پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

ژینگە 03/09/2021

چاودێر

 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌دو رۆژی داهاتودا پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، له‌ سبه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ تا ڕۆژی دوشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌نزمی ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ تا كۆتایی هه‌فته‌ پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه‌، به‌راورد له‌گه‌ڵ پله‌كانی گه‌رما ڕۆژانی پێشو.

پێشتریش، كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ پارێزگای سلێمانی پله‌كانی گه‌رما 40 پله‌، له‌ هه‌ولێر 38 پله‌، له‌ كه‌ركوك 41 پله‌، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 42 پله‌ و له‌دهۆكیش 37 پله‌ بون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبو، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ قه‌زای خانه‌قین تۆماركراوه‌ كه‌ 46 پله‌ی سه‌دی بو، له‌ كه‌لاریش 45 پله‌ی سه‌دی.