ڕوانگه‌یه‌ك بۆ پاراستنــی ئاسایشــی ووزه له هه‌رێمـی كوردستان: كێڵگه‌ی كۆرمۆر وه‌ك نمونه‌یه‌ك
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
پوخته‌ی جێبه‌جێكار
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانـی قه‌یرانـی ئابوریی جیهانی به هۆی پرسی ووزه‌و ئاسایشـی خۆراكه‌وه، پرۆسه نه‌وتییه‌كانـی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منـی و سیاسی و یاسایی و ئابوریی و جیۆلۆجـی جۆراوجۆره‌وه. له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تــی گه‌وره-گه‌وره‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانـی كوردستان و زیادكردنی داهات هاتۆته پێشه‌وه. له سه‌ره‌تای ساڵی (2022) ه‌وه، كۆمپانیای داناگاز زیادبونـی ئاستـی به‌رهه‌مهێنانـی غازی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به ڕێژه‌ی (50%) ڕاگه‌یاند. كێڵگه‌ی كۆرمۆر له ناو ناحیه‌ی قادركه‌ره‌مـی كۆندا شانــی داداوه، كه له ڕووی ئیدارییه‌وه ئه‌كه‌وێته سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه. له‌م ناوچه‌یه‌و سنوری گه‌رمیان به گشتی، چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی نه‌وت و گاز هه‌ن، كه به‌رهه‌مهێنانیان تیادا ئه‌كرێت، ئه‌وانیش هەڕەشەی جۆراوجۆریان له‌سه‌ره، وه‌كو: كێڵگه‌ی تازه، چیا سورخ، كورده‌میر، پوڵكانه، بلۆكی گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ، باشوری سه‌نگاو، قه‌ره‌هه‌نجیر، هه‌روه‌ها شاكه‌ل و تۆپخانه.
ئه‌م بابه‌ته، ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له پرۆسه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و بلۆكی كۆرمۆر به‌تایبه‌تی دا، ده‌رفه‌ت و مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی ووزه له هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بخاته ڕوو، ڕوانگه‌یه‌كه له "په‌یمانگه‌ی میدیتریانه‌وه بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی" بۆ تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و سه‌رچاوه‌سروشتتیه‌كان له‌لایه‌ك و، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان سامانـی ئابوریی و هزری سیاسی له‌لایه‌كـی تر.
یه‌كه‌م/ ناساندنێكی گشتی بۆ كۆمپانیای داناگاز و كێڵگه‌ی كۆرمۆر
پێرل پیترۆلیۆم، یه‌كگرتنـی پێنج كۆمپانیا (كۆنسیرتیوم-Consortium) ه، كه دوانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن (داناگاز و كرێسنیت پیترۆلیۆم- هه‌ردوكیشیان خاوه‌ندارێتیه‌كه‌یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ك خێزانـی به بنچینه عێراقی و دانیشتوی ئیماراتـی عه‌ره‌بـی) پێكه‌وه له هه‌رێمـی كوردستان وه‌به‌رهێنان له بواری گاز‌و نه‌وت دا ئه‌كه‌ن، هاوبه‌شییان هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ كۆمپانیای ئه‌وروپـی دا هه‌یه : (OMV) ی نه‌مساوی و (MOL)ی هه‌نگاری و (RWE)ی ئه‌ڵمانی. پشكه‌كانیش وا دابه‌شكراون كه: داناگاز (35%) و كریسنت پیترۆلیۆم (نه‌فت هیلال) (35%) و سێ كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كه‌ش، كه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیانه‌ن كاریان له هێڵی بۆڕی نابۆكۆ –Nabucco Pipeline ئه‌كرد, بۆ گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه بۆ ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه‌یان پشكی (10%) ی هه‌یه له گرێبه‌سته‌كه‌دا(1).
له بنچینه‌دا، جیهان ده‌مێكه ئاگاداری توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانی كوردستانه، بۆ نمونه بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كاری گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ساڵی (1901) دا له كێڵگه‌ی چیاسورخ-Chia Surkh كراوه. هه‌ریه‌كه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵیش ساڵی (1928) و (1929) له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه یه‌كه‌م كاری گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندنیان تیاكراوه(2). له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه‌و له ساڵی (2007) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی گرێبه‌سته‌كانی تری نه‌وت و گاز له هه‌رێم كه له‌سه‌ر شێوازی "به‌شداری و به‌رهه‌مهێنانن-PSC" ن، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ داناگازو كریسنت پیترۆلیۆم كردووه، ساڵی (2008) و دوای (15) مانگ له كاركردن توانییان له كێڵگه‌ی كۆرمۆر گاز به‌رهه‌م بهێنن.
دووه‌م/ تایبه‌تمه‌نیه‌كانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر
دوای ووردبونه‌وه‌و، سه‌ردانی مه‌یدانی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری تایبه‌ت به كێڵگه‌ی كۆرمۆر و كۆمپانیای داناگاز، ئه‌كرێت (5) تایبه‌تمه‌ندی ده‌ست نیشان بكه‌ین كه نه له ناوچه‌كانی دیكه‌و نه له كێڵگه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا نییه:
2. 1. له ڕووی یه‌ده‌گ و ئاستی به‌رهه‌مهێنانه‌وه
به پێی (GCA) - "Gaffney, Cline & Associates" كه كۆمپانیایه‌كی ده‌ره‌كی بواری ووردبینی یه، ساڵی (1962) له باشوری ئه‌مریكا دامه‌زراوه، له بۆستن و له‌نده‌ن و سه‌نگافورا و هیندستان كاری جۆراوجۆری له بواری په‌ره‌پێدان و ووردبینی دا كردووه: بڕی یه‌ده‌گی په‌سه‌ندكراو و چاوه‌ڕوانكراو تیایدا ئه‌گاته (4.4) تریلیۆن ستاندار پێ سێجا گازی سروشتی. وه (136) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، هه‌روه‌ها (13.3) ملیۆن ته‌ن / مه‌تر له غازی شل (LPG)(3).
به‌مجۆره، كێڵگه‌ی كۆرمۆر كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی (250) كم2 یه: له پێشدا ڕووبه‌ره‌كه‌ی 300 كم بو، دواتر كرایه 175كم2! له ساڵی 2021 ه‌وه به چڕی خه‌ریكی گه‌وره‌كردنی وێستگه‌كانن به بڕی زیاتر له 630 ملیۆن دۆلار له‌و بڕه‌ش 250 ملیۆن دۆلاری پاڵپشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه بۆ داناگاز له فراوانتركردنی كێڵگه‌كه‌و وێستگه‌كاندا خه‌رجی بكات. ئێستا له كاتێكدا گروپه چه‌كداره‌كان هێرشی مووشه‌كی ئه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌م كێڵگه‌یه، سێ جۆر به‌رهه‌می هه‌یه:
له‌ساڵی (2018) ه‌دا (305) ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌مهێناوه، له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا و له ساڵی (2022) دا ڕۆژانه (452) ملیۆن پێ سێجا گاز به‌رهه‌م ئه‌هێنێت. به‌پێی داناگاز و كریسنت پیترۆلیۆم ئاستی به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه‌دا بۆ (50%) به‌رزبۆته‌وه و، ساڵی (2023) ش ئه‌و ئاسته ئه‌گه‌یه‌نن به (600 بۆ 625) ملیۆن پێ سێجا گاز له ڕۆژێكدا(4). ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش ڕۆژانه به بۆڕییه‌كی (24) ئینجی له كۆرمۆره‌وه به درێژایی (172) كم ئه‌گاته شاری غاز له چه‌مچه‌ماڵ كه وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كاره‌باییه، به بڕی زیاتر له (1.2) ملیارێك و دووسه‌ت ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن "ئه‌حمه‌د ئیسماعیل" خاوه‌نی ماس گروپه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بیناكراوه، ئینجا له‌وێشه‌وه به نزیكه‌ی (120كم) هه‌ر گازی كۆرمۆر ئه‌گاته ناوچه‌ی پیرداود بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر. جگه‌له‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی كاره‌باش له بازیان به‌هه‌مان ئه‌و گازه سروشتییه كار ئه‌كات. به درێژایی ئه‌و ماوه جوگرافییه له‌ناو خه‌ڵكی لادێكاندا كه‌سێك یان دووان وه‌ك پاسه‌وانی بۆڕییه‌كه دانراون و، مانگانه‌ش سودمه‌ند ئه‌بن له به‌رمیلێك-دووان و سیان گاز بۆ ئیش پێكردنی مۆلیده‌ی لادێكانیان.
به‌رهه‌مێكی دیكه‌ش، نه‌وته، كه له ئه‌نجامی ده‌رهێنانی گازه‌كه‌وه، وه‌ك چڕی لێی جیا ئه‌بێته‌وه‌و، ئه‌مبار ئه‌كرێت. له نێوان ساڵی (2018 بۆ 2022) دا به‌رده‌وام (16000 بۆ 22000) هەزار به‌رمیل نه‌وتی له ڕۆژێكدا به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌وه‌ش به ته‌نده‌ر دراوه به‌چه‌ندین كۆمپانیا‌و خاوه‌ن ته‌نكه‌ر و ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ خه‌زانه‌كانی كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌و، له‌وێشه‌وه تێكه‌ڵ به هێڵی بۆڕی كوردستان- جه‌یهان ئه‌كرێت، له پێشوتردا ئه‌م نه‌وته بۆ پاڵێوگه‌كان یان هه‌نارده‌كراوه بۆ ئێران و به‌نده‌ر عه‌باس ڕه‌وانه كراوه‌و فرۆشراوه!. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، ڕۆژانه (1050) تۆن گازی شل-LPG به‌رهه‌م ئه‌هێنێت، ئه‌مه‌ش به ته‌نده‌ر له‌لایه‌ن داناگازه‌وه دراوه به كۆمپانیای لۆكاڵی و ته‌نی به (315$) دۆلار، له سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی چه‌مچه‌ماڵ- ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند خه‌زانێكی گه‌وره‌یان دروستكردوه‌و، هه‌ڵی ئه‌گرن، پاشان له‌وێوه بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تر و، ئه‌وانیش ئه‌یكه‌ن به بوتڵی غازه‌وه‌و، بۆ پێداویستی ماڵان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌كاری ئه‌به‌ن.
2.2. له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
ئێستا ناوی گوندی "كۆرمۆر-Khor Mor" به توندی گرێدراوه به ناوی "داناگاز-Dana Gas" ه‌وه‌و وه‌ك براندێكی بازرگانی لێهاتووه. هه‌ر له‌ناو ناحیه‌ی قادركه‌ره‌می كۆن و له باشوری قەزای چه‌مچه‌ماڵ، به‌دیار چه‌م و كلكه درێژبوه‌وه‌كه‌ی ڕووباره ووشك هه‌ڵهاتوه‌كه‌ی ڕۆخانه‌وه، ده‌شتێكی دوور‌و درێژ‌و ناو- به‌ناو هه‌رده‌ی گه‌رم و زه‌رد هه‌ڵهاتو شانیان به‌یه‌كه‌وه داوه، ئه‌مه‌یه "كۆرمۆر". سه‌ت ساڵی پێشوو ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده‌یان چه‌شتوه به ده‌ست قاتوقڕی و به‌رخودان و تۆماركردنی ده‌یان ئه‌فسانه‌ی سه‌یر-سه‌یر به‌ده‌ست حكومه‌ته یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه، نه‌ك له كوردوستاندا له ئاستی جیهانیشدا وێنه‌ی ئه‌م تاڵاوه ده‌گمه‌نه. هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ئێره بوه، ئه‌نفالستان و شه‌هیدستان ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، ئه‌گه‌ر لادێكانی ئه‌م سنوره ئه‌گه‌ڕێیت، هێشتا زۆربه‌یان ڕێگه‌وبان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كراوه. سه‌ره‌كیترین گونده‌كانی ئه‌م سنوره: "چه‌مسورخاو، گۆله‌مه‌و، ئالیاوه، عه‌لی مسته‌فا، پاریاوێڵه، قه‌ره‌چێوار، قه‌شقه، وێڵه، قه‌ڵامكایل، قایته‌وه‌ن، تازه شار، كانی قادر، له‌ك هیدایه‌ت، قیرچه، گۆلباخ، مشكیبان، كۆرمۆری گه‌وره‌و بچوك، ئاوایی جه‌لال، عه‌زیز به‌گ، بنه‌كه، هه‌ڕێنه، برایم غوڵام. شاوك، گه‌ڕاوی(5) و...و...چه‌ند گوندێكی دیكه‌ی تر".
2. 3. له ڕووی هه‌ڵكه‌وته‌و مێژووییه‌وه
ساڵی (1976) بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه تاكه یه‌ك خێزانی له ڕه‌گه‌زی عه‌ره‌ب تیادا بوبێت، ڕژێمی سه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م له لیوای سلێمانی و كه‌ركوك داببڕێت، ناحیه‌كه‌ی خسته سه‌ر قه‌زای دووز خورماتو، دووز خورماتوشی خسته سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین. له هه‌شتاكاندا هیچ لادێیه‌ك نه‌ما له‌م سنوره‌ی كه له به‌ر لووتی ڕژێمی عێراقدا هه‌ڵكه‌وتوه خاپور نه‌كرێت، كه‌م ماڵ هه‌یه قوربانییه‌ك،، دووان،، چوار و زیاتری نه‌بوبێت. بۆیه له كۆتایی (حوزه‌یرانـی 2022 ) دا هاویشتنی مووشه‌كێك، ئینجا دووان و سیان بۆ كێڵگه‌ی كۆرمۆر و سنوره‌كه، بابه‌تێكی ته‌واو چاوه‌ڕوان كرا‌و بو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێكی خه‌ڵكی سنوره‌كه له ئاستی جیا-جیادا سودمه‌ندن له بونـی كۆمپانیاكه.
2 . 4. له ڕووی جۆری گرێبه‌سته‌وه
له كۆی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامی داوه، ته‌نها ئه‌وه‌ی داناگاز "كۆرمۆر" له‌سه‌ر شێوازی گرێبه‌ستی خزمه‌ت/ خزمه‌تگوزارییه. له گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاری (عقود خدمە) دا ده‌وڵه‌تی خانه‌خوێ له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌كات (واته وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان مافی ده‌ستوه‌ردانی زیاتری له كێڵگه‌ی كۆرمۆردا هه‌یه به‌به‌راورد به‌وانی دیكه)، كۆمپانیای دیاریكراو ته‌نها بۆ كاری گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنان به‌كاردێت، كۆمپانیاكه‌ش به‌رپرسیارێتی هیچ مه‌ترسییه‌كی دارایی یاخود خراپبونی كێڵگه‌یه‌ك یان نه‌گونجانی بۆ وه‌به‌رهێنان له ئه‌ستۆ ناگرێت (به پێی گرێبه‌سته‌كه له شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه). ئینجا له‌م گرێبه‌سته‌دا كۆمپانیا جیهانییه‌كه "باجی هاتنه ناوه‌وه" نادات، باشییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی كێڵگه‌و بیره نه‌وتییه‌كانی خۆی ناداته ده‌ست كۆمپانیایه‌كی بیانی و موڵكدارێتی له ئه‌ستۆی خۆیدا نه‌هێڵێت، به‌ڵكو به پێی پشكێك یان پێدانی شایسته‌ی دارایی حكومه‌ت له‌گه‌ڵیان ڕێك ئه‌كه‌وێت (چونكه له هه‌ندێ شوێن كۆمپانیا هه‌یه وه‌ك بارمته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێڵگه نه‌وتییه‌كان ئه‌كات).
