بەڵێ مەلابەختیار دوور خەنەوە!

كاوسێن بابەكر 30/04/2017

 ئەم هەواڵە لەچەند سایتێکدا دەبینرێ،دیارە لەخۆشیەوە نەهاتووە،گوایە چەند کەسێک لەسەرکردایەتی ومیم سینی بەڕێز ئەم بیرۆکەیەیان بۆ هاتووە!ڕاستیەکەی من هیچ سەرسام نەبووم بەم هەواڵە چونکە،دەزانم دەبێ ئەم بەڕێزە دوور خرێتەوە بەپێی ئەو سیاسەت وعەقڵیەتەی خەریکە یەکێتی دەخاتە نیو لەپی خۆیەوە، ،ئەو سایسەتە،قسەوکرادارەکانی مەلابەختیارو کەسانی وەک ئەو ئازاری دەدەن وپێیان قەڵس دەبێ،پیلانەکانی بەکۆمپانیاکردنی یەکێتی کە هەر تۆزێکی ماوە لی تێک دەچێ!
مەلابەختیار دوور خەنەوە،ئاخر چۆن دەبێ ئەو پیاوە ڕۆژێک لە دیار بەکر،باسی مافی چارەنوسی کوردان وئازادکردنی ئۆجەلان دەکات وجاریکی تر لەکۆنگرەی سۆشیالدێموکراسیەکان وکاتێکی تر لەبەغداوهیچ کۆڕ بەندو بۆنەیەک نییە قسەی خۆی وهەڵوێستی خەمخۆرانەو نیشتمانیانەی ڕەسەنی یەکێتی بەدەنگی بەرز بەیان نەکات...
دووری خەنەوە ئاخر ئەو پیاوەیە کێشە بۆ نەوتفرۆشەکان دروست دەکات،گڵۆپ لەسەر فەردەپارەکانی ژێر زەمینەکان دادەگیرسێنێ،ئەو پیاوە چەندین کۆپانیاو چاڵەنەوت وسەدان دۆنم زەوی داگیر کردووە ڕێک وەکو مەسئولەکانی تر!!ئەو پیاوەیە تەسلیمی سایسەتی نەگۆڕان نەپارتی نابێ وبەدوای هاوپەیمانیەتیەکی هاوسەنگدا دەگەڕێ لەگەڵیان،دووری خەنەوە،باهیچکە هەوڵی ئاشتەوایی نێوان پارتەکان وبەتایبەت پارتی نەدات،ئاخر ئەو کابرایە پێی وایەو سوریشە لەسەر هێنانەوەی پارتی وگۆران بۆ نیو کۆڕی خەباتی پێکەوەیی!دووری خەنەوە ئەو بوو نەیهێشت یەکێتی لەڕێچکەی مامی گەورە لابداو پێگەی سیاسی وجەماوەری وهەڵوێستە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی لەدەست بدا،لەکاتێکدا جەنابی مام جەلال نەخۆش کەوت وباڵباڵێن وپشێوی سەرجەم یەکێتی گرتەوە،دەستەی کارگێڕ وخودی مەلابەختیار ڕٶڵی باشیان بینی ولەکارکردن نەوەستان ئەگەر چی لەئاستی پێویستیشدا نەبووبێ!دووری خەنەوە ئەوە ئەوکەسەیە کە باڵباڵێن دەکات،دووری خەنەوە دوور دوور ئاخر ئەو پیاوە ڕووناکبیرە سەنگەرێکی فکریشی دژی بیری دۆگماو چەقبەستوویی فیکری ئایینی لەکوردستان لێداوە،کە تاقە سەنگەرە لەو شێوازە.نەپلینیۆم ببەستن نەکۆنگرە بگرن نە دام ودەزگاکان ڕێکخەنەوە وئەو بەر پرسە حزب وحکومیانەی خەریکە لەکۆنیان ولە بێدەنگیان لەبیردەچنەوە دەست لێ مەدەن،تەنها ئەو دوورخەنەوە.
لەکۆتاییدا،دۆزیتانەوە بەدوورخستنەوەی ئەو سەرکردەیە ئاو بەئاگردا دەکەن وئیدی یەکێتی دەچێتەوە سەر سکەی خۆی!