نرخی لیرە دادەبەزێت

ئابوری پێش 2 هەفتە


ئەمرۆ دووشەممە نرخی لیرە توركی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بە رێژەی 5% دابەزی و ساڵی 2021 بەخراپترین ساڵی دارایی توركیا دادەنرێت لەوەتەی ئەردۆغان دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی كەوتوەتە دەست.
دابەزینی لیرە بۆ بەرزبونەوەی ئاستی هەڵئاوسان دەگەڕێتەوە.
ئاژانسی رویتەرز بڵاویكردوەتەوە رێژەی هەڵئاوسان لە ئەستنبول كە گەورەترین شاری توركیایە گەورەترین ئاستی تۆماركردوە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا.
حكومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ دەستپێكردنی ساڵی نوێ بڕیاری داوە نرخی كارەبا كارەبا گران بكات، هەروەك نرخی سوتەمەنی و بیمەی ئۆتۆمبێل و باجی هاتوچۆو بەسەر چەند پردێكدا بەرزبوەتەوە 
دەستەی رێكخستنی بازاڕی ووزە بڵاویكردوەتەوە نرخی كارەبا بە رێژەی 125% بەرزبوەتەوە ئاماژەی بۆ هەڵئاوسانی نرخی ووزەی جیهانی كردوە بۆ وەبەرهێنەرانی بازرگانی و رێژەی 50% بۆ ماڵەكان .
كۆمپانیایی بۆتاشی سەر بەحكومەت بڵاویكردوەتەوە نرخی غازی سروشتی بەرێژەی 25% بۆ بەكارهێنانی ماڵان و 50% بۆ كەرتی پیشەسازی بەرزبوەتەوە.
بڵاویشیكردوەتەوە نرخی شت ومەكی ناوماڵ بەرێژەی 20% و نرخی خواردەمەنی بە رێژەی 15% لەو شارە گران بوە.