سێهه‌م / تێگه‌یشتن له كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
گرنگه بۆ سیسته‌مه‌كان، ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمه‌كان بزانن كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ "ئێستا" یه‌كدا ئه‌كه‌ن، پڕه له ئاڵۆزیی جۆراوجۆر. ئه‌وه‌ش به بونی ڕووئیایه‌كی قووڵ و ڕه‌نگگرتوو به زانستی سه‌رده‌م ئه‌بێت. ئێمه هه‌رگیز ناتوانین گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی فره‌ڕه‌گه‌زدا ئیمزا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنمان بۆ بنه‌ماو ڕۆڵی كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان نه‌بێت؟
هه‌ركاتێك پسپۆڕێك له زانستی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گوێی له ووشه‌ی "كۆمپانیا-Corporation" بێت، ئیتر یه‌كسه‌ر مێشكی بۆ كۆمه‌ڵێك ڕاستیی سه‌لمێنراو ئه‌چێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه فره‌ڕه‌گه‌ز –MNCs (Multi-National Corporations)بن و جگه له باره‌گای سه‌ره‌كییان له دوو بۆ سێ وڵاتی دیكه‌دا سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن:
له ڕووی تیۆرییه‌وه، یه‌كسه‌ر لیبراڵیزم وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی فیكری- ئابوریی- سیاسیی – كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رگری له ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌كات (وه‌كو كۆمپانیا جیهانیه‌كان، زانكۆ گه‌وره‌كان، ڕێكخراوه جیهانییه ناحكومـی و حكومییه‌كان، ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌و كۆڕ‌و كۆڕبه‌نده‌كان و...تادوایی). چونكه لیبراڵیسته‌كان هه‌میشه جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌بێت (هێز-Power) له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا قه‌تیس نه‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌كته‌ره نا ده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئه‌توانن خزمه‌ت و ئاسانكاریی له ڕه‌وتی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكه‌ن، لیبراڵیزم تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كاراكته‌ری ده‌وڵه‌تـی و هه‌رێم و یه‌كه حكومییه‌كان پشتگوێ ناخات، به‌ڵام بڕوای ئه‌وتۆی به سنوری جوگرافـی نییه، ته‌نها ئابوریی بازاڕ و بازاڕی ئازاد هه‌یه، تۆ نه‌وتـی خۆت ئه‌فرۆشیت و دۆلاری خۆت وه‌رئه‌گریت، ئیتر چ سنورێكی جوگرافــی یان مه‌زهه‌ب و ڕه‌گه‌زێكیت ئه‌وه گرنگ نییه. ئه‌وان ئارگیۆمێنته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه:
- به‌شداری ئه‌كه‌ن له گه‌شه‌پێدانـی سه‌رمایه‌دا له چه‌ندین ده‌وڵه‌تدا.
- كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤیان هه‌یه له‌سه‌ر ئابوری هه‌رده‌وڵه‌تێك كه سه‌رمایه‌گوزاری تیا ئه‌كه‌ن.
- لایانوایه له سه‌رده‌می جیهانگیریی و كرانه‌وه‌ی بازاڕدا ده‌رفه‌تی كار ئه‌ڕه‌خسێت.
- گه‌شه‌و ئاڵوگۆڕی بانكیی بره‌و ئه‌سێنێت، هه‌روه‌ها هه‌مه‌چه‌شنه‌كردنی سه‌رمایه‌گوزاری له بواری جیاجیادا دروست ئه‌بێت.
چه‌ند پێیه‌ك ئه‌ولاتر له لیبیراڵیسته‌كان، لیبراڵییه نوێیه‌كان (Neo-liberalism) هه‌ن. كه به‌یه‌ك ووشه‌ش باسی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت و توانای ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن، ئه‌مانه له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده به‌هۆی زیادبونی ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌داری خۆیان ڕاگه‌یاند. ئیتر له‌دوای دووه‌مین جه‌نگی جیهانی و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كرانه‌وه‌ی دونیا‌و، پرۆژه‌ی مارشاڵ بۆ سه‌رپێخستنه‌وه‌ی ئه‌وروپا، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌مانیش ڕه‌خسا كه له ئاستی ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌كانی بیریدا یه‌كپارچه ده‌ستیان دایه ئه‌وه‌ی كه "بازاڕ" و "بازرگانی" ئه‌بێت ئازاد بێت، هه‌یمه‌نه ئه‌بێت هه‌یمه‌نه‌ی بازاڕ بێت، ده‌وڵه‌ت ئه‌بێت خه‌رجی خۆی كه‌م بكاته‌وه‌و كه‌رتی تایبه‌ت قه‌به‌تر بكات(6). له‌سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی ئه‌بێت كارگه‌و كارخانه‌و بانك و كۆمپانیا ڕۆڵ ببینن به بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌كان هیچ ده‌ستوه‌ردانێك بكه‌ن. ڕۆژگار هاتو چوو، ئه‌مانه بوون به نوخبه‌یه‌ك كه هه‌ر به كۆمپانیا‌و بانكه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو ده‌ستگه میدیاییه‌كانیشیان كڕی و، ناوه‌ندی گه‌وره- گه‌وره‌یان بۆ كۆڵینه‌وه‌و كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر كاروباری جیهانی خسته گه‌ڕ. پیاوانی ده‌وڵه‌تیشیان كرد به هاوبه‌شی خۆیان! له زۆر شوێنی جیهان ئه‌مانه سه‌رۆك و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستی وابه‌سته به‌خۆیان هه‌یه، له تاوه‌ره به‌رزه‌كانه‌وه پلان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌ر شوێنێك ئه‌ده‌ن. ئیتر ته‌نها گرنگ ئه‌وه‌یه "به‌رهه‌م" ئاسته‌كه‌ی به‌رز بێت، ناسنامه‌و نه‌ته‌وه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌هی و نه‌فی ئه‌كه‌ن. به یه‌ك ووشه‌ش باسی ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌ییانه ناكه‌ن كه به‌هۆی لیبراڵیزمی ئابوریی و به‌تایبه‌ت لیبراڵیزمه نوێیه‌كانه‌وه تووشی ئه‌م هه‌ساره‌یه بووه:
به پێی ستاتیسكا- Statisca كه مانگانه به ده‌یان ملیۆن كه‌س سوود له داتاكانیان وه‌رئه‌گرن، له ساڵی (2019- واته ساڵێك پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا) نزیكه‌ی (213.56) دووسه‌ت و سیانزه ملیۆن و په‌نجاو شه‌ش هه‌زار كۆمپانیا له‌جیهاندا تۆماركراوه. نزیكه‌ی (60000) شه‌ست هه‌زار كۆمپانیای فره‌ڕه‌گه‌ز هه‌بوه كه كۆنترۆڵی زیاتر له (500000) پێنج سه‌ت هه‌زار كۆمپانیا‌و لقی دیكه‌ی خۆیان كردووه له‌م گۆی زه‌وییه‌دا(7). به پێی وته‌كانی ئه‌مینداریی گشتی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی "نغوزی ئوكنجی ئیولا Ngozi Okonjo-Iweala" له مونته‌دای ئابوریی جیهان (داڤۆس- 2022) دا ئه‌ڵێت: له پێش بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید-19 له جیهاندا (135) ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست برسێتیه‌وه ئه‌یانناڵاند، ئه‌مڕۆكه له (2022) دا ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته (276) ملیۆن كه‌س(8)!
چواره‌م: ئاسایشی ووزه‌ی كوردستان: ئاسته‌نگ و پێداچونه‌وه
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌و تێزه فه‌لسه‌فییانه‌ی سه‌ره‌وه، تیۆرێكی هه‌ره سه‌ره‌كی له‌ناو بابه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌یه پێی ئه‌گوترێت (قوتابخانه‌ی واقیعییه‌ت- ڕیالیزم-Realism Theory). كه له سه‌ره‌تای یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانییه‌وه تا ئیمڕۆكه به ته‌واوی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا. باوكـی دامه‌زرێنه‌ری ڕیالیزمـی كلاسیك هانس مۆرگێنتاو (1904- 1980) ه له نیۆرك (له ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوه). مۆرگینتاو ساڵی (1948) چاپـی یه‌كه‌مـی كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی " سیاسه‌ت له نێوان گه‌لان دا: تێكۆشان له پێناو هێز و ئاشتی دا" بڵاوكرده‌وه. پاشانیش " به‌رگریی له ئاسایشی نیشتیمانی- In Defense of the National Interest" ئینجا كتێبـی " پیاوی زانستی له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی هێز دا – Scientific Man versus Power Politics". له‌مانه‌دا و له كۆی تێزی ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا، ته‌نهاو ته‌نها چه‌مكی (هێز-Power) گرنگه، هێز بۆ كێ؟ بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌ك كۆمپانیا‌و تاك و فڵان و فیسار... بۆچی پێویسته له هه‌موو مه‌یدانێكی ئابوریی و سه‌ربازیی و سیاسی و كه‌لتوری و دیبلۆماسی دا، جا به شێوه‌ی نه‌رم یان به به‌كارهێنانی هێزی ڕه‌ق –Hard Power و به هەر هه‌مومان خه‌ریكی به‌هێزكردنی تواناكانی ده‌وڵه‌ت یان هه‌رێمه‌كه‌مان یان كیانه‌كه‌مان بین؟ ئه‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی مسۆگه‌ر بكه‌ین. ئه‌مان پێیانوایه ئه‌گه‌ر (هێز) مسۆگه‌ر نه‌كه‌ین، ئەوا ناگه‌ین به ئاشتی، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی تانك و تۆپ و كیانی نیشتیمانی و سه‌روه‌ری نه‌بین، ئه‌بینه خۆره‌ی ده‌ستی ئه‌وانی تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر (هێز) مان به‌ده‌ستخست ئه‌وا دانوستان و ئاشتیش مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ین. بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌وڵه‌ت هێزی خۆی په‌رت بكات و بیدات به‌م كۆمپانیا‌و به‌و نوخبه‌و به كاراكته‌ری دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و...و...ئه‌وانیش خه‌ریكی خۆیان و ڕازاندنه‌وه‌ی قسه‌و ووشه‌كانیان بن. به‌ڵكو ئێمه ته‌نهاو ته‌نها به‌دوای به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ین بۆ به‌هێزكردنی ئاسایشی نیشتیمانی. ئه‌كسۆن مۆبیل-Exxon Mobile ه بۆ خۆی ئه‌كسۆن مۆبیله‌و با سه‌رمایه كه‌ڵه‌گه بكات و ده‌رفه‌تی كار دروست بكات، به‌ڵام له‌وسه‌ره‌وه و له كۆتاییدا تۆ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیت، ئه‌وه "ئه‌مریكا" یه بڕیار ئه‌دات و ئه‌وه تۆیت پێویسته به دوای به‌رزڕاگرتنی هێزی ئه‌مریكاوه بیت.
ئه‌لێره‌وه‌یه "ئاسایش" ی " ووزه" ی "كوردستان"ئه‌خوێندرێته‌وه:
ئاسایش: واته دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی یاخود له نه‌بونی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی دا بیگوزه‌رێنیت. "ووزه" واته هێز (له فیزیادا هه‌ر ته‌نێك بۆ ئه‌وه‌ی لەم گەردونەدا بجوڵێت پێویستی به هێزێك یان ووزه‌یه‌ك هه‌یه بیجوڵێنێت). كه‌واته "ووزه-Energy" به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی جووڵه‌ن له‌م گه‌ردوونه‌دا، ئه‌گه‌ر ووزه نه‌بێت هه‌ساره‌ی زه‌وی جووڵه‌ی تێدا نابێت یان زۆركه‌م ئه‌بێته‌وه. "كوردستان" واته چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كوردان، واته كیانی نیشتیمانی. ئایا تۆ ئاماده‌یت هێز و ووزه‌ی خۆت پێشكه‌ش به حكومه‌تی به‌غداو میلیشیاكان بكه‌یت؟
4. 1. ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ئه‌بنه هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی یه‌ده‌گی سروشتی
ئێمه له په‌یمانگه‌ی میدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی (MIRS) بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان و، هه‌رێمی كوردستانیش (6) شه‌ش فاكته‌ری سه‌ره‌كییمان دیاریكردووه(9). كه هه‌ریه‌ك له‌وانه یان ئه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ده‌گی سروشتی (نه‌وت و گاز) كه‌م ببنه‌وه‌و له ده‌ست بچێت، وەیان ئەبێتە هۆی ئەوەی خستنە ڕوو-Suply بۆ بازاڕ کەم بێتەوە. لێره‌دا پتر جه‌خت له فاكته‌ری ئه‌منی ئه‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م/ فاكته‌ری جیۆلۆجــی
ئه‌مه به‌هۆی خراپبونی بیره‌كان، یاخود داخورمان، یان تێكه‌ڵبونی ئاو به چڕی و مادده نه‌وتییه‌كان له‌كاتی ده‌رهێنانی دا. یاخود خراپ مامه‌ڵه‌كردنی كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ بیره‌كاندا، یان كه‌م ئه‌زمونی كۆمپانیاكان و هه‌ژارییان له ڕووی ئاستی ته‌كنیكییه‌وه. نمونه زۆرن، له‌وانه: كێڵگه‌ی ته‌ق-ته‌ق كه گه‌نه‌ل ئینرجی وه‌ك كۆمپانیایه‌كی توركی- به‌ریتانی له ساڵی (2006) ه‌وه كاری تیا ئه‌كات. تا ساڵی (2015) ڕۆژانه (140) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م ئه‌هێنا، ئیمڕۆكه له (2022) دا (6 بۆ 7) هه‌زار تێپه‌ڕ ناكات.
