هێزی ڕێزو ڕێزی هێز

هاوڕێ توانا پێش 3 هەفتە

کایەیی سیاسی لە بناوانی کایەی  کۆمەڵایەتی سەرچاوە دەگرێت قانونی ئەساسی کۆمەڵیش کلتورەکەیەتی ، بۆیه کاتێک دەڵێین کە کۆمەڵی دواکەوتوو،حیزبی دواکەوتوو حیزبی دواکەوتو داودەزگاو کارکتەری دواکەوتوو بەرهەم دێنێت، گوزارشتێکی تەجروبەکراوە.
ئاخر  لەولای مەحاڵە لەکۆمەڵگایەکی خێڵەکی و دواکەوتوو و هێز  سەر وەردا ،چاوەڕێی لەدایک بوونی حکومڕانیەکی  پێشکەوتوو مۆدێرن و ڕێزدار بکەین ، چونکی وەکو گوتراوە (لەو قوڕە هەرئەم تۆزە  هەڵدەستێت)بۆیە بەهانەیەکی باشە کە یەکێک لە دیاردە هەر هەر باو بڵاوەکانی ئێستای ناو کۆمەڵگایی کوردی کە هەمیشە جێی سەرنجم بووە دیاردەیەک کە  تەحویل و تەوزیفی  کایەیی سیاسی و حکومڕانی بووەو  سنوری کایەیی کۆمەڵایەتی بەزاندووە دۆناو دۆنی زۆرێک لەکایەکانی تر بووە  بدەینە بەر باس، ئەویش چەمک و پرەنسیپی  ڕێزە،  بۆ نموونە لە کۆمەڵگای دواکەوتوو ناشارستانی ڕێزو بەهادانان بۆ کەسێک گرێدراوی  هێزە !  جا ڕەگەزەکانی هێز چین لە کۆمەڵگای دوا کەوتوو جگە لە  سەرمایەی مادی، پێگەی بۆ ماوەیی کۆمەڵایەتی و هێندێک ئیعتیباراتی شکڵی، ئەمە لەکاتێکدا لە  کۆمەڵی  پێگەیشتوو ڕەگەزی  هێز توانای داهێنان، باگراوندەی مەعریفی و پلەو پێگەی ئەکادیمی ئاستی وشیاریە  واتا لە کۆمەڵی تێگەیشتوو ، ڕێزو شکۆ بۆخۆی هێزە،  لە کۆمەڵگای کوردی چونکی کۆمەڵێکی خێڵەکی و  دوورە لە شارستانیەت ئەوا  هەمیشە ڕێز لە هێزەوە  بووە نەک پێچەوانە، لەکۆمەڵگای کوردیدا نرخی کەسەکان  بە ئەندازەی داهات و دەسەڵاتیانە، جا با ئەو دەسەڵات و داهاتەش لە ڕەوایەتیەوە  نەبێت،بەڵکو گرنگ و گەورە لای زۆرینەی کۆمەڵگا  بۆ هەڵسەنگاندنی کەس وکارکتەری ڕێز لێگیراووسەرکەوتوو داهات و دەسەڵاتیەتی.

هەڵبەت وەنەبێت ئەم دۆخە سایکۆلۆجیە بە تەنها تایبەت بێت  مێنتاڵیەتی چینی خۆش گوزەران ئەوەی بە تەعبیری چەپ و مارکسیزم  پێی دەڵێن چینی (بورژوا)بێت، چونکە مارکس دەی گوت هەمیشە کە سەکان  تەعبیر لە پێگەی  چینایەتی خۆیان دەکەن،بەو مانایە هەژارێک لەڕەفتارو گوتاریدا ئەوا لە چوارچێوەی چینەکەی خۆیدا هەم هەڵوێست وەردەگرێت وهەم هەنگاو دەنێت، بەڵام پێدە چێت لێرە ئەم گوزارشتەی مارکس کار نەکات،  چونکی لێرە ئەگەر دابەشی (چینەکان ڕاست بێت )  ئەوا چینی زۆرینە کە چینی هەژار نیشینە بەرانبەر چینی کەمینە کە (بورژوا) نیە بەڵکو فیوداڵ و پارەدارە  ئەوا لە لایەن  هەژارەکانەوە  ڕێز لێگراوترن تا چیینی خۆیان، ئەمەش وەک باس کرا ئەم ڕێزە خۆی پرەنسپ نیە بەڵکو لە هێزە وەیە نەک ڕێز خۆی،