نرخی بانزین لە ئەمریكا ژمارەی پێوانەیی تێدەپەڕێنێت

ئابوری 19/03/2022


بە گوێرەی دواین داتاكان كە لەلایەن بەرێوەبەرێتی زانیاری ووزە لە ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە نرخی یەك گاڵۆن بەنزین لە ئەمریكا گەیشتوەتە 4.69دۆلار واتە نرخی یەك لیتر بەنزین سەرووی 1.24 دۆلارە.
بەگوێرەی داتاكە ئەم نرخە بەرزترین نرخە كە لەماوەی رابردوودا تۆمار كرابێت .
بەگوێرەی كەناڵی " ئەی بی سی نیوز" بەرزبونەوەی نرخی بانزین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە واشنتۆن رەتیكردوەتەوە سووتەمەنی لە رووسیا هاوردە بكات .
بەگوێرەی ئاژانسەكان بەم دوایانە دیاردەی دزینی بانزین لە ئەمریكا سەری هەڵداوەو تا ئێستا لە 10 ویلایەتی ئەمریكا حاڵەتی دزینی بانزین تۆماركراوە.
سایتی گڵۆبال پیترۆل پرایس" بڵاویكردوەتەوە رووسیا لە ریزبەندی 11 هەمین وڵات دێت لەنێو ئەو وڵاتانەی كە نرخی بانزین بەهەرزان دەفرۆشێت و و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی 83 یدا دێت.
جین بساكی وتە بێژی كۆشكی سپی بڵاویكردوەتەوە:ئیدارەی ئەمریكا پێش بینی دەكات نرخی بانزین بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە،جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا فلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیای بەوە تاوانباركرد كە بەرپرسە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئەمریكا.