وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی شوبات ئاشكرا دەكات

ئابوری 26/03/2022


كۆمپانیای بە بازاركردنی نەوت عیراق " سۆمۆ" كۆی داهات و هەناردەی نەوتی لە مانگی شوبات ئاشكرا كرد.
بەگوێرەی " ئاماری كۆتایی" كۆمپانیایی سۆمۆ مانگی شوبات كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو لەو مانگەدا نزیكەی 9 ملیار دۆلار بوە.
كۆمپانیایی سۆمۆ لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ، لەمانگی شوبات زیاتر لە 92 ملیۆن و 790 هەزارو 173 بەرمیل نەوتیان هەناردە بازاڕەكانی دەرەوە كردوە ، كۆی داهاتی نەوتە فرۆشراوەكە گەیشتوەتە 8 ملیار و 809 ملیۆن و 162هەزار دۆلار.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە لە كێڵگەكانی باشورو ناوەراستی عیراق 91 ملیۆن و 314 هەزارو 828 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە كراوە ،لەكێڵگە نەوتیەكانی كەركوكیشەوە بڕی یەك ملیۆن و 475هەزارو 345 بەرمیل نەوت لەرێگەی بەندەری جیهانەوە رەوانەی دەرەوە كراوە .
بڵاویشیكردوەتەوە تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت 94.93 دۆلار بوە