ئاش لە خەیاڵێک و ئاشگێڕ لە خەیاڵێک
ساڵ دوای ساڵ ڕووداوە گەوڕەکان ، وەرزە تاقەت بڕوکێنەرەکان دێن و تێپەڕدەبن ،ئیدی کلیلی ڕووداوەکان قفڵی سەدەیەکیاندا ،
چ سەدەیەک سەدەیەک بۆ ئێمە هێشتا لەناو تەپ و تۆزو دووکەڵی جەنگە گەوەرە کانداین، هێشتا ڕووداو گەل سەرباری ڕوداوەکانی پێشودەبن ئێمە هێشتا یان لەشەڕ داین و یان خۆمان بۆ شەڕی تر ئامادە دەکەین ، جار لە دوای جار کارەسات کارەساتی تر دەخوازێت و دەرفەتی خۆ تەکاندنمان نادات ،
هێشتا برینەکانی ئەنفال و کۆستی کەوتنی جوڵانەوە چەکداریەکان خوێنی قوربانیەکان لەگەڵ ماندا نیسێ ئاسا دێن لێمان جیا نابنەوە، سەدەیەک کە ئێمەی لە خوێن و مەرگی خوماندا گەوزاند،
تاکە عینوانێک کەوا تەعبیرێکی پڕ بە پێست لەم سەدەیەدا بکات بۆ ئامادەگی ئێمە، ئەوەیە کە بڵێن نەتەوەی (قوربانی زۆر و دەست کەوت کەم) وا یەک سەدەییە کورد ، لەم ناوچەیە تک تک خوێن لە جەستەیی هەلا هەلابووی دەچۆڕێت و داگیرکرا بەش بەش کرا جینۆسایدی کەلتوری لە هەنبەر ئەنجام درا سەرکوتکرا من هەمیشە کە تەنیام مەنەلۆگ لەگەڵ خۆمدا دەکەم و ئەم پرسیارە لە خۆم دەکەم ئاخۆ بڵێی ئەم پیاوە نەمساوەیە(سیگۆمۆند فرۆید) ڕاست بکات کە دەڵێت هەموو ئەوشتانەی سەرکوت دەکرێن ئەوە دواجار لە زەمەن و شوێنێکی تر سەردەردەهێنێتەوەو بەڕووی ڕێگرەکاندا دەتقێتەوە ، ڕاستە ئەم ڕابەرە دەرون شیکارە لە حاڵەتێکی تایبەت و بایلۆجیدا باس لە باسی غەریزە کەسیەکان قسە دەکات،
ئەمما ئەمە بۆ کۆمەڵ وگروپەکانیش ڕاستە،دەی ئیدی با لە دیالۆگ لەگەڵ ئێوەدا بپرسم بڵێی هێگڵ ڕاست بکات کە دواجار عەقڵ باڵا دەکات و کات زەمەن چاڵ و کەندەڵانەکانی مێژو پڕ دەکاتەوە ؟
بادرێژە دادڕی نەکەم ئاشکرایە کە ئێستا پرسیارە سادەکان شیکارە سیاسیەکان،لێکۆڵەرەوە و ستراتیجیستە سەربازیەکان بەڵێ دەزگاو دامەزراوە ئەمنیەکان ئەکادیمیەکان هەروا خواست و بەژەوەندی دەوڵەتە گەورەکان، بایی ئەو ڕاستیە بەرچاو ڕوونیمان پێ نیشان دەدەن کە نیازی ژێر بەڕەی زلهێزەکان و دەوڵەتانی ناوچە کەوتۆتە سەر بەڕەو حەتمیەتی جارێکی تر دیزانکردنەوەی ئەم ناوچەییە بۆ سەدەی داهاتوو لە ئارادایە بە تۆزێک دیقەت حسابی نەتەوەکان و دەوڵەتان لە حاڵەتی شڵەژان و ڕووداو دا ڕوونە ، ڕاستی چەسپیو ئەوە ئێمە جارێکی تر لەبەردەم ڕووداو گەلێکداین کە نە دەستمان لە دروستکردنی و نە کۆتایی هاتنی دا هەیە، جا ئەو ئاشگێڕەی بای بەرژەوەندی زلهێزەکان دەیگێڕێت کورد ئاش ئاسا وێنا چێت بەو بەرە پەرەت و ناو ماڵە پەڕپوتەی نەک هیچ پلانێکی بۆ پیلانەکانی ئەوانیتر هەبێت با ئەو هۆشدارە بۆ مێژوو بڵێم، ئێمە میلەتێکین کاتی زۆرمان لەبەردەستدا نیە ،یان ئەوەتا دەبێت تەرتیبی نێو ماڵی خۆمان بە ئەنجامدانی گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی و قۆناغ ویست و خەڵک ویست بکەین ، یان دەبێت لە ئایندەیەکی دوور نا زۆر نزیک یاسین لە سەرخۆمان بخوێنین ،