حەشدی شەعبی و حەشدی شەرعی
سەرهەڵدانی داعش و ( فەتحی) جوگرافیای سوننە نیشین ، ڕاستە بۆ تەیفی سوننی تەفنیش و بۆ هەیبەتی حکومەتی
ئەوکاتی مالیکی تەهمیش بوو ، بەڵام بۆ ئێران و وەلائەکانی
بەرەکەتێک بوو هاتووکەڵکیان لێوەرگرت،نوری مالیکی کەوای دە نواند کەحامی قانوون سەربازی بە دەزگایکردنی عێڕاقە و پێشینەی حەلکردنی سەحەوات و چاو سورکردنەوە لە سوپای مەهدی و دیجلەشی بۆ کورد حازر کردبوو، ئیدی سەر ئەنجام
بەسەرهەڵدانی داعش غرورو هەیبەتی تێکشکا ، بەڵام نابێت تێکشکانی مالیکی تەنها وەکو تێکشکانی شەخسێک تەماشا بکرێت،بەڵکو تێکشکانی مالیکی دروست تێکشکانی وەهمی دەوڵەتسازی بوو،دەوڵەتێک ئەو بانگەشەی بۆ دەکرد بتوانێت هەم پاێزگاری لەسومعەتی وەک باڵاترین دەزگابکات، هەمیش بتوانێت نوێنەرایەتی هەرسێک پێکهاتە بکات،هەڵبەت ڕاستە مالیکی تاک ڕەو نزعەیەکی دیکاتۆری تێدا بوو، بەڵام دۆخی ڕاگوزەر(ئینتیقالی)هەمیشە ڕەوایەتی بە جۆرێک لەو نەهجی حکومڕانی ئەدات، ئیدی مالیکی تێکشا و دەعوەی حیزبیش داکشا، نۆرەی عەبادی هات عەبادی بیرۆکراسێک بوو ، لە بە ختی ئەو دونیا لە سەرخەت بوو جاڕی کۆتای داعش درا بوو، بەڵام عەبادی کاتێک هات کە فتوا بەناوبانگەکەی ئایتوڵا سید علی سیستانی درابوو، ئیدی نەفیری سوپای بەدیل بۆ جەنگ وجیهاد دژ بەداعشی ( خەواریج) شوێنی تەوجیهی جەنابی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی گرت بۆ وە بۆیه عەبادی لەو سا ئەوەندەی بەبەرگی حەشدەوە دەبینرا بە جلی مەدنی نە دەبینرا،تا ئێرە دۆخی زاتی ئەم زاتەی حەشد بوو با دۆخی بابەتیش بخینە سەر ، بەشێک لە قیادەی حەشد کە ساڵانێک پەناهەندەی ئێرانی هاوسنورهاو مەزهەب بوون، فرچکدراوی ئەم نەهزە تەشەیوع بوون،ئەمەجگە لەوەی منەت باری زۆر
بۆ ئێرانیەکان، سەرانی سوپای قودس کەتەمویلکاری بەشێکی زۆری گروپ و کارکتەرەکانی حەشد بوون سەر ئەنجام باڵی حەشدی ویلایەت زاڵکرا بەسەر حەشدی مەڕجەع،بۆیه پلانی دوای کۆتای داعش دەبوو ئەم حەشدە لە ڕەوایەتی شەعب وە وەرچەرخێت بۆ حەشدی شەرعی و ئیدی ئەوە ڕوویدا کە
ڕوویدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق بەیاساحەشدی شەعبی کرد بەحەشدی شەرعی، جا تراجیدیا ئەوە تەمویلی ئەو سوپا
بەدیلە لەسەر دەوڵەتەو کۆمیدیاش ئەوە کەوا تەوجیهی لای دەوڵەتی ترە..