لەمالیزیا لافاو 22هەزاركەس دەرەبەدەر دەكات

ژینگە 19/12/2021


ئەمرۆ یەكشەممە بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 22هەزار كەس ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێهێشتوە كە بەگوێرەی داتاكانی حكومەتی ئەو وڵاتە بە خراپترین لافاو دادەنرێت لە ماوەی 7 ساڵ رابردودا.
لە رۆژی هەینی رابردوەوە بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی كە ئەو وڵاتەی گرتوەتەوە لافاو لەو وڵاتە رویداوەو هاتوچۆو رێگاوبانەكان داخراون.
سایتێكی ئەلیكترۆنی حكومەتی مالیزیا بڵاویكردوەتەوە زیاتر لە 22هەزار كەس لە 8 ویلایەتی ئەو وڵاتە بێ ماڵ وحاڵ بوون و گوێزراونەتەوە كە 10 هەزار كەسیان لە ویلایەتی باهانگ بوە.
ئیسماعیل سەبری یەعقوب سەرۆك وەزیرانی مالیزیا سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا كاتێك دیمەنی شاری سیلانگۆری بینی كە بە دەوڵەمەندترین ویلایەتی مالیزیا دادەنرێت لافاو دایپۆشیبوو و 5هەزار كەس بەهۆی لافاوەكەوە دەربەدەر بوون.
سەرۆك وەزیرانی مالیزیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بڵاویكردەوە،لافاوەكە كتوپڕ و چاوەڕوان نەكراوبون چونكە وەرزی بای وەرزی لە سیلانگور بەدەگمەن لافاوی لێدەكەوێتەوە.
هاوكات دەزگای كەشناسی هۆشداری بڵاوكردوەتەوە ئەگەری هەیە بارینی باران بەردەوام بێت لە باهانگ.
گەروەترین و كارەساتبارترین لافاو لە ساڵی 2014 لە مالیزیا روویدا كە بەهۆیەوە زیاتر لە 118هەزار كەس ماڵ وحاڵی خۆیان بەجێهێشت.