کتێبی خانوە زەردەکان ماڵی دوهەمی تەمەن
پەرتوکی خانوەزەردەکان حەڤدەهەمین بەرهەمی نوسەر
مامۆستا ئازاد تۆفیقە پارێزگاری هەڵەبجەیە ، لەم بەرهەجوان و ناوازەیە داهێنانێکی
نوێی خستۆتە بەردیدو کتێب خانەی کوردیەوە ، کۆباسەکان بریتین لەبیرەوەری گەنجلاوی
مامۆستاوهەموان کەس پاڵەوان نیە تەنانەت خودی نوسەربەخۆیدا هەڵنادات ، چاوەڕێی
نەکرد ڕاستی و هەڵەکان بێژم ئەوەی لەیادی نەماوە تەکمیلەی کەم تێکی هەڵڕێژم ..
سەقاوتی یە : بۆ ڕۆحی
ناوادەی دوو جوانەمەرگ ( هیوا خاڵۆعەلیم – سەعا کوڵەکە پێسمەرگەو قارەمانی ڕۆژە
سەختەکان لەتەک بەختیاری هاوڕێم – بەخەی خەرامان ، هەردوکیان خێر لەخۆ نەدیو
بەدبەخت بوون بەدەست سەختی ژیانەوە .
کاریزمایی : خۆی لەخۆیدا بەشێوەیەکی ڕەهاوگشتی
سروشتێکی خێرخوازی و مرۆڤانەیە ، لێوان لێوە لەخۆشەویستی و هاوسۆزی و خزمەت کردن و
لێبوردەیی ،هەڵسوکەوتی ڕۆژانە و هەوڵدانە بۆ گەشتن بەئامانجەکانە ، مامۆستا لەسەرەتاوە
بەردەوام سەرقاڵی نوسین وئەدەب هونەرو شانۆ و وەرزش و خوێندنەوەی نامیلکەو پەڕاوە
سیاسەکان بوە ، لەبیرم دێت ڕۆژنامەی تەریق شەعب وگۆڤاری هاوکاری و موجەلەی مەوعید
شەبەکەی عەرەبی دەکڕی خواستی بوە لەئایندەدا کەسێکی ڕۆشنبیرو نیشتمان پەروەربێت ،
لەکۆتایی ماندوبون چالاکیەکانی بەهەموو داخوازی و ئاواتەکانی گەشت ، یەکەمینی
ئەودەستە هاوتەمەنەمان بوە لەهەموو بوارەکاندا ، نوسەر لەسەرپێی خۆی ڕاوەستا
دلسۆزیەکانی هانی سەرکردایەتی ی، ن ، ک ، داوە کەبکرێت بە پارێزگاری هەڵەبجە ،
هەرچەندە کارگەلێکی زەحمەتە ئەوشارە کەمتریرن خزمەتکراوە ، پاش هەوڵێکی زۆری
هەموان ئێستە ناسنامەی بەپارێزگابونی پێ بەخشراوە ، یاڕحمان یاڕەحیم بەرەکەت دا
هەموو دانیشتوانی شارو پارێزگارە فەندی چاوەڕێی بودجە دەکەن بۆ دڵنیا بون
لەبڕیاری حکومەتی عێراق لەتەک هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی شاری شەهیدان .
لەماڵی دووهەمی تەمەندا : کۆی جوانیەکان و
سەختەیەکانی ژیان پیشان ئەدا ، سەرجەم نەهامەتی و ڕاکەکەو مەرگەسات و تراژیدیای
ئەوچرکە ساتانەی بەسەر شارداهاتوە ، لەبەرگی یەکەمدا باسی لەخۆڵەپەتێ و وازی کردن
هەڵبەزو دابەزی منداڵی ونانەچەورەی ڕۆن سور کردنەوەی قابلەی چێشت لێنانی ئێواران و
گەڕکی پیرمحمەدی کردوە بەتام و لەزەتی منداڵانەوە ، لەبەشی دووهەمدا لەگەڵ گۆڕانی
تەمەن و سەروڕێش وشواربدا ڕوداوەکانیش دەگۆڕێن ، ئێستە سەردەمی تەوالێت وقژ
چەورکردنە ، خۆ قۆزکردن وەستانی سەر سیلەی کۆلانە نمایشکردنی تەمەنی هەرزەکاریە ،
نوسەر جوانیە حەشاردراوەکانی شارمان پیشان ئەدات وەک شاعیر ئەڵێ لەژێر ئاسمانی
شیندا .. لەپاڵ لوتکەی بەفریندا گشتمان ئاسمانی شین و لوتکە بەفرینان دیوە بەڵام
بەو هەست پێکردنە کاریگەری نەبوە شاعیرپیاهەڵ ئەدات بەئاوازێکی خۆشەوە دەکرێت
بەگۆرانی .
