پردە خەیاڵییەكەی چین

ژینگە 18/03/2021

چاودێر
لەوڵاتی چین و بەماوەی نۆ ساڵ، پردێك بەدرێژی 55 كیلۆمەتر دروستكراوە، لەسێ كاتژمێرەوە، بۆ 30 خولەك، كاتی گەشتكردن كەم دەكاتەوە.
درێژترین پردی دەریایی، بە بڕی 20 ملیار دۆلار لەوڵاتی چین دروستكراوە، شارەكانی هۆنگ كۆنگ و ماكاو، بەیەكەوە دەبەستێتەوە، پردەكە شەش ساید دروستكراوە، تەنها لەماوەی نۆ ساڵدا.
پردەكە، درێژی 55 كیلۆمەتری ( 34 میل ) دەبێت و لەهۆنگ كۆنگەوە تا ژووهای، لەپارێزگای گوانگدۆنگی باشووری چین، لەسێ كاتژمێرەوە تا 30 خولەك كاتی گەشتكردن كەم دەكاتەوە .
ئەم پردە، هاوكاری 68 ملیۆن كەس لە 1 شاری ئەو ناوچەیە دەكات، تا بەئاسانی گەشتەكانیان بكەن، یاخود كارەكانیان جێبەجێ بكەن، بەهۆی ئەوەی كاتژمێری گەشتكردن كەم دەبێتەوە.