کەشناسی کۆی ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

ژینگە 17/01/2022

چاودێر

 

 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کۆی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمساڵ زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسنوری قەزای  چوارتای سەربە پارێزگای سلێمانی باریوە کە رێژەکەی 498 ملیمەتر بوە.

لەراگەیەنراوەکەی کەشناسی هەرێمدا هاتوە، ئەمساڵ کەمترین رێژەی بارانبارین لەسنوری قەزای کفری لەئیدارەی گەرمیان باریوە کە 54.6 ملیمەتر بوە، هەروەها زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسنوری قەزای چوارتا باریوە کە رێژەکەی 498 ملیمەتر بوە.

ئەوەش هاتوە، ئەمساڵ لە شاری هەولێر 156 ملیمەتر، لەسلێمانی 229.5 ملیمەتر، لەدهۆک 94.2 ملیمەتر و لەهەڵەبجەش 268.2 ملیمەتر باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەمڕۆ لە دهۆک کەمترین رێژەی بارانباریوە کە 1.1 ملیمەترە، هەروەها زۆرترین رێژەی بارانبارین لەچوارتا بوە کە 88 ملیمەتر بوە.