دووه‌م/ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی نرخ –Price volatility
نرخی نه‌وت متمانه‌ی له‌سه‌ر ناكرێت، به‌و جۆره‌ی ئێستاش نامێنێته‌وه. هه‌میشه هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی نرخ له دوای هه‌ر گرێبه‌ستیًك ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه. جگه له‌مانه به ده‌یان به‌ڵگه هه‌ن كه جیهان له ئاینده‌دا نه‌وت به‌كار ناهێنێت ، پشت به‌ستن به ووزه‌ی پاك و به ووزه نوێبوه‌وه‌كان له ڕێگه‌ی خۆر، با، پیترۆكیمیاوییه‌كانی تره‌وه زیاتر ئه‌بێت، ئۆتۆمبیله‌كان ئه‌بن به كاره‌بایی و پاتری. ئه‌وروپا، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، ئیسرائیل، كه‌نداو به هه‌زاران ملیار دۆلاریان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه...
سێهه‌م/ فاكته‌ری ئه‌منـی
ئه‌مه ترسناكتر فاكته‌ریانه، زۆرجار ده‌وڵه‌تێك مینایه‌كی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له ده‌ستداوه، هه‌م بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی نه‌وت و گاز له ده‌ست بدات، هه‌م له ئاستی ئابوریی جیهاندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزی و نزمی نرخ داناوه. له دوای ساڵی (2011) ه‌وه به‌رده‌وام حووسییه‌كان مه‌ترسی بون له‌سه‌ر نه‌وتی سعودییه‌و مووشه‌كبارانی خه‌زانه نه‌وتییه‌كانیان كردووه.
ماوه‌یه‌كی كه‌م نییه كه: ئێران و توركیا‌و عێراق، چ پێكه‌وه چ به جیاجیا به گوێره‌ی سیاسه‌تی سه‌رده‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كورد له پرسی ووزه دوور بخه‌نه‌وه (له باشور‌و ڕۆژئاوای كوردستان):
- ئیمڕۆكه كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تی ئێرانـی له‌سه‌ر ئاستی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی داڕماوه. به‌هۆی جموجوڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئیسرائیل له‌ناو ئێران‌دا، ئیسرائیل ده‌ستی گه‌یشتوه به هه‌موو شوێنه هه‌ستیاره‌كان، له‌ناو تاران‌دا ئاڵای ئیسرائیل به‌رزكرایه‌وه! بۆیه به‌توندی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی كردووه به گۆڕینی به‌رپرسانی سه‌ربازیی و زیندانی كردنی زۆرێكی دیكه‌ش كه گومانی لێیانه. سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل "نه‌فتالی بینت" ئه‌ڵێت" له‌ناوخودی ئێران‌دا له ئێران ئه‌ده‌ین نه‌ك یه‌مه‌ن و سوریا‌و لوبنان". كه‌واته چاوه‌ڕێ ئه‌كرێت ئێران جموجوڵه سه‌ربازییه‌كانی به‌ته‌واوی توندتر بكات و ده‌ست له هیچ نه‌پارێزێت. به‌تایبه‌ت له عێراق دا كه شاده‌ماری هێزی ئێرانه.
- ناسه‌قامگیریی دۆخی عێراق و بونی (72) گروپی میلیشیای چه‌كدار كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی هێزی ده‌وڵه‌تن، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و جموجوڵه‌كانی داعش، نه‌بونی ناوه‌ندێكی بڕیاری یه‌كگرتوو له عێراقدا و له‌ده‌ستدانی سه‌روه‌ری عێراق له ئاسمان و زه‌ویدا، گرفتی سیاسی و مه‌زهه‌بی له نێوان سووننه‌و شیعه، هه‌روه‌ها دابه‌شبون له‌ناوخۆی سووننه‌كان و ترازانی بێ چه‌ندوچونی ناوخۆی ماڵی شیعی له عێراقدا ئه‌و گرفته سه‌ره‌كییانه‌ن كه عێراقی وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌هێشتۆته‌وه‌و، ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م كاره‌ساتی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی و مرۆیی و ئابوریی و ئه‌منی سه‌خت، كه ئه‌م گرفتانه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر به‌شه ئارامه‌كه‌ی عێراق " هه‌رێمی كوردستان" ئه‌بێت.
- كێڵگه‌ی كۆرمۆر ڕووبه‌ره‌كه‌ی له نێوان (170 بۆ 250) كیلۆمه‌تردایه، له سێكوچكه‌ی دیاله‌و حه‌مرین و كه‌ركوك دا داعش به ئاشكرا له چالاكیدایه، له ڕۆژئاوا‌و باشور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كێڵگه‌كه‌وه حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق (10 بۆ 15) كیلۆمه‌تر دوورن له كێڵگه‌ی كۆرمۆره‌وه. حكومه‌تی عێراق ناتوانێت به زیاتر له (16) هه‌زار پاسه‌وان ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا بپارێزێت كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی ته‌نها (10) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، یه‌ك فیرقه له سوپا‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و دژه تیرۆر ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌پارێزن، كه نوێنه‌رایه‌تی و باڵوێزخانه‌ی (38) وڵاتی لێیه، گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكای لێیه كه خۆیان به‌رگری له خۆیان ئه‌كه‌ن، بینای په‌رله‌مان و ماڵی په‌رله‌مانتاران و سه‌ركرده‌كانی عێراق و ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ماڵی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی عێراق له‌ناوچه‌ی سه‌وزه. سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق "مسته‌فا كازمـی" له (13ی شوباتی 2021) ئه‌ڵێت " له‌وه‌ته‌ی بومه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌مه‌وێت بینای ده‌وڵه‌ت له عێراقدا بكه‌م"(10). له دوای هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2021 ی عێراق له (7ی تشرینی دووه‌می 2021) دا دوو درۆن ماڵی سه‌رۆكوه‌زیران له ناوچه‌ی سه‌وزدا ئه‌كه‌نه ئامانج و به ڕێكه‌وت له هێرشه‌كه‌دا ڕزگاری بو".
- له دوای ڕووداوه‌كانــی ساڵی (2017) و به‌كارهێنانی هێز دژی كورد له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان، هه‌رێمی كوردستان (350) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتـی ڕۆژانه‌ی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستدانــی ئه‌و یه‌ده‌گه سروشتییه بو كه ئه‌یویست خۆی له‌سه‌ر بینا بكات. به‌مجۆره، به پێی جوگرافیای كێڵگه‌و بیره نه‌وتییه‌كانی سنوری ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رئه‌كه‌وێت شه‌ش كێڵگه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێم مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، كه دوانیان كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كانن: كۆرمۆر و خورمه‌ڵه، هه‌روه‌ها له سنوری پارێزگای دیاله‌وه چیاسورخ، له گه‌رمیانه‌وه كێڵگه‌ی پوڵكانه، له باكوری كێڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌وه بیره‌كانی ده‌میرداخ، له سنوری موسڵه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر جه‌به‌ل كه‌ند-Jabal Kand هه‌یه. ته‌ماشای ئه‌م وێنه‌یه‌ی لای خواره‌وه بكه‌ن:
چواره‌م: كێشه له جۆرێتی مادده‌ی خاو و نا-چونیه‌كی نه‌وته‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش گرفت له سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنان دروست ئه‌كات.
پێنجه‌م: دابه‌زینـی ئاستـی به‌رهه‌م هێنان به هۆی هه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكان یان پێشبینـی هه‌ڵه‌وه
ئه‌م گرفته هه‌میشه چاوه‌ڕوانكراوه‌و، به به‌راورد به‌وانی دیكه تا ڕاده‌یه‌ك ئاساییه ڕووبدات. كۆمپانیایه‌ك گه‌ڕان و پشكنین ئه‌كات، دواتر یان خه‌مڵاندنه‌كه وه‌ها ده‌رناچێت كه بیره نه‌وته‌كان بۆ بازرگانی گونجاو بێت، یاخود ڕووداوێكـی وه‌كو سه‌رهه‌ڵدانی داعش له (2014) کە بەهۆیەوە نرخی نه‌وت تا ئاستی (سفر بۆ 20) دۆلار دائه‌به‌زێت، یان له وڵاتانی دیكه‌شدا ڕووئه‌دات كۆمپانیایه‌ك ڕائه‌كێشنه ناو گرێبه‌ستێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێشوه‌خت بدات، دواتر كۆمپانیاكه گرێبه‌سته‌كه‌ی كردوه‌و، به‌رده‌وامیش له زیاندایه، بۆیه به چه‌ند ملیۆن دۆلارێك گرێبه‌سته‌كه ئه‌فرۆشێته‌وه حكومه‌ت.
شه‌شه‌م: گرفتـی هه‌نارده‌كردن
له ڕووی جیۆپۆله‌تیكیه‌وه، هه‌رێمـی كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌ری له‌ناوخوانی كوتله ووزه‌كه‌ی ده‌ریای سپـی ناوه‌ڕاست (میدیتریانه-Mediterranean) دایه، كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل و میسر گازی سروشتی له‌كه‌ناری ده‌ریا به‌رهه‌م ئه‌هێنن، له‌گه‌ڵ یۆنانیش هاوپه‌یمانێتی ستراتیجی و لوتكه‌ی گازی سروشتیان هه‌یه. به (1900) كم به ژێر ئاودا هێڵی بۆڕی گه‌یشتۆته دوورگه‌ی كریت ی یۆنان. به‌ڵام ڕووسیاو ئێران ئه‌بنه مه‌ترسی گه‌وره له به‌رده‌م ئه‌وه‌ی گازی كوردستان بچێته سه‌ر نه‌خشه‌ی ووزه‌ی ده‌ریای سپی. توركیاش له ڕۆژئاوای كوردستان داگیركاری ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی له‌وێ هه‌یه كه ته‌نها (180)كم ی ئاویی له قوبرسه‌وه دووره به‌و ئاڕاسته‌ی خۆرئاوا نه‌چێت.
4. 2. ژینگه‌ی عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
خراپــی دۆخـی ژینگه‌یی یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی به فیڕۆدان و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاسایشی ووزه‌و مرۆیی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك:
مادده‌ی 111 له ده‌ستوری عێراق ئه‌ڵێت: نه‌وت و غاز له عێراقدا موڵكی هه‌موو عێراقییه‌كانه له هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكان. هه‌روه‌ها مادده‌ی 112 ش ئه‌ڵێت: حكومه‌تی فیدراڵــی هه‌ڵئه‌سێت به ئیداره‌دانـی كه‌رتـی نه‌وت و غاز به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پارێزگاكان، وه دابه‌شكردنی داهات به پێی ژماره‌ی دانیشتوان و...تادوایی. لێره‌دا، حكومه‌تی عێراق زۆربه‌خراپـی ئیداره‌ی كه‌رتـی نه‌وت و غازی داوه، داهاتێكی زۆری به فیڕۆداوه‌و، ژینگه‌و ژیانی عێراقی خستۆته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه هه‌رێم و پارێزگاكانیش مافــی خۆیانه لێ پێچینه‌وه له حكومه‌تی فیدراڵی بكه‌ن له زۆر بابه‌تی مه‌ترسیداردا كه "هه‌رێمی كوردستان" به‌شێك نه‌بوه لێـی :
" هه‌موو سه‌ری كاتژمێرێك له عێراقدا به به‌های (290) هه‌زار دۆلار گاز ئه‌سوتێت و به فیڕۆ ئه‌چێت، واته ڕۆژانه (6.9) ملیۆن دۆلار و ساڵانه‌ش ئه‌گاته زیاتر له (2.5) دوو ملیار‌و نیو دۆلار! ئه‌مه دۆخی ووڵاتێكه كه یه‌ده‌گی گازه سروشتییه‌كه‌ی به (126.7) تریلیۆن پێ سێجا ئه‌خه‌مڵێنرێت و ساڵانه (700) ملیۆن پێ سێجا گاز ئه‌سوتێنێت و به فیرۆی ئه‌دات. به ملیۆنه‌ها مۆلیده‌ی كاره‌بایی مانگانه دێته ناو عێراقه‌وه(11)، له‌كاتێكدا هه‌ندێكجار به‌یه‌كه‌وه له (14) پارێزگای عێراق هیچ جۆره كاره‌بایه‌كیان له گه‌رمای هاویندا نییه! له دوای ساڵی (2003) ه‌وه (80) ملیار دۆلار بۆ كاره‌با خه‌رج كراوه! كه‌چی هێشتا له ساڵی (2022) دا عێراق بۆ خۆی (19000- 21000) هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ئه‌هێنێت، به‌ڵام پێویستی به (30000) سی هه‌زار مێگاواته(12) (واته نزیكه‌ی 40%ی كاره‌با ئه‌بێت له‌ده‌ره‌وه هاورده بكات). به سێ هێنده‌ی نرخی ئاسایی بازاڕ گرانتر گاز له ئێرانه‌وه هاورده ئه‌كات، به‌ڵام ڕێگه به‌خۆی نادات له‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیدا "كێڵگه‌ی كۆرمۆر" بپارێزێت و گاز له سنوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ دابین كردنی كاره‌بای ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ببات!
به پێی ڕاپۆرتی بانكی جیهانی له (2021) دا، ماوه‌ی چوارساڵه یه‌كله‌دوای یه‌ك عێراق له ڕیزبه‌ندی دووه‌می ئه‌و وڵاتانه دێت كه گاز به فێرۆ ئه‌ده‌ن و ئه‌یسوتێنن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ڕووسیاو ئه‌مریكاو وڵاتانی گه‌وره‌ی پیشه‌سازیی دیاره كه بۆچی ئه‌و گازه ئه‌سوتێنن، ئه‌ی عێراق له پێناو چی دا؟.
4. 2. 2. ته‌قاندنه‌وه‌ی بیر نه‌وته‌كانی گه‌یاره: نمونه‌یه‌كی مه‌ترسیدار
له (تشرینی دووه‌می 2016) داعش بیره نه‌وته‌كانی گه‌یاره‌ی له موسلً ته‌قانده‌وه، له ئه‌نجامدا زیان به‌ر (97) بیری نه‌وت كه‌وتن، كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان زیاتر له (200) ملیۆن دۆلار تێچووی هه‌بو، (21) بیری ته‌واوه‌تی له كێڵگه‌كه‌دا له كه‌ڵك و بایه‌خ خران. ئاگر و گڕه ژه‌هراوییه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی (8) مانگ به‌رده‌وام بو(13)، عێراق كه نزیكه‌ی (100) ساڵه نه‌وتی خۆماڵی كردووه، له‌توانایدا نه‌بو بیكوژێنێته‌وه، توانای ته‌كنیكی له كوه‌یت و چه‌ند شوێنێكی ده‌ره‌وه بۆ په‌یداكرد. له ئه‌نجامدا چه‌ندین جۆری مادده‌ی وه‌ها پیس خرایه ژینگه‌وه كه ووڵاتێكی گه‌وره‌ی پیشه‌سازیی له ساڵێكدا ئه‌وه‌نده زیان به ژینگه و پیسبونـی هه‌وا ناگه‌یه‌نێت، جگه له‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ری گه‌یاره زیاتر له (100) خێزان ماڵبه‌ده‌ر بون و ناوچه‌كه به‌كه‌ڵكی ژیان نه‌ما!.
