سەبری میللەت و جەبری حکومەت !
هەڵبەت کەرەنتینەکردن و لە جوڵەخستنی خەڵک وەک پلانی خۆپارێزی لە بەڵای کۆڕۆنا ڤایرۆس ئەو ڕێکارە باو و بڵاوەیە ، کە لە وەشنگتن و نیوڕۆکەوە تا لۆندن و پاریس و ڕۆما وەک تاکە عیلاج و گولاج بانگەشەی بۆ دەکرێت ، جارێک هێشتا نە، زاناکانی ڤایرۆس و ڤاکسین نە تاقیگە (موعتەبەرەکانی)
دونیا لەو ئیڕشیداداتە زیاتر هیچیان پێنیە!
مەتح و زەم نەبێت نا شکوری نەبێت بە عیلم علومی زاناکان باشترینی زانا لە باشترینی زانکۆو تاقیگە حاڵی حاز و تا ئێستا هەر ئەوەندەی دایکم لە گوندێکی لاچەپی ئەم کوردستانە، مژدەو بەڵێنی چارەسەری بۆ بەڵای کۆڕۆنا پێیە.
دەی ئاخر بۆ نا ئەوەنیە کلێشەو ڕێنمای زاناکان و هەروا نەسیحەتی دایکم هەر ئەوەنیه، هاوڵاتی بەڕێز (ڕۆڵە )زوو زوو دەستەکانت بشۆ تەوەلا بە لەخەڵک و لە دوور دەبیت لە بەڵا ، با ئەم بابەت و پێشهاتی دەدردە بێ دەرمانە لەو لا بەوستێت، ئەز گەرەکمە ،دەردی بێ دەرمان پاشهاتەکانی بکمە بەهانە بۆ شەنوکەوکردن و لێکەوتەکانی ئەم سەبرەی خەڵک و جەبرەی حکومەتە، نایشارمەوە دوێ شەو تۆڕەکان گەڕانێکی خێرامکرد گوتم ئاخۆ حکومەتەکان کەجگە لەتەوزیعی سەبرو جەبری بڵاوە پێکردن ،چیتریان وەک قەربو بۆ ژیان وبژێویی بۆ میلەتەکانیان پێیە ؟ گەلۆ چیم دی من ببینم ئەو ئەمریکایە کە دینی ڕەسمی تیایدا کەپیتاڵیستە ،بۆ یەکەم جار وەرگەڕاوە بۆ دەوڵەتێکی سۆسیالیستی و بە ملیاران دۆلاری کاشی وەک قەرەبووی ئەم سەبرەی خەڵک و جەبرەی دەوڵەت تەرخانە،هەڵبەت لیستی سوپرایز و ئوفەرەی دەوڵەتان و حکومەتان بۆ میلەتەکانیان لەهەنبەر ئەم بەڵایەی کۆڕۆنا کە باڵی ڕەشی بەسەر دنیادا کێشاوە دوور و درێژە، ئینجا تەنانەت پەڕپوترینی ئەو حکومەتانەی کە ژیان وگیانی میلەتەکانیان لەلا گرنگ نیە ، کەچی ئێستا لە هەم و خەمی ملیەتەکانیانن و لەگەڵ ئەرکدارکردنیان ڕەچاوی پێدانی مافە کانیان دەکەن ، تەنها ئەو حکومەتە نابەرپرسیارانە نەبێت لە چەشنی ئەم حکومەتۆکەی ئێمە کە جگە لە تەوزیعی سەبرو ڕێکاری جەبر بۆ هەموو پێشهاتێک کە دێتە پێش جا با کۆڕۆنا ڤایرۆسیش نەبێت ، هیچی تریان لە هەگبەدا نیە بۆ خەڵک !