هێندە بەسۆزو خەمخۆریەوە دەستی داگرتوە بۆ
گێڕانەوەی تاڵی و شیرینی ڕۆژە ڕابردوەکان هێنانەوەیان بۆ پێش چاومان ، ناز
ونازداری برینە ساڕێژنەکراوەکانی هەڵەبجەی زیاتر لامان گرنگ کردوە ، هەربۆیە
بەخۆشەویستی یەوە باوەشی گەرم ترەوە شار لەئامێز دەگرینەوە ، شەکەتی کۆچکردوحاجی
تۆفیقی باوک و زیندان و کرێچێتی ماڵەوماڵکردن ماندویەتی بەیادی هەموان دێنێتەوە ،
خێزانێکی کوردنیە ماندوی ڕێگەی ئازادی و بەختەوەری نەبێت ، ئەوە دەردێکی باوە
بوەتەکلتوری نەتەوەکەمان فەرزکراوە لەسەرشانمان تائێستەش گیرۆدەین ، نوسەرباسی
کاری سیاسی و بەشداری کردنی دەکات لەتەمەنی گەنجۆیدا ڕاستە ئەوکاتە هەردوو کۆچکرد
و لەناحیەی سیروان ( کاک مەحمود و کاک عوسمان )بوێری و توانایان هەبوە ئەندامی
کۆمەڵە ڕنجدەرانبن ، لەوڕێگەی ئەوانەوە بوەتە ئەندامی کۆمەڵە دیارە لەوساتەدا
زۆرخۆشنودبوە ، بۆزانین حاجی تۆفیق ڕەحیمی باوکی یەکێک بوە لەکەسە ناودارو نیشتمان
پەروەرانی هەڵەبجە ، لەگەڵ چەند کەسایەتیەکی تردا بە ناو ئیمزاوپەنجەمۆری خۆیانەوە
داوای مافی گەلی کوردستانیان کردوە لەپاشایەتی ئەوکاتە ( خاوەن شکۆ مەلیک فەیسەڵ )
لە ساڵی ١٩٥٨ لە گۆڤاری شەفەق ژمارە ( ٣ ) بڵاو کراوەتەوە .
بەختێکی نوسەرتان بۆ دەگێڕمەوە ماڵمان لەدوجەیلەی
شارەزوور بووشەوێکی زستانە ساردە لەپڕ تەقە دەستی پێکرد ، هەموو خەڵکی گوندی
کێلەسپی ڕامان کردە دەرەوە ، کاتێ تەقە تەواو بوو باوکم پرسی ئەوە چی ڕوێداوە ،
خەڵکی ئاواگی ووتیان کاک سەیی هیچ نیە تەقە ڕاومان کرد ، شەوانی زستان قازومراوی
کێوی شوێن گۆڕکێ دەکەن شەپۆلی قاز بەسەر ماڵەکاندا تێدەپەڕێت ، ڕاوچیەکانیش بۆ
تەقە ڕاوی زستان ئامادەن بەتفەنگ و تاپڕەکانیانەوە ، بەداخەوە دوای تەقەکردن گەڕان
بەشوێن تەرمی نێچیرە قازێکدا هیچیان دەست ناکەوێت ، ئازاد بەیانیان ئەچێ بۆ لای
باوکم بۆ نان کڕین لەڕێگا سەیر ئەکات قازێکی کێوی باڵە تەپەیەتی پڕی پیادەکاو
دەیباتەوە بۆ ماڵەوە ، نیوەڕۆ دەیکەن بەسەر برنجی سورداو نۆشی دەکەن ، قازەکەی
ئازاد تاماوەیەک کرایە باسوخواستمان چۆن گرتت چۆن زانیت بەخوا خۆش بوو خۆزگە منیش
قازێکم دەگرت ... تاکۆتایی .