دیمه‌نــی گڕگرتوی بیره نه‌وته‌كانـی گه‌یاره به‌هۆی ته‌قاندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه (2016) وێنه: شه‌رقلئه‌وسه‌ت
پێنجه‌م/ گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان: گرفته‌كان له كوێوه دێن؟
هه‌ر به ساده‌یی، بۆ نمونه: له یه‌كێك له كێڵگه‌كانماندا (10000) ده هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یه‌كلابۆته‌وه‌و پروڤ كراوه، نرخی نه‌وت به (100$)ه، كه‌واته لێره‌دا(1) یه‌ك ملیۆن دۆلار هه‌یه. چۆن ئه‌مه بكه‌ین به پاره‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش له نێوان وڵاتی خانه‌خوێ و كۆمپانیاكه‌دا دابه‌ش بكه‌ین؟ بێگومان هه‌موو شت له "گرێبه‌ست-Contract" ێكه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات. كه‌واته گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ئه‌و پرۆسه‌ی چۆنیه‌تی دابه‌شبونی داهات و سه‌رمایه‌یه له نێوان لایه‌نه سودمه‌ندبوه‌كاندا، هه‌ر ئه‌مه نییه، به‌ڵكو به پێی گرێبه‌سته‌كه دیاری ئه‌كرێت كه كێ ئیداره‌ی پرۆسه‌كه بدات؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسی دیاریكراو وه‌كو: ژینگه، گه‌شه‌پێدانی ئابوریی ناوخۆیی و، ماف و پرۆگرامه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناوخۆییه‌كاندا بكرێت(14).
له واقیعدا، چوار جۆر گرێبه‌ستی نه‌وتی ستاندارد هه‌یه له جیهاندا (ئه‌گه‌رچی جۆری دیكه‌ش هه‌یه). هه‌ر حكومه‌تێك مافی خۆیه‌تـی كام شێوازی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بارودۆخی جیۆلۆجی و سیاسی و ئابوریی و یاسایی و ده‌ستوری ئه‌ودا گونجاوه‌و، هه‌ڵی ئه‌بژێرێت. گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان هه‌ر هه‌مویان (جگه له كۆرمۆر كه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی عێراقه) جۆری "به‌شداری به‌رهه‌مهێنانه". به‌ڵام ئه‌وانه‌ی حكومه‌تی عێراق هه‌مویان له‌سه‌ر شێوازی گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریی-Service Contractن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چوار كاری گه‌وره‌ی له پرۆسه‌ی نه‌وت و گازدا ئه‌نجام داوه:
یه‌كه‌میان، دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و ده‌رچواندنی یاسای ژماره (22) ی ساڵی (2007) ی تایبه‌ت به نه‌وت و گاز.
دووه‌میان، ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌سه‌ر شێوازی "به‌شداری به‌رهه‌مهێنان" له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا. چونكه له‌م جۆره گرێبه‌سته‌دا حكومه‌ت به‌رپرسیارێتی ڕیسكی كۆمپانیاكان و لایه‌نی ته‌كنیكی و نه‌گونجانی بیر‌و كێڵگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته بابه‌تی بازرگانی –Non Commercial هه‌ڵناگرێت. به‌تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا توانای ئابوریی و مرۆیی و ته‌كنیكی كوردستان زۆر له‌وه لاوازتربوه كه خۆی به‌شێك له‌و ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ بگرێت.
سێهه‌م، بونیادنانی ژێرخانی هێڵـی بۆڕی كوردستان، له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا خێراترین بونیادنانه. كه زۆربه‌ی كێڵگه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها غازی سروشتی زۆربه‌ی كێڵگه‌كان به بۆڕی كۆنێكت كراوه به وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه.
چواره‌م، سه‌ره‌ڕای تەنگژەکان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باشیش توانیویه‌تـی به‌رگه‌ی فشاره نێوخۆیی و عێراقی و ده‌ره‌كییه‌كان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بگرێت.
5. 1 . گرفته‌كان له كوێوه دێن؟
هه‌ر یه‌كێك له‌و چوار شێوازه جیهانییه‌ی گرێبه‌ستی نه‌وت لایه‌نی باش و خراپی خۆی هه‌یه. گرفته هه‌ره ئازاربه‌خشه‌كانی بواری نه‌وت و گازی كوردستان له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه دێن:
یه‌كه‌م/ فریدریچ لیست-Friedrich List ، یه‌كێكی تره له پێشه‌نگه‌كانی قوتابخانه‌ی ڕیالیزم، ساڵی (1840) له ئه‌ڵمانیا كتێبی (سیسته‌می نیشتیمانی ئابوریی سیاسی- The National System of Political Economy) ئه‌نوسێت. لیست، په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هزری سیاسی و سامانی ئابوریی دا دیاری ئه‌كات. ناسیۆنالیزمی ئابوریی گرێ ئه‌دات به وه‌رشه‌ی بچوك "مانیفاكتۆر"، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر خودی ده‌وڵه‌ت خۆی یان كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی بوون به خاوه‌نی وه‌رشه‌و پیشه‌سازیی بچوك، ئیتر ئه‌توانن خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا بكه‌ن. هه‌ربۆیه له چوارچێوه‌ی ئه‌وروپادا به‌ریتانیا وه‌ك لانكه‌ی شۆڕشی پیشه‌سازیی وه‌رشه‌و پیشه‌سازیی ئاڕاسته‌ی ئه‌ڵمانیاكرد، ئه‌ڵمانیه‌كانیش خۆیان به‌هێزكردو ململانێی ئه‌وانی تری پێ ئه‌كه‌ن! له‌دوای دووه‌مین جه‌نگی جیهانی جیهان "واقعییه‌ت- ڕیالیزم" كه‌وته خۆی و، یابان وه‌ك حكومه‌ت پاڵپشتی پیشه‌سازیی بچوكی كرد، ئینجا بوون به وڵاتێكی پیشه‌سازیی.
لێره‌دا، هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌یه‌كی نا- ده‌وڵه‌تییه‌و، یاریكه‌رێكی گرنگیشه له سیاسه‌تی ناوچه‌یی دا. به‌ڵام پێگه‌یه‌ك نییه بۆ پیشه‌سازیی و، هه‌موو كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ده‌ره‌وه هاورده ئه‌كات، كرێی هه‌موو وه‌به‌رهێنانێكیش خۆی ئه‌یدات.
دووه‌م/ هه‌ر له ساڵی (2006) ه‌وه، پێویست بو له بری ده‌ستبردن بۆ گرێبه‌ستی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا، كۆمپانیایه‌ك یان چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كوردیی- خۆماڵـی- نیشتیمانـی- بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانـی نه‌وتیی- دیجتاڵیزه‌كراو بخرایه‌ته سه‌ر پێ، ئێستا‌و له‌ماوه‌ی ئه‌و شانزه ساڵه‌ی ڕابردودا، حكومه‌تی هه‌رێم تووشی به‌ڵای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و قه‌ره‌بودانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره بۆ كۆمپانیا جیهانییه‌كان نه ئه‌بون له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
سێهه‌م/ تێچووی كۆمپانیاكان (Cost) زۆره، هه‌ر کۆمپانیاکانی بواری لۆجیستی و گواستنەوەو سه‌كیورتییه‌وه تا ئه‌گاته ده‌رچونی چه‌ند ئه‌ندازیارێك، تا ئه‌گاته ئه‌وانه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان دابین ئه‌كه‌ن تێچووه‌كه‌یان زۆره. جگه له‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێم هه‌ر زۆرتره له‌وه‌ی له عێراق هه‌یه (زۆربه‌ی كات له هه‌رێم 17 دۆلار كه‌وتوه‌و له عێراق 11 دۆلار). ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی بواری نه‌وت له هه‌رێم دابمه‌زرایه، ئاسانتر لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌كرا.
چواره‌م/ ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كی خۆماڵـی – كوردیی هه‌بوایه، له‌ماوه‌ی ئه‌و (16) ساڵه‌دا به هه‌زاران كادری ته‌كنیكی و كارامه‌ی بواری نه‌وت و گازی خۆماڵی كوردیی به‌رده‌ست ئه‌بون، له‌توانادا هه‌بو له وڵاتانی پێشكه‌وتووی بواری نه‌وتدا وه‌كو: نه‌روبج، هیندستان، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین، زۆرترین خول له بواری مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كاندا له‌ناو كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا ببینن. ئیمڕۆكه له ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ری به جێهێشتنی كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا ئه‌م توانا مرۆییه- خۆماڵییه جێگه‌یان ئه‌گرتنه‌وه. ئه‌ی به‌ڵام! كۆمپانیا بیانییەکان هاتونەتە کوردستان: كرێكاری و شۆفێری و پاسه‌وانی و ناونوسین به كورده‌كان و ده‌رچوانی زانكۆكانـی كوردستان ئه‌كات، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رو هێدو ئه‌ندازیارو ته‌كنیككاره و هێَچ ئاڕه‌كانی-HR داوه‌ته ده‌ست كه‌سانی بیانی و له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تی. كه‌واته پێش سه‌رچاوه سروشتییه‌كان دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له‌ناوخۆی كوردستاندا بیری لێ نه‌كراوه‌ته‌وه، یان به دوو هێڵی ته‌ریب نه‌هاتون.
پێنجه‌م/ گرفتێكی دیكه‌ی بنچینه‌یی ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ی نه‌وت ته‌نها گرێبه‌ست و گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنان و پاڵاوتن نییه. به‌ڵكو هه‌نارده‌كردن و به بازاڕكردنی نه‌وت و گاز پێویستی به لۆبی بۆ كردنه له جیهانی پێشكه‌وتوودا. ئه‌مه‌ش لانی كه‌م به ئاماده‌گی كورد ئه‌بێت له باسوخواسته جیهانییه‌كاندا، له كۆڕوكۆڕبه‌نده گه‌وره‌كاندا به‌رگریی له‌پرسه‌كه‌ی خۆی بكات. یان هه‌رخودی خۆی ئه‌و جۆره كۆنفڕانس و پانێڵ و توێژینه‌وانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجام بدات. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م فاكت و سه‌رچاوه‌ی زانستی به‌رده‌ست بن، هه‌م پاڵپشتی جۆراوجۆر به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
سه‌رئه‌نجام
پێش هه‌موو شتێك، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به پێداچونه‌وه‌یه له‌و ڕوانگه تیۆرییه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد. ڕۆشنتر له‌مه: به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه، كه‌سانی باڵا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و له ماوه‌ی كابینه‌كانی پێشوتردا ده‌ست تێكه‌ڵاوییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا (ڕاسته‌وخۆ بێت یان له ڕێگای ئه‌ملاولای دیكه‌وه). بۆ نمونه: هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ساڵی (2012 و 2013) وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم له باشترین دۆخی دارایی خۆیدا بووه له ماوه‌ی ساڵانی (2009 بۆ 2013). چی ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستهه‌ق و شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكه نه‌درێت و، ئه‌ویش بچێته دادگای نێوبژیوانی له‌نده‌ن سكاڵا تۆمار بكات و، دواتر (2 ملیار و 200) ملیۆن دۆلار له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه وه‌ك قه‌ره‌بو بدرێته كۆمپانیای داناگاز؟. ئینجا نرخی پشكی داناگاز و هاوبه‌شه‌كانی له هه‌ردوو كێڵگه‌ی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ زیاتر كراوه، له‌سه‌روو ئه‌مه‌شه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی داناگاز له (2037) كۆتایی دێت، دوانزه ساڵی دیكه‌ی بۆ درێژ ئه‌كه‌نه‌وه تا (نیسانی 2049).
له‌به‌رئه‌وه‌ی جیهان ده‌مێكه ئاگاداری توانا هایدرۆكارنییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، پێویسته پرۆسه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هاوته‌ریبی پرسی ووزه له جیهاندا بڕوات، باشترین كه‌ره‌سته‌ش بۆ ئه‌مه، ته‌نهاو ته‌نها به دامه‌زراوه‌یی كردنی پتر وپتری پرسی نه‌وت و گازه له هه‌رێمی كوردستاندا، تا له‌ناوه‌وه زیاتر بیر له پاراستنی ئاسایشی ووزه نه‌كرێته‌وه، له‌ده‌ره‌وه دانپیانان به ئاسانی مسۆگه‌ر ناكرێت. ئەگەر فەزاکە بە کۆمەڵێک دامەزراوەی نیشتیمانی و ئەمنی و ئابوریی و زانستی نەتەنرێت، ئەوا هەر خودی کۆمپانیاکان چەندین بۆسەو فێڵی یاسایی و دارایی و ژینگەیی ئەکەن، هەروەها جیاکاریی کۆمەڵایەتیش دروست ئەکەن. لەو سەرەوە ئەو کۆمپانیایە (هەیانە دوو سەت بۆ سێ سەت ساڵ ئەزمونی هەیە) دەیان ملیار سەرمایەگوزاری هەیە، ئامادەترە بۆ هەر پێشهاتێک، هەرێمی کوردستانیش دەیان سەرئێشیی ناوخۆیی هەیە، بۆیە ڕەنگە لە بۆسەیەکدا چەندین ملیار بدۆڕێنێت.
ڕاسپـــــارده‌كـــان
یه‌كه‌م/ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و گاز له چوارچێوه‌ی قه‌یرانی ئابوریی جیهانی له‌مه‌ڕ پرسی ووزه له ده‌ست نه‌دات، پێویسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق له ڕێگه‌ی تیمی پسپۆڕه‌وه، بگه‌نه ڕشته‌یه‌ك بۆ ده‌رچواندنی یاسای نه‌وت و گازی عێراقی. ئه‌مه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر هه‌رێم و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له‌گرفته‌كان دوور ئه‌خاته‌وه.
دووه‌م/ خۆ- دوورگرتن له درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌ست بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ده‌ره‌كی و لۆكاڵی، هه‌روه‌ها سه‌رپێخستنی كۆمپانیای خزمه‌تگوزاریی بواری نه‌وت و گاز، پاشان كۆمپانیای خزمه‌تگوزاریی بواری ووزه نوێبوه‌وه‌كان به پێی پلانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ساڵی (2030) و (2040). تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه گاز‌و نه‌وتێكی كه‌م له‌ناوه‌وه به‌كار ببرێت، ژینگه پاكتر بێته‌وه‌و، سه‌رنجی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و پیشه‌سازیی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ڕابكێشرێت.
سێهه‌م/ مه‌ترسییه ژینگه‌یی و ئه‌منییه‌كانی كه له عێراقه‌وه دێن به هه‌ند وه‌ربگیرێت. بۆ به‌رگرتن به‌م كاره‌ساته، پێویسته پێشوه‌خت له كوردستان كادیری كارامه‌و ئه‌ندازیاری خۆماڵی پێشوه‌خت كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی پراكتیكی و تیۆری بن له بواری " ده‌سته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی پیشه‌یی به "NEBOSH" ناسراوه. یاخود بڕوانامه‌ی "دامه‌زراوه‌ی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی پیشه‌یی كه به "IOSH" ناسراوه.
