لافاو لەچەند ناوچەیەكی ئەمریكا روودەدات

ژینگە 30/10/2021


ئێوارەی دوێنی لافاوەیەكی بەهێز بەر كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی ئەمریكا كەوت ، بەتایبەت ناوچە كەناراویەكانی دەوروبەری واشنتۆنی پایتەخت و باڵتیمۆر.
كەشناسی ئەمریكا هۆشداریداوەتە دانیشتوانی ناوچەكە و ئاگاداری كردونەتەوە كە پێدەچێت گەورەترین لافاو بێت لەماوەی 10 بۆ 20 ساڵی رابردوو.
روونیشیكردوەتەوە زیانە تۆماركراوەكان پێدەچێت زۆرترین زیانی لێكەوتبێتەوە لە ماوەی زریانی ئیزابێل ی ساڵی 2003 وتا ئێستا.
كەشناسی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە پێشبینی دەكرێت بەهۆی باران بارینەوە لافاو رووبدات و گەردوولولی كارەستبار رووبدات لە دووروبەری واشنتۆن و ویلایەتی باڵتیمۆر.
هەروەك بڵاوكراوەتەوە لافاو لە كەناراوەكان روویداوە لە ناوچەی فەرجینیاوە تا ناوەراستی نیوجێرسی لە ماریلاند كە تەنها 50 كیلۆمەتر لە واشنتۆنی پایتەختەوە دوورە 
دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بینراون كە لە شەقامەكاندا تێدەپەڕن كە ئاوی لافاو دایپۆشیوە و هەندێك دووكان و شوێنی بازرگانی كیسە لمیان داناوە تا ئاو نەچێتە ناو دوكانەكانیانەوە.
پاش چەند مانگێك لە ووشكە ساڵی وكەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا ،رۆژی دووشەممەی رابردوو بارانێكی بەهێز لەو ویلایەتە باری و باران بارینەكە ئاستێكی مێژووی تۆماركردو لافاویەكی بەهێزی لێكەوتەوە.