ئازاد وهێلکەی قازەکە : لەتەک مامۆستا نیوەڕوانێک
ڕۆشتین بۆماڵی خۆمان ئەمزانی حەزی لە هێلکە قازە ، وتم دایکە برسیمانە ئەوکاتە هیچ
حازر نەبوایە هێلکەو ڕۆنێک حازر دەکرا ، دایکم بەهەناسەیەک هێلکەو ڕۆنێکی بۆ
ئامادە کردین کە بۆی داناین مامۆستا سەرسام بوو ، ووتی کورە پێم ناڵێ ئەمە هێلکەی
چیە دایکم ووتی هێلکە قازە ، بەپێکەنینەوە بەودوو هێلکەیە تێرمان خوارد ، زۆرباسی
گەورەیی هێلکەکەی دەکرد ووتم وازبێنە باناوت نەگۆڕن بەقازە ، جاران لەگوند
هەمووکەس نازناوێکیان لێدەنا .
نوسەر بەسەرهاتەکان وەک چیرۆکی شەوانی جاران
دەگێڕێتەوە، بۆ هەموو هاوڕێ ودراوسێەک و شوێنێک باسێک دەکات بەتامی زیندو کرنەوە ،
هەموو شەوێک بەشێکی لێ بخوێنیتەوە تاکۆتای ئاخرپەردە بێزار نابیت ، هۆکارێکی
هاوبەش هەیە لەنێوان خوێنەرو مامۆستادا زۆربەی بەسەر هاتەکان گەردنی کۆمەڵگای
گرتوە ، بەڵام هێندە هەستمان پێ نەکردوە چەند زەحمەت باربوین یان چەند ئاسودەبوین
، بەزمانێکی جوان خۆی ئاسا ئەدەبیانە حەکایەت خوانانە بەیادمات دێنێتەوە ،
نوسەرزمانی باسەکان لەنەنکە حەیات و پورە سۆیبەوە فێربوە دایکی ڕەحمەتی زۆر
خانومان زمان شیرین بوو ، باوەڕتان هەبێت کەدەی ووت بەساقەوبم وات دەزانی هەزاز
دەرد و بەڵات لەکۆڵ بوەتەوە ، بیرەوەریەکانی نوسەر بەلەزەتن وادەزانی درامایەکە
لەگەڵ خوێندنەوەی خۆت بەئەکتەرێکی چیرۆکەکان دەزانی ئاوێتەتمان دەکاتەوە
بەبیروەریەکان ، بەتایبەتی کەباسی کۆچکردنی ئێران و ئۆردوگاو چاوەڕوانی کردنی نان
وئاوێکی ووشک کەتامی لەفە کەبابی ئێستە ئەدات لەو قاتوقڕی دەربەدەریەدا ، یان
گەڕانەوەی دانیشتوانی ئۆردوگاکان بۆ زێدی وێرانکراوی خۆیان کەچەند بارگرانیە
بەگیرفانی بەتاڵوزگی برسیەوە ، لەهەمان کاتا باسی خۆشەوستی کۆڵان و بازاڕ
یادگاریەکان لەگەڵ شاد بونەوە بەهاوڕکانی چەندساڵەی خۆشحاڵ دەبێتەوە ،
پێویسە لێرەوە سوپاسی ئەرکوماند و بونی نوسەربکەین بۆ ئەم پەرتوکە بەنرخە ،
ئەزانی بۆ لەبەر ئەوەی بەسەرهاتەکان حاڵی ئێمەش بوە لەو ڕۆژگارە دوا بڕاوەدا
، هەرچەندە منیش نزیکی بوم لەڕوداوەکاندا بەداخەوە لەم پەرتوکەدا
بێبەزەیانە ناوی نەهێناوم نەم کردوە بەهۆکارێک نەبمە خوێنەری نەمتوانی ڕوداوەکانە
لەبیرکەم