چواره‌م/ هه‌رێمی كوردستان پێویسته وه‌ك وڵاتانی قه‌ته‌رو ئیمارات له ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كانی جیهاندا بۆ خۆی لۆبی بكات. ساڵانه به ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و بواره خه‌رج بكات له هاندانی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌و، كۆنفڕانسه جیهانییه‌كاندا گوتاری خۆی نیشان بدات.
پێنجه‌م/ شه‌فافیه‌ت! بابه‌تێكی ئه‌وه‌نده قورس نییه كه ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی به‌ده‌ستییه‌وه گیری خواردووه‌و، به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵانه‌شه‌وه كه‌سانی به‌تاڵ و ده‌نگه-ده‌نگ كه‌ر چونه‌ته په‌رله‌مانه‌كانه‌وه‌و، به‌ڕاست و چه‌پدا كه‌سێتی كیانی كوردیی له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن. هیچ پێویست به ووردبینی ڕێكخراوه بیانییه‌كانیش ناكات. له‌ناو بازاڕی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌كانی تر شاشه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی گه‌وره هه‌ڵبواسێت و، ڕۆژانه‌و شه‌وانه داتا‌و وێنه‌و چالاكییه‌كانی تیا بڵاوبكرێته‌وه (ئه‌وه‌نده‌ی پێویست بێت). ئه‌مه ئه‌بێته مۆدێلێكی نوێ بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دا.
شه‌شه‌م/ گوتاره‌كه بۆ جیهان و نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌كان ئاوهایه " ئێمه دوێنێ له‌سه‌ر زه‌وی تاكه هێزبوین شه‌ڕی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانمان كرد، ئیمڕۆكه‌ش كه جیهان كه‌وتۆته قه‌یرانی ئابورییه‌وه به هۆی پرسی ووزه‌و ئاسایشی خۆراكه‌وه، ئاماده‌ییمان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی گاز‌و نه‌وتی كوردستان بخه‌ینه ڕوو. فه‌رموون له چوارچێوه‌ی ئه‌م ناتۆ نوێیه‌ی ئێوه بۆ وێناكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستتان داوه‌تێ ئێمه چی بكه‌ین؟."
حه‌وته‌م/ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست (میدیتریانه) تاكه حه‌وزه‌ی ووزه‌و جیۆپۆڵه‌تیكی گرنگه به‌ده‌ست خۆرئاواوه مابێت له‌ناوچه‌كه‌دا. ناوچه‌ی قه‌زوین له ژێر كۆنترۆڵی ڕووسیاو ئێراندایه، كه‌نداویش خۆی له ڕێگه‌ی ئیماراته‌وه هه‌وڵ ئه‌دات خۆیان بگه‌یه‌ننه حه‌وزه‌و هێڵی بۆڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی. ئه‌م ناوچه‌یه ڕاسته‌وخۆ سه‌ری له‌ناوخوانی كوردستاندایه. هه‌رێمی كوردستان به نهێنی یان به ئاشكرا پێویسته به‌رده‌وام وه‌فدو لۆبیست و دامه‌زراوه‌ی زانستی له‌م ناوچانه‌و له ئه‌مریكاو له‌نده‌ن ئاماده بێت. به‌لای كه‌مه‌وه، ئه‌و وڵاتانه ئه‌توانن هاوكاری ته‌كنیكی و ئه‌منی و دیبلۆماسی پرسی ووزه‌ی كوردستان بن.
هه‌شته‌م/ دیاریكردنی قووڵایی ستراتیجی هه‌رێمی كوردستان، قووڵایی ستراتیجیی هه‌میشه به‌و ناوچه‌و پێگانه ئه‌وترێت كه ئه‌كه‌ونه نێوان خۆت و دوژمنانه‌وه. به‌مجۆره هه‌ر له جه‌له‌ولاوه تا ئه‌گاته خانسۆر و سنونێ قووڵایی ستراتیجی كوردستانه. پێویسته چ كورد خۆی هێزی هه‌واڵگریی و سه‌ربازیی له‌وناوچانه بێت، چ بتوانێت كار له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئاگر (Fire Break) بكات، ئه‌مه به‌و حاڵه‌ته ئه‌وترێت كاتێك خه‌رمانێك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی پێ نه‌گات، له دووری چه‌ند سه‌ت مه‌ترێكه‌وه چاڵێك هه‌ڵئه‌كه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئاگرێك هات نه‌گاته خه‌رمانه‌كه.
نۆیه‌م/ هه‌رێمی كوردستان به هۆی پاڵپشتییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه بێت، یاخود دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌كی ده‌ستوریی و یاسایی له لایه‌ن عێراقه‌وه، دامه‌زراندنی چوارچێوه‌یه‌كی به‌رگریی ئاسمانی پێشكه‌وتوو بخاته گفتوگۆوه.
ده‌یه‌م/ كه‌رتی بانكیی له هه‌رێمی كوردستاندا لاوازه، له پشت هه‌موو سیسته‌مێكی ئابوریی ڕاوه‌ستاوه‌وه، سیسته‌مێكی بانكی پێشكه‌وتوو هه‌یه. له‌كاتێكدا له كوردستان بانكه بازرگانییه‌كان هیچ قازانجێكی ئه‌وتۆ ناگه‌یه‌نن و، بانكه‌كانی دیكه‌ش ته‌نها كاریان بووه‌ته بابه‌تی دابه‌شكردنی مووچه.
یانزه‌هه‌م/ به پێی به دواداچونه‌كانمان كۆمپانیای نه‌وت پێویسته (5) جۆر باج بدات، پێویسته هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ جۆره باجێك خۆش نه بێت له پێناو ڕێكخستنه‌وه‌و زیادكردنی داهات دا.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر/ دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی، دكتۆرا له په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
کلیک لێرە بک بۆ داگرتنی ئەم لێکۆڵینەوەیە بە شێوەی پی دی ئێفPDF
سه‌رچاوه‌ی پێویست سودی لێوه‌رگیراوه
Hydrocarbons-technology (2022) Khor Mor Gas Field Expansion, Kurdistan Region, Iraq. For more see here:
https://www.hydrocarbons-technology.com/projects/khor-mor-gas-field-expansion/
Mackertich, D. S and Samarrai, A,I (2015) History of hydrocarbon exploration in the Kurdistan Region of Iraq. Gulf PetroLink, Bahrain. P: 182
Dana gas company: Official web https://www.danagas.com/operations/kri/
Reuters (2021) UAEs Dana Gas secures U.S. agency funding for Iraqi Kurdistan project
https://www.reuters.com/business/energy/uaes-dana-gas-secures-us-agency-funding-iraqi-kurdistan-project-2021-09-08/
به‌رئه‌نجامی گه‌ڕان و پرسیار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانی توێژه‌ر له ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م و كێڵگه‌ی كۆرمۆره‌وه تا وێستگه‌ی شاری غاز له چه‌مچه‌ماڵ.
Smith, R. El-Anis, I. Farrands, C (2017) International Political Economy in the 21st Century: Contemporary Issues and Analyses.2nd Edition. ISBN 9781138808416
Statisca (2021) Estimated number of companies worldwide from 2000 to 2020
https://www.statista.com/statistics/1260686/global-companies/
سویس انفو (٢٠٢٢) : المنتدی الاقتصادی العالمی لعام 2022 من خلال أرقام معبّرە
https://www.swissinfo.ch/ara/topic/%D8%B4%D8%B1%D9%83%D8%A7%D8%AA-%D9%85%D8%AA%D8%B9%D8%AF%D8%AF%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%86%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%AA-/44226570
Jaafar, B. Wali, H (2020) Stubborn Kurdish Petroleum Resources: Surveying Actual data and investigating the declared Numbers. Mediterranean Institute for Regional Studies
العربیە (2021): الكاڤمی: لن نتنازل عن بنا‌و الدولە ولا تهاون مع المتجاوزین. انڤر هنا:
https://www.alarabiya.net › 2021/02/09
(11) The World Bank (2021) Seven Countries Account for Two-Thirds of Global Gas Flaring
(12) الحرە (2021) بعد 80 ملیار دولار.. أرقام صادمە عن قگاع الكهربا‌و فی العراق
https://www.alhurra.com › 2021/07/03
(13) الشرق اڵاوسگ (2016) القیارە بلا دخان... لكن اڵاچرار كبیرە
(14) گارق كاكه رش (٢٠١٤) العقود النفگیە ومخالفات للومە االاتحادیە واقلیم كردستان حولها. مجلە الدراسات القانونیە و السیاسیە. السنە الپانیە العدد (الرابع). ص 273- 279.ڕوانگه‌یه‌ك بۆ پاراستنــى ئاسایشــى ووزه له هه‌رێمـى كوردستان: كێڵگه‌ى كۆرمۆر وه‌ك نمونه‌یه‌ك
- به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
پوخته‌ى جێبه‌جێكار
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانـى قه‌یرانـى ئابوریی جیهانى به هۆى پرسى ووزه‌و ئاسایشـى خۆراكه‌وه، پرۆسه نه‌وتییه‌كانـى هه‌رێمى كوردستانیش كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منـى و سیاسی و یاسایی و ئابوریی و جیۆلۆجـى جۆراوجۆره‌وه. له‌هه‌مان كاتدا ده‌رفه‌تــى گه‌وره-گه‌وره‌ش بۆ په‌ره‌پێدانى توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانـى كوردستان و زیادكردنى داهات هاتۆته پێشه‌وه. له سه‌ره‌تاى ساڵى (2022) ه‌وه، كۆمپانیاى داناگاز زیادبونـى ئاستـى به‌رهه‌مهێنانـى غازى له كێڵگه‌ى كۆرمۆر به ڕێژه‌ى (50%) ڕاگه‌یاند. كێڵگه‌ى كۆرمۆر له ناو ناحیه‌ى قادركه‌ره‌مـى كۆندا شانــى داداوه، كه له ڕووى ئیدارییه‌وه ئه‌كه‌وێته سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه‌وه. له‌م ناوچه‌یه‌و سنورى گه‌رمیان به گشتى، چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى دیكه‌ى سه‌ره‌كى و لاوه‌كى نه‌وت و گاز هه‌ن، كه به‌رهه‌مهێنانیان تیادا ئه‌كرێت، ئه‌وانیش هەڕەشەی جۆراوجۆریان له‌سه‌ره، وه‌كو: كێڵگه‌ى تازه، چیا سورخ، كورده‌میر، پوڵكانه، بلۆكى گه‌رمیان، چه‌مچه‌ماڵ، باشورى سه‌نگاو، قه‌ره‌هه‌نجیر، هه‌روه‌ها شاكه‌ل و تۆپخانه.
ئه‌م بابه‌ته، ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له پرۆسه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و بلۆكى كۆرمۆر به‌تایبه‌تى دا، ده‌رفه‌ت و مه‌ترسیه‌كانى به‌رده‌م ئاسایشى ووزه له هه‌رێم به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى بخاته ڕوو، ڕوانگه‌یه‌كه له "په‌یمانگه‌ى میدیتریانه‌وه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى" بۆ تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و سه‌رچاوه‌سروشتتیه‌كان له‌لایه‌ك و، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان سامانـى ئابوریی و هزری سیاسی له‌لایه‌كـى تر.
یه‌كه‌م/ ناساندنێكى گشتى بۆ كۆمپانیاى داناگاز و كێڵگه‌ى كۆرمۆر
پێرل پیترۆلیۆم، یه‌كگرتنـى پێنج كۆمپانیا (كۆنسیرتیوم-Consortium) ه، كه دوانیان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن (داناگاز و كرێسنیت پیترۆلیۆم- هه‌ردوكیشیان خاوه‌ندارێتیه‌كه‌یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌ك خێزانـى به بنچینه عێراقى و دانیشتوى ئیماراتـى عه‌ره‌بـى) پێكه‌وه له هه‌رێمـى كوردستان وه‌به‌رهێنان له بوارى گاز‌و نه‌وت دا ئه‌كه‌ن، هاوبه‌شییان هه‌یه له‌گه‌ڵ سێ كۆمپانیاى ئه‌وروپـى دا هه‌یه : (OMV) ى نه‌مساوی و (MOL)ى هه‌نگارى و (RWE)ى ئه‌ڵمانى. پشكه‌كانیش وا دابه‌شكراون كه: داناگاز (35%) و كریسنت پیترۆلیۆم (نه‌فت هیلال) (35%) و سێ كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كه‌ش، كه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیانه‌ن كاریان له هێڵى بۆڕى نابۆكۆ –Nabucco Pipeline ئه‌كرد, بۆ گواستنه‌وه‌ى گازى سروشتى له ناوه‌ڕاستى ئاسیاوه بۆ ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا هه‌ریه‌كه‌یان پشكى (10%) ى هه‌یه له گرێبه‌سته‌كه‌دا(1).
له بنچینه‌دا، جیهان ده‌مێكه ئاگادارى توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كانى كوردستانه، بۆ نمونه بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا كارى گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له ساڵى (1901) دا له كێڵگه‌ى چیاسورخ-Chia Surkh كراوه. هه‌ریه‌كه له كێڵگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵیش ساڵى (1928) و (1929) له لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه یه‌كه‌م كارى گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندنیان تیاكراوه(2). له دواى پرۆسه‌ى ئازادییه‌وه‌و له ساڵى (2007) حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به پێچه‌وانه‌ى ته‌واوى گرێبه‌سته‌كانى تر‌ى نه‌وت و گاز له هه‌رێم كه له‌سه‌ر شێوازى "به‌شدارى و به‌رهه‌مهێنانن-PSC" ن، گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ داناگازو كریسنت پیترۆلیۆم كردووه، ساڵى (2008) و دواى (15) مانگ له كاركردن توانییان له كێڵگه‌ى كۆرمۆر گاز به‌رهه‌م بهێنن.
دووه‌م/ تایبه‌تمه‌نیه‌كانى كێڵگه‌ى كۆرمۆر
دواى ووردبونه‌وه‌و، سه‌ردانى مه‌یدانى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى تایبه‌ت به كێڵگه‌ى كۆرمۆر و كۆمپانیاى داناگاز، ئه‌كرێت (5) تایبه‌تمه‌ندى ده‌ست نیشان بكه‌ین كه نه له ناوچه‌كانى دیكه‌و نه له كێڵگه‌كانى دیكه‌ى كوردستاندا نییه:
2. 1. له ڕووى یه‌ده‌گ و ئاستى به‌رهه‌مهێنانه‌وه
به پێى (GCA) - "Gaffney, Cline & Associates" كه كۆمپانیایه‌كى ده‌ره‌كى بوارى ووردبینى یه، ساڵى (1962) له باشورى ئه‌مریكا دامه‌زراوه، له بۆستن و له‌نده‌ن و سه‌نگافورا و هیندستان كارى جۆراوجۆرى له بوارى په‌ره‌پێدان و ووردبینى دا كردووه: بڕى یه‌ده‌گى په‌سه‌ندكراو و چاوه‌ڕوانكراو تیایدا ئه‌گاته (4.4) تریلیۆن ستاندار پێ سێجا گازى سروشتى. وه (136) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، هه‌روه‌ها (13.3) ملیۆن ته‌ن / مه‌تر له غازى شل (LPG)(3).
