دوودڵیەکەی بالزاک هێشتا ڕەوایە

رۆشنبیری 06/09/2022


لێنا کۆرەلاند
پرۆفیسۆری ئێم لەزانستی ئەدەبی لە زانکۆی ئۆپسالا

لەسویدیەوە: سیروان کریم گەڵاڵی

ئایا دەکرێت کۆمەڵگایەک بە هەموو ئاڵۆزییە کۆمەڵایەتییەکانییەوە وێنا بکرێت؟ هۆنۆری دی بالزاک لانیکەم لەڕێگەی زنجیرەی "کۆمیدیای مرۆیی"ەوە هەوڵێکی دا، کە لە زیاتر لە ٩٠ ڕۆمان{چیرۆك} پێکهاتبوو. کتێبێکی نوێ نیشانی دەدات کە چۆن هەندێک لە کارەکتەرەکانی توانیویانە خاڵی وەرچەرخانێکی هێشتا پەیوەندیدار لە مێژووی آ سەر تەواوکردنی نووسینی هەموو ئەوڕۆمانانەی{چیرۆکانە}ی کە بڕیار بوو لە "کۆمیدیای مرۆییدا"دا جێگیر بکرێن. کاتێک لە ساڵی ١٨٥٠دا کۆچی دوایی کرد، لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا، ٩١ بەشی لە ١٣٧ بەش کە پلانی بۆ دانرابوو، تەواو بوون. بەڵام ئەمە بەتەواوەتی کافیبوو  بۆ ئەوەی کارەکانی بە لە باشترینەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا هەژمار بکرێت. زیاتر لە ٢٤٠٠ کەس لەڕۆمانەکاندا دەردەکەون و لەنێویاندا چەندین کەسایەتی لەبیرنەکراو هەن کە لەیادەوەری بەکۆمەڵی فەرەنسییەکاندا جێگەیان گرتوەو چەسپاون. هەمووان دەزانن کەسێک کە ناوی راستیگناکی پێدراوە،کاریاریستێکە {پلەخواز} کە بێوچان بەرەو ئامانجەکەی دەڕوات. تەنانەت لەمڕۆشدا ئەو کارەکتەرانەی لە "کۆمیدیای مرۆڤایەتی" وە وەرگیراون لە چوارچێوەی جۆراوجۆردا دەردەکەون. بۆ نموونە بەرهەمی "سەرمایە لە سەدەی بیست و یەکەمدا"ی ئابووریناس تۆماس پیکێتی لە ساڵی ٢٠١٣ بەشگەلێک لەخۆدەگرێت بەناونیشانی "وانەکەیڤۆترین" و "دووڕیانەکەی راستیگناک".

بالزاک ریالیست و چاودێرێکی ورد و شارەزا بوو لە خوێندنەوەی مرۆڤ و ڕووداوەکان. وە رێک هەر هەمان ئەو بالزاکە وەسفکەرەیە کە تیۆریسێۆنی ئەدەبی ئەمریکی پیتەر بروکس لە "ژیانی بالزاک" ئەقۆزێتەوەلە (نیویورك ڤیو ئۆف بەکس)دا سەرنجی لەسەر دەدات. هەروەها بروکس پێشتر دوو بەرهەمی بۆبالزاک تەرخان کردووە: "خەیاڵی میلۆدراماتیکی"  ساڵی (1995) و "دیدیواقیعبین"  ساڵی (2008). ئەم جارەیان دەیەوێت کەسایەتیی بالزاک  لە ڕێگای تیشک خستنە سەر هەشت کارەکتەری  "کۆمیدیای مرۆیی" ەوە بقۆزێتەوە. ڕۆماننووسزۆرجار خۆی و تایبەتمەندییەکانی خۆی لەڕێگای ئەو کەسە خەیاڵیانەی کە وێنایان دەکات ئاشکرا ئەکات، بەگوێرەی بروکس هەروەها پێی وایە  هێزێکی بزوێنەر بۆ زۆرێک لە نووسەران، لەنێویاندا بالزاکیش، وردە وردە ئەوەیە کە بچێتە ناو ژیانی کەسانی دیکەوە و جیهان لەدیدی ئەوانەوە ببینێت. بەڵامیەکسانکردنی کەسایەتییەکی ئەدەبی لەگەڵ نووسەرەکەیدا جێگەی مشتومڕە و بروکس بەو زانایەکی کارامەی بواری ئەدەب، خۆی بەدوور دەگرێت لەوە. بەڵام لە بری ئەوە ئەو فیگەرە خەیاڵییەکانی بالزاک وەکو "ڕاستەقینە"  دە ببینێت بەو مانایەی کە دەتوانن ببنەخاڵی سەرچاوە بۆ تێگەیشتنمان لە جیهان. بەڵام لێرەداخزانێک/لادانێک لە دەلیلەکانیدا هەیە، بەهەرحاڵ شتێکە کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ نیگەرانی.
"