به‌مجۆره، كێڵگه‌ى كۆرمۆر كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى نزیكه‌ى (250) كم2 یه: له پێشدا ڕووبه‌ره‌كه‌ى 300 كم بو، دواتر كرایه 175كم2! له ساڵى 2021 ه‌وه به چڕى خه‌ریكى گه‌وره‌كردنى وێستگه‌كانن به بڕى زیاتر له 630 ملیۆن دۆلار له‌و بڕه‌ش 250 ملیۆن دۆلارى پاڵپشتى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه بۆ داناگاز له فراوانتركردنى كێڵگه‌كه‌و وێستگه‌كاندا خه‌رجى بكات. ئێستا له كاتێكدا گروپه چه‌كداره‌كان هێرشى مووشه‌كى ئه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌م كێڵگه‌یه، سێ جۆر به‌رهه‌مى هه‌یه:
له‌ساڵى (2018) ه‌دا (305) ملیۆن پێ سێجا گازى سروشتى به‌رهه‌مهێناوه، له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا و له ساڵى (2022) دا ڕۆژانه (452) ملیۆن پێ سێجا گاز به‌رهه‌م ئه‌هێنێت. به‌پێى داناگاز و كریسنت پیترۆلیۆم ئاستى به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه‌دا بۆ (50%) به‌رزبۆته‌وه و، ساڵى (2023) ش ئه‌و ئاسته ئه‌گه‌یه‌نن به (600 بۆ 625) ملیۆن پێ سێجا گاز له ڕۆژێكدا(4). ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش ڕۆژانه به بۆڕییه‌كى (24) ئینجى له كۆرمۆره‌وه به درێژایی (172) كم ئه‌گاته شارى غاز له چه‌مچه‌ماڵ كه وێستگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كاره‌باییه، به بڕى زیاتر له (1.2) ملیارێك و دووسه‌ت ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن "ئه‌حمه‌د ئیسماعیل" خاوه‌نى ماس گروپه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با بیناكراوه، ئینجا له‌وێشه‌وه به نزیكه‌ى (120كم) هه‌ر گازى كۆرمۆر ئه‌گاته ناوچه‌ى پیرداود بۆ وێستگه‌ى كاره‌باى هه‌ولێر. جگه‌له‌وه‌ى وێستگه‌یه‌كى دیكه‌ى كاره‌باش له بازیان به‌هه‌مان ئه‌و گازه سروشتییه كار ئه‌كات. به درێژایی ئه‌و ماوه جوگرافییه له‌ناو خه‌ڵكى لادێكاندا كه‌سێك یان دووان وه‌ك پاسه‌وانى بۆڕییه‌كه دانراون و، مانگانه‌ش سودمه‌ند ئه‌بن له به‌رمیلێك-دووان و سیان گاز بۆ ئیش پێكردنى مۆلیده‌ى لادێكانیان.
به‌رهه‌مێكى دیكه‌ش، نه‌وته، كه له ئه‌نجامى ده‌رهێنانى گازه‌كه‌وه، وه‌ك چڕى لێى جیا ئه‌بێته‌وه‌و، ئه‌مبار ئه‌كرێت. له نێوان ساڵى (2018 بۆ 2022) دا به‌رده‌وام (16000 بۆ 22000) هەزار به‌رمیل نه‌وتى له ڕۆژێكدا به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌وه‌ش به ته‌نده‌ر دراوه به‌چه‌ندین كۆمپانیا‌و خاوه‌ن ته‌نكه‌ر و ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ خه‌زانه‌كانى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌و، له‌وێشه‌وه تێكه‌ڵ به هێڵى بۆڕى كوردستان- جه‌یهان ئه‌كرێت، له پێشوتردا ئه‌م نه‌وته بۆ پاڵێوگه‌كان یان هه‌نارده‌كراوه بۆ ئێران و به‌نده‌ر عه‌باس ڕه‌وانه كراوه‌و فرۆشراوه!. سه‌ربارى ئه‌مه‌ش، ڕۆژانه (1050) تۆن گازى شل-LPG به‌رهه‌م ئه‌هێنێت، ئه‌مه‌ش به ته‌نده‌ر له‌لایه‌ن داناگازه‌وه دراوه به كۆمپانیاى لۆكاڵى و ته‌نى به (315$) دۆلار، له سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ره‌كى چه‌مچه‌ماڵ- ناحیه‌ى ته‌كیه‌ى كاكه‌مه‌ند خه‌زانێكى گه‌وره‌یان دروستكردوه‌و، هه‌ڵى ئه‌گرن، پاشان له‌وێوه بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر و، ئه‌وانیش ئه‌یكه‌ن به بوتڵى غازه‌وه‌و، بۆ پێداویستى ماڵان له هه‌رێمى كوردستاندا به‌كارى ئه‌به‌ن.
2.2. له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
ئێستا ناوى گوندى "كۆرمۆر-Khor Mor" به توندى گرێدراوه به ناوى "داناگاز-Dana Gas" ه‌وه‌و وه‌ك براندێكى بازرگانى لێهاتووه. هه‌ر له‌ناو ناحیه‌ى قادركه‌ره‌مى كۆن و له باشورى قەزای چه‌مچه‌ماڵ، به‌دیار چه‌م و كلكه درێژبوه‌وه‌كه‌ى ڕووباره ووشك هه‌ڵهاتوه‌كه‌ى ڕۆخانه‌وه، ده‌شتێكى دوور‌و درێژ‌و ناو- به‌ناو هه‌رده‌ى گه‌رم و زه‌رد هه‌ڵهاتو شانیان به‌یه‌كه‌وه داوه، ئه‌مه‌یه "كۆرمۆر". سه‌ت ساڵى پێشوو ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده‌یان چه‌شتوه به ده‌ست قاتوقڕى و به‌رخودان و تۆماركردنى ده‌یان ئه‌فسانه‌ى سه‌یر-سه‌یر به‌ده‌ست حكومه‌ته یه‌كله‌دواى یه‌كه‌كانى عێراقه‌وه، نه‌ك له كوردوستاندا له ئاستى جیهانیشدا وێنه‌ى ئه‌م تاڵاوه ده‌گمه‌نه. هێڵى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ ئێره بوه، ئه‌نفالستان و شه‌هیدستان ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، ئه‌گه‌ر لادێكانى ئه‌م سنوره ئه‌گه‌ڕێیت، هێشتا زۆربه‌یان ڕێگه‌وبان و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كراوه. سه‌ره‌كیترین گونده‌كانى ئه‌م سنوره: "چه‌مسورخاو، گۆله‌مه‌و، ئالیاوه، عه‌لى مسته‌فا، پاریاوێڵه، قه‌ره‌چێوار، قه‌شقه، وێڵه، قه‌ڵامكایل، قایته‌وه‌ن، تازه شار، كانى قادر، له‌ك هیدایه‌ت، قیرچه، گۆلباخ، مشكیبان، كۆرمۆرى گه‌وره‌و بچوك، ئاوایی جه‌لال، عه‌زیز به‌گ، بنه‌كه، هه‌ڕێنه، برایم غوڵام. شاوك، گه‌ڕاوى(5) و...و...چه‌ند گوندێكى دیكه‌ى تر".
2. 3. له ڕووى هه‌ڵكه‌وته‌و مێژووییه‌وه
ساڵى (1976) بێ ئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچه‌یه تاكه یه‌ك خێزانى له ڕه‌گه‌زى عه‌ره‌ب تیادا بوبێت، ڕ‌ژێمى سه‌دام بۆ ئه‌وه‌ى ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م له لیواى سلێمانى و كه‌ركوك داببڕێت، ناحیه‌كه‌ى خسته سه‌ر قه‌زاى دووز خورماتو، دووز خورماتوشى خسته سه‌ر پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین. له هه‌شتاكاندا هیچ لادێیه‌ك نه‌ما له‌م سنوره‌ى كه له به‌ر لووتى ڕ‌ژێمى عێراقدا هه‌ڵكه‌وتوه خاپور نه‌كرێت، كه‌م ماڵ هه‌یه قوربانییه‌ك،، دووان،، چوار و زیاترى نه‌بوبێت. بۆیه له كۆتایی (حوزه‌یرانـى 2022 ) دا هاویشتنى مووشه‌كێك، ئینجا دووان و سیان بۆ كێڵگه‌ى كۆرمۆر و سنوره‌كه، بابه‌تێكى ته‌واو چاوه‌ڕوان كرا‌و بو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێكى خه‌ڵكى سنوره‌كه له ئاستى جیا-جیادا سودمه‌ندن له بونـى كۆمپانیاكه.
2 . 4. له ڕووى جۆرى گرێبه‌سته‌وه
له كۆى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئه‌نجامى داوه، ته‌نها ئه‌وه‌ى داناگاز "كۆرمۆر" له‌سه‌ر شێوازى گرێبه‌ستى خزمه‌ت/ خزمه‌تگوزارییه. له گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزاری (عقود خدمة) دا ده‌وڵه‌تى خانه‌خوێ له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌كات (واته وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان مافى ده‌ستوه‌ردانى زیاترى له كێڵگه‌ى كۆرمۆردا هه‌یه به‌به‌راورد به‌وانى دیكه)، كۆمپانیاى دیاریكراو ته‌نها بۆ كارى گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنان به‌كاردێت، كۆمپانیاكه‌ش به‌رپرسیارێتى هیچ مه‌ترسییه‌كى دارایی یاخود خراپبونى كێڵگه‌یه‌ك یان نه‌گونجانى بۆ وه‌به‌رهێنان له ئه‌ستۆ ناگرێت (به پێى گرێبه‌سته‌كه له شوێنێك بۆ شوێنێكى دیكه). ئینجا له‌م گرێبه‌سته‌دا كۆمپانیا جیهانییه‌كه "باجى هاتنه ناوه‌وه" نادات، باشییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی كێڵگه‌و بیره نه‌وتییه‌كانى خۆى ناداته ده‌ست كۆمپانیایه‌كى بیانى و موڵكدارێتى له ئه‌ستۆى خۆیدا نه‌هێڵێت، به‌ڵكو به پێى پشكێك یان پێدانى شایسته‌ى دارایی حكومه‌ت له‌گه‌ڵیان ڕێك ئه‌كه‌وێت (چونكه له هه‌ندێ شوێن كۆمپانیا هه‌یه وه‌ك بارمته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێڵگه نه‌وتییه‌كان ئه‌كات).
سێهه‌م / تێگه‌یشتن له كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
گرنگه بۆ سیسته‌مه‌كان، ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمه‌كان بزانن كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ "ئێستا" یه‌كدا ئه‌كه‌ن، پڕه له ئاڵۆزیی جۆراوجۆر. ئه‌وه‌ش به بونى ڕووئیایه‌كى قووڵ و ڕه‌نگگرتوو به زانستى سه‌رده‌م ئه‌بێت. ئێمه هه‌رگیز ناتوانین گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى فره‌ڕه‌گه‌زدا ئیمزا بكه‌ین، ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنمان بۆ بنه‌ماو ڕۆڵى كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان نه‌بێت؟
هه‌ركاتێك پسپۆڕێك له زانستى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گوێى له ووشه‌ى "كۆمپانیا-Corporation" بێت، ئیتر یه‌كسه‌ر مێشكى بۆ كۆمه‌ڵێك ڕاستیی سه‌لمێنراو ئه‌چێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه فره‌ڕه‌گه‌ز –MNCs (Multi-National Corporations)بن و جگه له باره‌گاى سه‌ره‌كییان له دوو بۆ سێ وڵاتى دیكه‌دا سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن:
له ڕووى تیۆرییه‌وه، یه‌كسه‌ر لیبراڵیزم وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كى فیكرى- ئابوریی- سیاسیی – كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رگرى له ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌كات (وه‌كو كۆمپانیا جیهانیه‌كان، زانكۆ گه‌وره‌كان، ڕێكخراوه جیهانییه ناحكومـى و حكومییه‌كان، ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌و كۆڕ‌و كۆڕبه‌نده‌كان و...تادوایی). چونكه لیبراڵیسته‌كان هه‌میشه جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌بێت (هێز-Power) له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا قه‌تیس نه‌كرێت، به‌ڵكو ئه‌كته‌ره نا ده‌وڵه‌تییه‌كانیش ئه‌توانن خزمه‌ت و ئاسانكاریی له ڕه‌وتى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكه‌ن، لیبراڵیزم تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كاراكته‌رى ده‌وڵه‌تـى و هه‌رێم و یه‌كه حكومییه‌كان پشتگوێ ناخات، به‌ڵام بڕواى ئه‌وتۆى به سنورى جوگرافـى نییه، ته‌نها ئابوریی بازاڕ و بازاڕى ئازاد هه‌یه، تۆ نه‌وتـى خۆت ئه‌فرۆشیت و دۆلارى خۆت وه‌رئه‌گریت، ئیتر چ سنورێكى جوگرافــى یان مه‌زهه‌ب و ڕه‌گه‌زێكیت ئه‌وه گرنگ نییه. ئه‌وان ئارگیۆمێنته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه:
-به‌شدارى ئه‌كه‌ن له گه‌شه‌پێدانـى سه‌رمایه‌دا له چه‌ندین ده‌وڵه‌تدا.
-كاریگه‌رى پۆزه‌تیڤیان هه‌یه له‌سه‌ر ئابورى هه‌رده‌وڵه‌تێك كه سه‌رمایه‌گوزارى تیا ئه‌كه‌ن.
-لایانوایه له سه‌رده‌مى جیهانگیریی و كرانه‌وه‌ى بازاڕدا ده‌رفه‌تى كار ئه‌ڕه‌خسێت.
-گه‌شه‌و ئاڵوگۆڕى بانكیی بره‌و ئه‌سێنێت، هه‌روه‌ها هه‌مه‌چه‌شنه‌كردنى سه‌رمایه‌گوزارى له بوارى جیاجیادا دروست ئه‌بێت.
چه‌ند پێیه‌ك ئه‌ولاتر له لیبیراڵیسته‌كان، لیبراڵییه نوێیه‌كان (Neo-liberalism) هه‌ن. كه به‌یه‌ك ووشه‌ش باسى ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت و تواناى ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن، ئه‌مانه له كۆتایی سه‌ده‌ى نۆزده به‌هۆى زیادبونى ململانێ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌نجامى گه‌شه‌كردنى سه‌رمایه‌دارى خۆیان ڕاگه‌یاند. ئیتر له‌دواى دووه‌مین جه‌نگى جیهانى و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك كرانه‌وه‌ى دونیا‌و، پرۆژه‌ى مارشاڵ بۆ سه‌رپێخستنه‌وه‌ى ئه‌وروپا، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌مانیش ڕه‌خسا كه له ئاستى ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌كانى بیریدا یه‌كپارچه ده‌ستیان دایه ئه‌وه‌ى كه "بازاڕ" و "بازرگانى" ئه‌بێت ئازاد بێت، هه‌یمه‌نه ئه‌بێت هه‌یمه‌نه‌ى بازاڕ بێت، ده‌وڵه‌ت ئه‌بێت خه‌رجى خۆى كه‌م بكاته‌وه‌و كه‌رتى تایبه‌ت قه‌به‌تر بكات(6). له‌سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایی ئه‌بێت كارگه‌و كارخانه‌و بانك و كۆمپانیا ڕۆڵ ببینن به بێ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مه‌كان هیچ ده‌ستوه‌ردانێك بكه‌ن. ڕۆژگار هاتو چوو، ئه‌مانه بوون به نوخبه‌یه‌ك كه هه‌ر به كۆمپانیا‌و بانكه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو ده‌ستگه میدیاییه‌كانیشیان كڕى و، ناوه‌ندى گه‌وره- گه‌وره‌یان بۆ كۆڵینه‌وه‌و كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر كاروبارى جیهانى خسته گه‌ڕ. پیاوانى ده‌وڵه‌تیشیان كرد به هاوبه‌شى خۆیان! له زۆر شوێنى جیهان ئه‌مانه سه‌رۆك و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستى وابه‌سته به‌خۆیان هه‌یه، له تاوه‌ره به‌رزه‌كانه‌وه پلان بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسى هه‌ر شوێنێك ئه‌ده‌ن. ئیتر ته‌نها گرنگ ئه‌وه‌یه "به‌رهه‌م" ئاسته‌كه‌ى به‌رز بێت، ناسنامه‌و نه‌ته‌وه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌هى و نه‌فى ئه‌كه‌ن. به یه‌ك ووشه‌ش باسى ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌ییانه ناكه‌ن كه به‌هۆى لیبراڵیزمى ئابوریی و به‌تایبه‌ت لیبراڵیزمه نوێیه‌كانه‌وه تووشى ئه‌م هه‌ساره‌یه بووه:
به پێى ستاتیسكا- Statisca كه مانگانه به ده‌یان ملیۆن كه‌س سوود له داتاكانیان وه‌رئه‌گرن، له ساڵى (2019- واته ساڵێك پێش ڤایرۆسى كۆرۆنا) نزیكه‌ى (213.56) دووسه‌ت و سیانزه ملیۆن و په‌نجاو شه‌ش هه‌زار كۆمپانیا له‌جیهاندا تۆماركراوه. نزیكه‌ى (60000) شه‌ست هه‌زار كۆمپانیاى فره‌ڕه‌گه‌ز هه‌بوه كه كۆنترۆڵى زیاتر له (500000) پێنج سه‌ت هه‌زار كۆمپانیا‌و لقى دیكه‌ى خۆیان كردووه له‌م گۆى زه‌وییه‌دا(7). به پێى وته‌كانى ئه‌مینداریی گشتى ڕێكخراوى بازرگانى جیهانى "نغوزى ئوكنجى ئیولا Ngozi Okonjo-Iweala" له مونته‌داى ئابوریی جیهان (داڤۆس- 2022) دا ئه‌ڵێت: له پێش بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤید-19 له جیهاندا (135) ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست برسێتیه‌وه ئه‌یانناڵاند، ئه‌مڕۆكه له (2022) دا ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته (276) ملیۆن كه‌س(8)!
چواره‌م: ئاسایشى ووزه‌ى كوردستان: ئاسته‌نگ و پێداچونه‌وه
پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قوتابخانه‌و تێزه فه‌لسه‌فییانه‌ى سه‌ره‌وه، تیۆرێكى هه‌ره سه‌ره‌كى له‌ناو بابه‌تى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌یه پێى ئه‌گوترێت (قوتابخانه‌ى واقیعییه‌ت- ڕیالیزم-Realism Theory). كه له سه‌ره‌تاى یه‌كه‌مین جه‌نگى جیهانییه‌وه تا ئیمڕۆكه به ته‌واوى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا. باوكـى دامه‌زرێنه‌رى ڕیالیزمـى كلاسیك هانس مۆرگێنتاو (1904- 1980) ه له نیۆرك (له ئه‌ڵمانیا له‌دایك بوه). مۆرگینتاو ساڵى (1948) چاپـى یه‌كه‌مـى كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ى " سیاسه‌ت له نێوان گه‌لان دا: تێكۆشان له پێناو هێز و ئاشتى دا" بڵاوكرده‌وه. پاشانیش " به‌رگریی له ئاسایشى نیشتیمانى- In Defense of the National Interest" ئینجا كتێبـى " پیاوى زانستى له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تى هێز دا – Scientific Man versus Power Politics". له‌مانه‌دا و له كۆى تێزى ئه‌ندامانى دیكه‌ى ئه‌م قوتابخانه‌یه‌دا، ته‌نهاو ته‌نها چه‌مكى (هێز-Power) گرنگه، هێز بۆ كێ؟ بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌ك كۆمپانیا‌و تاك و فڵان و فیسار... بۆچى پێویسته له هه‌موو مه‌یدانێكى ئابوریی و سه‌ربازیی و سیاسی و كه‌لتورى و دیبلۆماسی دا، جا به شێوه‌ى نه‌رم یان به به‌كارهێنانى هێزى ڕه‌ق –Hard Power و به هەر هه‌مومان خه‌ریكى به‌هێزكردنى تواناكانى ده‌وڵه‌ت یان هه‌رێمه‌كه‌مان یان كیانه‌كه‌مان بین؟ ئه‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى مسۆگه‌ر بكه‌ین. ئه‌مان پێیانوایه ئه‌گه‌ر (هێز) مسۆگه‌ر نه‌كه‌ین، ئەوا ناگه‌ین به ئاشتى، ئه‌گه‌ر خاوه‌نى تانك و تۆپ و كیانى نیشتیمانى و سه‌روه‌رى نه‌بین، ئه‌بینه خۆره‌ى ده‌ستى ئه‌وانى تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر (هێز) مان به‌ده‌ستخست ئه‌وا دانوستان و ئاشتیش مسۆگه‌ر ئه‌كه‌ین. بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌وڵه‌ت هێزى خۆى په‌رت بكات و بیدات به‌م كۆمپانیا‌و به‌و نوخبه‌و به كاراكته‌رى دیكه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و...و...ئه‌وانیش خه‌ریكى خۆیان و ڕازاندنه‌وه‌ى قسه‌و ووشه‌كانیان بن. به‌ڵكو ئێمه ته‌نهاو ته‌نها به‌دواى به‌هێزكردنى ده‌وڵه‌ته‌وه‌ین بۆ به‌هێزكردنى ئاسایشى نیشتیمانى. ئه‌كسۆن مۆبیل-Exxon Mobile ه بۆ خۆى ئه‌كسۆن مۆبیله‌و با سه‌رمایه كه‌ڵه‌گه بكات و ده‌رفه‌تى كار دروست بكات، به‌ڵام له‌وسه‌ره‌وه و له كۆتاییدا تۆ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكیت، ئه‌وه "ئه‌مریكا" یه بڕیار ئه‌دات و ئه‌وه تۆیت پێویسته به دواى به‌رزڕاگرتنى هێزى ئه‌مریكاوه بیت.
ئه‌لێره‌وه‌یه "ئاسایش" ى " ووزه" ى "كوردستان"ئه‌خوێندرێته‌وه:
ئاسایش: واته دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسى یاخود له نه‌بونى هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسى دا بیگوزه‌رێنیت. "ووزه" واته هێز (له فیزیادا هه‌ر ته‌نێك بۆ ئه‌وه‌ى لەم گەردونەدا بجوڵێت پێویستى به هێزێك یان ووزه‌یه‌ك هه‌یه بیجوڵێنێت). كه‌واته "ووزه-Energy" به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه سه‌رچاوه‌ى جووڵه‌ن له‌م گه‌ردوونه‌دا، ئه‌گه‌ر ووزه نه‌بێت هه‌ساره‌ى زه‌وى جووڵه‌ى تێدا نابێت یان زۆركه‌م ئه‌بێته‌وه. "كوردستان" واته چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كوردان، واته كیانى نیشتیمانى. ئایا تۆ ئاماده‌یت هێز و ووزه‌ى خۆت پێشكه‌ش به حكومه‌تى به‌غداو میلیشیاكان بكه‌یت؟
4. 1. ئه‌و فاكته‌رانه‌ى ئه‌بنه هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى یه‌ده‌گى سروشتى
ئێمه له په‌یمانگه‌ى میدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى (MIRS) بۆ سه‌رانسه‌رى جیهان و، هه‌رێمى كوردستانیش (6) شه‌ش فاكته‌رى سه‌ره‌كییمان دیاریكردووه(9). كه هه‌ریه‌ك له‌وانه یان ئه‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى یه‌ده‌گى سروشتى (نه‌وت و گاز) كه‌م ببنه‌وه‌و له ده‌ست بچێت، وەیان ئەبێتە هۆی ئەوەی خستنە ڕوو-Suply بۆ بازاڕ کەم بێتەوە. لێره‌دا پتر جه‌خت له فاكته‌رى ئه‌منى ئه‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م/ فاكته‌رى جیۆلۆجــى
ئه‌مه به‌هۆى خراپبونى بیره‌كان، یاخود داخورمان، یان تێكه‌ڵبونى ئاو به چڕى و مادده نه‌وتییه‌كان له‌كاتى ده‌رهێنانى دا. یاخود خراپ مامه‌ڵه‌كردنى كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ بیره‌كاندا، یان كه‌م ئه‌زمونى كۆمپانیاكان و هه‌ژارییان له ڕووى ئاستى ته‌كنیكییه‌وه. نمونه زۆرن، له‌وانه: كێڵگه‌ى ته‌ق-ته‌ق كه گه‌نه‌ل ئینرجى وه‌ك كۆمپانیایه‌كى توركى- به‌ریتانى له ساڵى (2006) ه‌وه كارى تیا ئه‌كات. تا ساڵى (2015) ڕۆژانه (140) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌م ئه‌هێنا، ئیمڕۆكه له (2022) دا (6 بۆ 7) هه‌زار تێپه‌ڕ ناكات.
دووه‌م/ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى نرخ –Price volatility
نرخى نه‌وت متمانه‌ى له‌سه‌ر ناكرێت، به‌و جۆره‌ى ئێستاش نامێنێته‌وه. هه‌میشه هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى نرخ له دواى هه‌ر گرێبه‌ستیًك ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه. جگه له‌مانه به ده‌یان به‌ڵگه هه‌ن كه جیهان له ئاینده‌دا نه‌وت به‌كار ناهێنێت ، پشت به‌ستن به ووزه‌ى پاك و به ووزه نوێبوه‌وه‌كان له ڕێگه‌ى خۆر، با، پیترۆكیمیاوییه‌كانى تره‌وه زیاتر ئه‌بێت، ئۆتۆمبیله‌كان ئه‌بن به كاره‌بایی و پاتری. ئه‌وروپا، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، ئیسرائیل، كه‌نداو به هه‌زاران ملیار دۆلاریان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه...
سێهه‌م/ فاكته‌رى ئه‌منـى
ئه‌مه ترسناكتر فاكته‌ریانه، زۆرجار ده‌وڵه‌تێك مینایه‌كى به‌هۆى شه‌ڕه‌وه له ده‌ستداوه، هه‌م بوه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى نه‌وت و گاز له ده‌ست بدات، هه‌م له ئاستى ئابوریی جیهاندا كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزى و نزمى نرخ داناوه. له دواى ساڵى (2011) ه‌وه به‌رده‌وام حووسییه‌كان مه‌ترسی بون له‌سه‌ر نه‌وتى سعودییه‌و مووشه‌كبارانى خه‌زانه نه‌وتییه‌كانیان كردووه.
ماوه‌یه‌كى كه‌م نییه كه: ئێران و توركیا‌و عێراق، چ پێكه‌وه چ به جیاجیا به گوێره‌ى سیاسه‌تى سه‌رده‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كورد له پرسى ووزه دوور بخه‌نه‌وه (له باشور‌و ڕۆژئاواى كوردستان):
-ئیمڕۆكه كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌تى ئێرانـى له‌سه‌ر ئاستى ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تى داڕماوه. به‌هۆى جموجوڵه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئیسرائیل له‌ناو ئێران‌دا، ئیسرائیل ده‌ستى گه‌یشتوه به هه‌موو شوێنه هه‌ستیاره‌كان، له‌ناو تاران‌دا ئاڵاى ئیسرائیل به‌رزكرایه‌وه! بۆیه به‌توندى كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستى كردووه به گۆڕینى به‌رپرسانى سه‌ربازیی و زیندانى كردنى زۆرێكى دیكه‌ش كه گومانى لێیانه. سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل "نه‌فتالى بینت" ئه‌ڵێت" له‌ناوخودى ئێران‌دا له ئێران ئه‌ده‌ین نه‌ك یه‌مه‌ن و سوریا‌و لوبنان". كه‌واته چاوه‌ڕێ ئه‌كرێت ئێران جموجوڵه سه‌ربازییه‌كانى به‌ته‌واوى توندتر بكات و ده‌ست له هیچ نه‌پارێزێت. به‌تایبه‌ت له عێراق دا كه شاده‌مارى هێزى ئێرانه.
-ناسه‌قامگیریی دۆخى عێراق و بونى (72) گروپى میلیشیاى چه‌كدار كه له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاتى هێزى ده‌وڵه‌تن، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و جموجوڵه‌كانى داعش، نه‌بونى ناوه‌ندێكى بڕیارى یه‌كگرتوو له عێراقدا و له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌رى عێراق له ئاسمان و زه‌ویدا، گرفتى سیاسى و مه‌زهه‌بى له نێوان سووننه‌و شیعه، هه‌روه‌ها دابه‌شبون له‌ناوخۆى سووننه‌كان و ترازانى بێ چه‌ندوچونى ناوخۆى ماڵى شیعى له عێراقدا ئه‌و گرفته سه‌ره‌كییانه‌ن كه عێراقى وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌هێشتۆته‌وه‌و، ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق كه‌وتونه‌ته به‌رده‌م كاره‌ساتى گه‌وره‌ى ژینگه‌یی و مرۆیی و ئابوریی و ئه‌منى سه‌خت، كه ئه‌م گرفتانه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر به‌شه ئارامه‌كه‌ى عێراق " هه‌رێمى كوردستان" ئه‌بێت.