"خوێنەرانی ئەمڕۆی بالزاک دەتوانن بەلێکچوویی نێوان جیهانی سەدەی نۆزدەهەم و سەردەمی خۆمان خۆیان سەرقاڵ بکەن یاخود بترسن"


بەڵکو مرۆڤ دەبێ دڵخۆش بێت بەوەی کە لە بروکسدا ڕێپیشاندەرێکی زۆر زانا لە جیهانی زۆر دەوڵەمەندی  بالزاکدا هەیە. ڕوونە کە بالزاک بەشێوەیەکی زۆر نائاسایی بەرزهەم ژیانی کارەکتەرەیڕۆمانەکان ژیاوەوە هه میش لەگەڵیاندا ژیاوە. زۆرجار جیهانەکەیان زۆر جار بۆ ئەو واقیعتر بوو لەژیانی دەوروبەری. هاوتەریب لەگەڵ لێکۆڵینەوەی ئەنترۆپۆلۆژیدا، بە بڕوای بروکس، دەکرێت بالزاک وەک "چاودێرێکی بەشداربوو" ببینرێت، کەسێک کە لە وێناکردنی کەسایەتییە ئەدەبییەکانیدا، بەدوای بنەماکاندا دەگەڕێت بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوەی ئەزموونەکانی خۆی. لەم چوارچێوەیەدا دەتوانین وەبیری بهێنینەوە کە چۆن، لەگەڵ مردنی بالزاکدا، چارلز بۆدلێر بەراوردێکی لە نێوان نووسەر و ئافراندنە ئەدەبییەکانیدا کرد و بە جەختەوە ڕایگەیاند: "ئۆه، ئۆنۆر دی بالزاک، قارەمانترین، دیارترین، ڕۆمانسیترین وشاعیرانەترین کارەکتەرەکانی لەڕۆمانەکانیداهێناوەتە ئاراو"

بە شێوەیەکی سەرەکی لە پێشەکی کتێبەکەدا و لە کۆتایی و بابەتی تیۆری "ژیان لە ژیانە خەیاڵییەکاندا"دایە کە بروکس بەگشتی لەبارەی پەیوەندیی کارەکتەرەکانی ناو ڕۆمانەکەوە بە واقیع و بە نووسەرەکەیانەوە گفتوگۆ دەکات. ئەگینا خوێنەرلە هەشت بەشدا تێگەیشتنێکی سەرنجڕاکێشی بۆ ئەو چارەنووسە خەیاڵیانە بەدەست دەهێنێت کە بالزاک دروستی کردووە، لە کاتێکدا پانۆرامایەکی فراوانی کۆمەڵگەی ئەو سەردەمە دەکێشرێت. بالزاک "کۆمیدیای مرۆی"ی بە شێوەیەکی سەرەکی لە ساڵانی ١٨٣٠ و ١٨٤٠دا نووسیوە، و روداوەکانی ڕۆمانەکان لە سەردەمی ناپلیۆندا ڕوودەدات کە تا ساڵی ١٨١٥ بەردەوام بوو و گەڕانەوەی کە بە شۆڕشی تەمموزی ساڵی ١٨٣٠ کۆتایی هات. پاشان حوکمڕانی پاشای بۆرژوازی لویس فیلیپ دەستیپێکرد کە تا شۆڕشی شوباتی ساڵی ١٨٤٨ بەردەوامبوو. لەم قۆناغەدا بناغەکانی فەرەنسای مۆدێرن دانران. کۆمەڵگا گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەسەردا هات و پێکهاتەی نوێ سەریان هەڵدا. بۆرژوازیەت بوو بە فاکتەری دەسەڵات کە دەبێ حسابی بۆبکرێت، لە کاتێکدا شێوازی ژیانی ئەرستۆکراتی کە تایبەتمەندی زیاتر و زیاتر نەما.  ڕۆژنامەگەلێکی جۆراوجۆر گەشەی کرد و هاوکات لەگەڵ گەشەسەندنی دارایی گەورە و بۆرسە سەریهەڵدا، دامەزراوەگەلێک کە لەڕۆمانەکانی بالزاکیشداڕۆشنایی خراوەتە سەر..
بروکس لە وێناکردنی کارەکتەرە جۆراوجۆرەکانی کارەکەی بالزاکدا، هەروەها مامەڵە لەگەڵ  دووبارەبوونەوەی تەوەری  خۆشەویستی و ژیانی سیکسی، دەسەڵات و پارە دەکات. ڕۆڵی پارە لە کۆمەڵگادا لە بەشێکدا تیشکی خراوەتە سەر کە باس لەسوودخۆرێك بەناوی گۆبسێک دەکات، کە کەسێکیپەراوێز و سەیرە کە زیاتر چاودێری ژیان دەکات لەوەی کە چالاکانە بەشداری تێدا بکات. لە چەند چوارچێوەیەکدا لە "کۆمیدی مرۆیی"دا دەردەکەوێت و بۆیەکەمجار لە کورتە چیرۆکێکی ساڵی ١٨٣٠دا دەردەکەوێت. بالزاک درکی بە گرنگی پارە لە کۆمەڵگا و گەشەکردنی سەرمایەداری کردبوو . زۆرجار نەبوونی و بەدواداچوونی پارە،ڕوداواکانیڕۆمانەکان دەباتە پێشەوە. بالزاک کە خۆی بەردەوام  قەرزدار بوو، کە هەمیشە لە قەرزدەرەکانی هەڵاتبوو، بە شێوەیەکی شەخسی فێری کردبوو کە هەست بە هێزی ئەفسوناوی پارەبکات. کاتێک لەڕۆمانەکانیدا ئیفلاس،سپێکۆلاسیۆنی پارە و لەدەستدانی سەروەت و سامان  وێنا دەکات،  توانیویەتی سوود لە ئەزموونەکانی خۆی وەربگرێت.

بەشی یەکەمی کتێبەکە تایبەتە بە راستینیاک کە لەڕۆمانی "پاپا گۆریۆت"دا تازە وەک خوێندکارێکی هەژار گەیشتووەتە پاریس. ئەم پاڵەوانە وەک زۆرێک لە کارەکتەرەکانی بالزاک لە بەرهەمەکانی تردا دووبارە دەردەکەوێتەوە و دواجار لە پرۆسەی سەرکەوتووی کارییاریا پۆستێکی وەزاری وەردەگرێت.  ئەو فێری کۆدەکانی شاری پاریس بووە، شارەزا بووە لە هونەری گەشتکردن بە کۆمەڵگەی پاریس و دەستی بەو ساڵۆن و ئاهەنگە گەورەیانە گەیشتوە کە لەوێ بەڕێوەدەچن. بالزاک هەمیشە چاودێری پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگەکەی دەکرد و هەر لە سەرەتاوەتێگەیشت کە چۆن شارە گەورەکە، واتە پاریس،ڕۆڵیکی گەورەتر لە ژیانی مرۆڤ دەبینێت. ئەفسانەی پاریس وەک شاری گەورەو میترۆپۆلی ئەوروپا لەگەڵ بالزاک لەدایک بووە، زۆرجار قسە لەسەر ئەوە کراوە و بێ گومان یەکێکە لە پێشەنگترین وێناکەرانی/ وەسفکەرانی  شاری مۆدێرن و گەورە. شارەکە دەبێتە بەشێک لە کەسایەتی کارەکتەرەکان و پاریسیش بە شەقام و کافێ و چێشتخانەکانیەوە تەنها دیکۆرێکیانشانۆیەك نییە بۆ ژیان و کردارەکانی کارەکتەرە خەیاڵییەکان. بالزاک ئەو پەیوەندیانە ئاشکرا دەکات، کەم تا زۆرڕوون، کە لەڕۆمانەکانیدا لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەیدا هەن، کەڕێگە بە ژینگە و مرۆڤەکان دەداتباسی یەکتر بکەن.

هەروەهاڤۆترینی سزادراوی پێشوو کە ناویڕاستەقینەی جاک کۆلینە،ڕۆڵێکی گرنگی لەڕۆمانی "پاپا گۆریۆت"دا هەیە. سەرەتا جۆرێکە لەڕاهێنەر بۆڕاستیگناک کەڕێگە بە خۆی دەدات ئیلهام لەڤۆترینی پێشنیارکراوی وەربگرێت. ئەو خوێندنییاسایی خۆی پشتگوێ دەخات و دەستبەرداری بنەما ئەخلاقییەکانیدەبێت، چونکە قەناعەتی وایە کە سەرگەرمییە سۆزدارییەکان لەگەڵ ژنانیخاوەن نفوز لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا دەتوانێتکاریگەریان بەرچاوتر بێت لە پیشەکەیدا لە چاو  خوێندنی ئەکادیمییە سەرکەوتوو. ڤۆترین کە نوێنەریڕاپەڕینی کۆمەڵایەتی و شەڕە، لە لێکۆڵینەوەکەی بروکسدا بەشێکی تایبەتیبۆی تەرخاندەکرێت. لەوێدا ئەو وەک کەسایەتییەکی شەیتانپەرستانە سەرنج دەخرێتە سەر ڕۆڵی، سوپەرمان و گەمە کەرێکە کە حەزی لە دەرکەوتنی خۆی هەیە لە ژێر ناوی جیاوازدا و زیاترسەرپێچییاسا کارپێکراوەکان و نەزمی کۆمەڵایەتی باو دەکات. وێناکردنیڤۆترین سەرسامی بالزاک نیشان دەدات بەو هێزانەی کە خۆیان لە پشتی پەردەدا شاردۆتەوەو دوور لە ژیانی ڕۆژانەدا بوونیان هەیە.

بروکس لەو بابەتەدا کە تایبەتە بە لوسیەن دی روبێمپرێ، کەسایەتی سەرەکیڕۆمانی "وەهمە ونبووەکان"، دەچێتە ناو کێشەکانی نووسین و گۆڕانکاری لە بازاڕی کتێب و بەبازاڕکردنی ئەدەب. لوسیەنی گەنج خەونی ئەوەی هەیە ببێتە شاعیر،بەڵام هەرگیز سەرکەوتوو نابێت لە بەدیهێنانی خەونەکەی. کاتێک دەگاتە پاریس، لەبری ئەوە بەختی خۆی وەکڕەخنەگرێکی شانۆ تاقی دەکاتەوە – شارەکە پڕە لە شانۆ. بەڵام زۆری پێناچێت لەلایەنڕۆژنامەگەریگەشەسەندوەوە هەڵیدەلوشێت و فێردەبێت کەڕۆژنامەنووس دەبێ وەك ئەکرۆباتێک/ یاریکەری سێرك بێت کە خۆی لەگەڵڕەوتە باوەکاندا بگونجێنێت. ئەگەر مرۆڤ بەدوای سەرکەوتندا بگەڕێت ئەوا ڕێنمایی ناکات کە خەباتبکەی بۆ قەناعەتەکانی خۆ و خاوەنی ڕێبازی خۆت بیت. لە چیرۆکی لوسیەندا، بالزاک ڕەخنە لەڕۆژنامەکان دەگرێت و هێرشەکەی بەشێکە لە حەزنەکردنی لە کۆمەڵگەی مۆدێرن، کە لە "کۆمیدیای مرۆیی"دا بەو شێوەیە لێهاتووانە باسی سەرهەڵدانی دەکات. بەڵام وەک زۆرجارڕوودەدات، بالزاک دوودڵە. هەرچەندەڕۆژنامەکانی وەک ژەهرێک دەبینی، وەك ماددەیەکی هۆشبەری فیکری کە دەتوانێت ببێتە هۆیڕاپەڕینی جەماوەر، بەڵام خۆی حەزی دەکرد لە پێناو پارەدا ،تێیاندا بنووسێت.

لە کۆتا بەشدا کە تەوەرەکان بەیەکەوەگرێدەدرێنەوە، بروکس لەنێو ئەوانی تردا ئاماژە بە مارسێل پرۆست دەکات، کە تیشکی خستۆتە سەر گرنگی کارەکتەرە خەیاڵییەکان بۆ زانینماندەربارەی جیهان و مرۆڤەوە. هەروەها بروکس نموونەی نووسەرانی دیکە و لەتوێژەران،  زانایانی ئەدەبی و هەروەها دەروونناسەکان وەردەگرێت، کاتێک دەڵێت خوێندنەوەیڕۆمانی ئاڵۆز توانای ئێمە زیاد دەکات بۆ باشتر تێگەیشتن نەک تەنها لە کارلێکی مرۆڤەکان لە یەکتر بەڵکوو لە بوون بەگشتی. بالزاک لە کاتی نووسیندالە ڕێگای پێشبینییەوە درکی بەم شتە کردبوو. بەیارمەتیڕۆمانەکانی توانی خۆی لە ژیاندا ئاراستە بکات.  خوێنەرانی ئەمڕۆی بالزاک دەتوانن بەلێکچوویی نێوان جیهانی سەدەی نۆزدەهەم و جیهانی سەردەمی خۆمان خۆیانسەرقاڵکەن یاخودبترسن. برسێتی بۆ دەسەڵات وپیلانەکان زۆرلەیەکدەچن.


رۆژی ٢٤.٠٦.٢٠٢٢    لەڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادت، بەشی کەلتور بڵاو کراوەتەوە.

The New York Review of books, ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی ئەمریکیە