-كێڵگه‌ى كۆرمۆر ڕووبه‌ره‌كه‌ى له نێوان (170 بۆ 250) كیلۆمه‌تردایه، له سێكوچكه‌ى دیاله‌و حه‌مرین و كه‌ركوك دا داعش به ئاشكرا له چالاكیدایه، له ڕۆژئاوا‌و باشور‌و ڕۆژهه‌ڵاتى كێڵگه‌كه‌وه حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق (10 بۆ 15) كیلۆمه‌تر دوورن له كێڵگه‌ى كۆرمۆره‌وه. حكومه‌تى عێراق ناتوانێت به زیاتر له (16) هه‌زار پاسه‌وان ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدا بپارێزێت كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى ته‌نها (10) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، یه‌ك فیرقه له سوپا‌و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و دژه تیرۆر ناوچه‌ى سه‌وز ئه‌پارێزن، كه نوێنه‌رایه‌تى و باڵوێزخانه‌ى (38) وڵاتى لێیه، گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاى لێیه كه خۆیان به‌رگرى له خۆیان ئه‌كه‌ن، بیناى په‌رله‌مان و ماڵى په‌رله‌مانتاران و سه‌ركرده‌كانى عێراق و ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ماڵى زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى عێراق له‌ناوچه‌ى سه‌وزه. سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق "مسته‌فا كازمـى" له (13ى شوباتى 2021) ئه‌ڵێت " له‌وه‌ته‌ى بومه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌مه‌وێت بیناى ده‌وڵه‌ت له عێراقدا بكه‌م"(10). له دواى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ى ئۆكتۆبه‌رى 2021 ى عێراق له (7ى تشرینى دووه‌مى 2021) دا دوو درۆن ماڵى سه‌رۆكوه‌زیران له ناوچه‌ى سه‌وزدا ئه‌كه‌نه ئامانج و به ڕێكه‌وت له هێرشه‌كه‌دا ڕزگارى بو".
-له دواى ڕووداوه‌كانــى ساڵى (2017) و به‌كارهێنانى هێز دژى كورد له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان، هه‌رێمى كوردستان (350) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتـى ڕۆژانه‌ى له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستدانــى ئه‌و یه‌ده‌گه سروشتییه بو كه ئه‌یویست خۆى له‌سه‌ر بینا بكات. به‌مجۆره، به پێى جوگرافیاى كێڵگه‌و بیره نه‌وتییه‌كانى سنورى ده‌سته‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رئه‌كه‌وێت شه‌ش كێڵگه‌ى نه‌وت و گازى هه‌رێم مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، كه دوانیان كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كانن: كۆرمۆر و خورمه‌ڵه، هه‌روه‌ها له سنورى پارێزگاى دیاله‌وه چیاسورخ، له گه‌رمیانه‌وه كێڵگه‌ى پوڵكانه، له باكورى كێڵگه‌ى خورمه‌ڵه‌وه بیره‌كانى ده‌میرداخ، له سنورى موسڵه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر جه‌به‌ل كه‌ند-Jabal Kand هه‌یه. ته‌ماشاى ئه‌م وێنه‌یه‌ى لاى خواره‌وه بكه‌ن:
چواره‌م: كێشه له جۆرێتى مادده‌ى خاو و نا-چونیه‌كى نه‌وته‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش گرفت له سه‌ر ئاستى به‌رهه‌مهێنان دروست ئه‌كات.
پێنجه‌م: دابه‌زینـى ئاستـى به‌رهه‌م هێنان به هۆى هه‌ڵه‌ى كۆمپانیاكان یان پێشبینـى هه‌ڵه‌وه
ئه‌م گرفته هه‌میشه چاوه‌ڕوانكراوه‌و، به به‌راورد به‌وانى دیكه تا ڕاده‌یه‌ك ئاساییه ڕووبدات. كۆمپانیایه‌ك گه‌ڕان و پشكنین ئه‌كات، دواتر یان خه‌مڵاندنه‌كه وه‌ها ده‌رناچێت كه بیره نه‌وته‌كان بۆ بازرگانى گونجاو بێت، یاخود ڕووداوێكـى وه‌كو سه‌رهه‌ڵدانى داعش له (2014) کە بەهۆیەوە نرخى نه‌وت تا ئاستى (سفر بۆ 20) دۆلار دائه‌به‌زێت، یان له وڵاتانى دیكه‌شدا ڕووئه‌دات كۆمپانیایه‌ك ڕائه‌كێشنه ناو گرێبه‌ستێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى پێشوه‌خت بدات، دواتر كۆمپانیاكه گرێبه‌سته‌كه‌ى كردوه‌و، به‌رده‌وامیش له زیاندایه، بۆیه به چه‌ند ملیۆن دۆلارێك گرێبه‌سته‌كه ئه‌فرۆشێته‌وه حكومه‌ت.
شه‌شه‌م: گرفتـى هه‌نارده‌كردن
له ڕووى جیۆپۆله‌تیكیه‌وه، هه‌رێمـى كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى كوتله ووزه‌كه‌ى ده‌ریاى سپـى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه-Mediterranean) دایه، كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى هه‌ریه‌كه له قوبرس و ئیسرائیل و میسر گازى سروشتى له‌كه‌نارى ده‌ریا به‌رهه‌م ئه‌هێنن، له‌گه‌ڵ یۆنانیش هاوپه‌یمانێتى ستراتیجی و لوتكه‌ى گازى سروشتیان هه‌یه. به (1900) كم به ژێر ئاودا هێڵى بۆڕى گه‌یشتۆته دوورگه‌ى كریت ى یۆنان. به‌ڵام ڕووسیاو ئێران ئه‌بنه مه‌ترسى گه‌وره له به‌رده‌م ئه‌وه‌ى گازى كوردستان بچێته سه‌ر نه‌خشه‌ى ووزه‌ى ده‌ریاى سپى. توركیاش له ڕۆژئاواى كوردستان داگیركارى ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و یه‌ده‌گه‌ى له‌وێ هه‌یه كه ته‌نها (180)كم ى ئاویی له قوبرسه‌وه دووره به‌و ئاڕاسته‌ى خۆرئاوا نه‌چێت.
4. 2. ژینگه‌ى عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان
خراپــى دۆخـى ژینگه‌یی یه‌كێكى تره له هۆكاره‌كانى به فیڕۆدان و مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ئاسایشى ووزه‌و مرۆیی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك:
مادده‌ى 111 له ده‌ستورى عێراق ئه‌ڵێت: نه‌وت و غاز له عێراقدا موڵكى هه‌موو عێراقییه‌كانه له هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكان. هه‌روه‌ها مادده‌ى 112 ش ئه‌ڵێت: حكومه‌تى فیدراڵــى هه‌ڵئه‌سێت به ئیداره‌دانـى كه‌رتـى نه‌وت و غاز به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پارێزگاكان، وه دابه‌شكردنى داهات به پێى ژماره‌ى دانیشتوان و...تادوایی. لێره‌دا، حكومه‌تى عێراق زۆربه‌خراپـى ئیداره‌ى كه‌رتـى نه‌وت و غازى داوه، داهاتێكى زۆرى به فیڕۆداوه‌و، ژینگه‌و ژیانى عێراقى خستۆته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه هه‌رێم و پارێزگاكانیش مافــى خۆیانه لێ پێچینه‌وه له حكومه‌تى فیدراڵى بكه‌ن له زۆر بابه‌تى مه‌ترسیداردا كه "هه‌رێمى كوردستان" به‌شێك نه‌بوه لێـى :
" هه‌موو سه‌رى كاتژمێرێك له عێراقدا به به‌هاى (290) هه‌زار دۆلار گاز ئه‌سوتێت و به فیڕۆ ئه‌چێت، واته ڕۆژانه (6.9) ملیۆن دۆلار و ساڵانه‌ش ئه‌گاته زیاتر له (2.5) دوو ملیار‌و نیو دۆلار! ئه‌مه دۆخى ووڵاتێكه كه یه‌ده‌گى گازه سروشتییه‌كه‌ى به (126.7) تریلیۆن پێ سێجا ئه‌خه‌مڵێنرێت و ساڵانه (700) ملیۆن پێ سێجا گاز ئه‌سوتێنێت و به فیرۆى ئه‌دات. به ملیۆنه‌ها مۆلیده‌ى كاره‌بایی مانگانه دێته ناو عێراقه‌وه(11)، له‌كاتێكدا هه‌ندێكجار به‌یه‌كه‌وه له (14) پارێزگاى عێراق هیچ جۆره كاره‌بایه‌كیان له گه‌رماى هاویندا نییه! له دواى ساڵى (2003) ه‌وه (80) ملیار دۆلار بۆ كاره‌با خه‌رج كراوه! كه‌چى هێشتا له ساڵى (2022) دا عێراق بۆ خۆى (19000- 21000) هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ئه‌هێنێت، به‌ڵام پێویستى به (30000) سى هه‌زار مێگاواته(12) (واته نزیكه‌ى 40%ى كاره‌با ئه‌بێت له‌ده‌ره‌وه هاورده بكات). به سێ هێنده‌ى نرخى ئاسایی بازاڕ گرانتر گاز له ئێرانه‌وه هاورده ئه‌كات، به‌ڵام ڕێگه به‌خۆى نادات له‌ناو وڵاته‌كه‌ى خۆیدا "كێڵگه‌ى كۆرمۆر" بپارێزێت و گاز له سنورى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ دابین كردنى كاره‌باى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق ببات!
به پێى ڕاپۆرتى بانكى جیهانى له (2021) دا، ماوه‌ى چوارساڵه یه‌كله‌دواى یه‌ك عێراق له ڕیزبه‌ندى دووه‌مى ئه‌و وڵاتانه دێت كه گاز به فێرۆ ئه‌ده‌ن و ئه‌یسوتێنن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ڕووسیاو ئه‌مریكاو وڵاتانى گه‌وره‌ى پیشه‌سازیی دیاره كه بۆچى ئه‌و گازه ئه‌سوتێنن، ئه‌ى عێراق له پێناو چى دا؟.
4. 2. 2. ته‌قاندنه‌وه‌ى بیر نه‌وته‌كانى گه‌یاره: نمونه‌یه‌كى مه‌ترسیدار
له (تشرینى دووه‌مى 2016) داعش بیره نه‌وته‌كانى گه‌یاره‌ى له موسلً ته‌قانده‌وه، له ئه‌نجامدا زیان به‌ر (97) بیرى نه‌وت كه‌وتن، كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان زیاتر له (200) ملیۆن دۆلار تێچووى هه‌بو، (21) بیرى ته‌واوه‌تى له كێڵگه‌كه‌دا له كه‌ڵك و بایه‌خ خران. ئاگر و گڕه ژه‌هراوییه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى (8) مانگ به‌رده‌وام بو(13)، عێراق كه نزیكه‌ى (100) ساڵه نه‌وتى خۆماڵی كردووه، له‌توانایدا نه‌بو بیكوژێنێته‌وه، تواناى ته‌كنیكی له كوه‌یت و چه‌ند شوێنێكى ده‌ره‌وه بۆ په‌یداكرد. له ئه‌نجامدا چه‌ندین جۆرى مادده‌ى وه‌ها پیس خرایه ژینگه‌وه كه ووڵاتێكى گه‌وره‌ى پیشه‌سازیی له ساڵێكدا ئه‌وه‌نده زیان به ژینگه و پیسبونـى هه‌وا ناگه‌یه‌نێت، جگه له‌وه‌ى له ده‌وروبه‌رى گه‌یاره زیاتر له (100) خێزان ماڵبه‌ده‌ر بون و ناوچه‌كه به‌كه‌ڵكى ژیان نه‌ما!.
دیمه‌نــى گڕگرتوى بیره نه‌وته‌كانـى گه‌یاره به‌هۆى ته‌قاندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه (2016) وێنه: شه‌رقلئه‌وسه‌ت
پێنجه‌م/ گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان: گرفته‌كان له كوێوه دێن؟
هه‌ر به ساده‌یی، بۆ نمونه: له یه‌كێك له كێڵگه‌كانماندا (10000) ده هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یه‌كلابۆته‌وه‌و پروڤ كراوه، نرخى نه‌وت به (100$)ه، كه‌واته لێره‌دا(1) یه‌ك ملیۆن دۆلار هه‌یه. چۆن ئه‌مه بكه‌ین به پاره‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش له نێوان وڵاتى خانه‌خوێ و كۆمپانیاكه‌دا دابه‌ش بكه‌ین؟ بێگومان هه‌موو شت له "گرێبه‌ست-Contract" ێكه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات. كه‌واته گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ئه‌و پرۆسه‌ى چۆنیه‌تى دابه‌شبونى داهات و سه‌رمایه‌یه له نێوان لایه‌نه سودمه‌ندبوه‌كاندا، هه‌ر ئه‌مه نییه، به‌ڵكو به پێى گرێبه‌سته‌كه دیارى ئه‌كرێت كه كێ ئیداره‌ى پرۆسه‌كه بدات؟ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسى دیاریكراو وه‌كو: ژینگه، گه‌شه‌پێدانى ئابوریی ناوخۆیی و، ماف و پرۆگرامه كۆمه‌ڵایه‌تییه ناوخۆییه‌كاندا بكرێت(14).
له واقیعدا، چوار جۆر گرێبه‌ستى نه‌وتى ستاندارد هه‌یه له جیهاندا (ئه‌گه‌رچى جۆرى دیكه‌ش هه‌یه). هه‌ر حكومه‌تێك مافى خۆیه‌تـى كام شێوازى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بارودۆخى جیۆلۆجى و سیاسی و ئابوریی و یاسایی و ده‌ستورى ئه‌ودا گونجاوه‌و، هه‌ڵی ئه‌بژێرێت. گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان هه‌ر هه‌مویان (جگه له كۆرمۆر كه هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى عێراقه) جۆرى "به‌شدارى به‌رهه‌مهێنانه". به‌ڵام ئه‌وانه‌ى حكومه‌تى عێراق هه‌مویان له‌سه‌ر شێوازى گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزاریی-Service Contractن.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چوار كارى گه‌وره‌ى له پرۆسه‌ى نه‌وت و گازدا ئه‌نجام داوه:
یه‌كه‌میان، دامه‌زراندنى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و ده‌رچواندنى یاساى ژماره (22) ى ساڵى (2007) ى تایبه‌ت به نه‌وت و گاز.
دووه‌میان، ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌سه‌ر شێوازى "به‌شدارى به‌رهه‌مهێنان" له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا. چونكه له‌م جۆره گرێبه‌سته‌دا حكومه‌ت به‌رپرسیارێتى ڕیسكى كۆمپانیاكان و لایه‌نى ته‌كنیكى و نه‌گونجانى بیر‌و كێڵگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته بابه‌تى بازرگانى –Non Commercial هه‌ڵناگرێت. به‌تایبه‌تى له‌و سه‌رده‌مه‌دا تواناى ئابوریی و مرۆیی و ته‌كنیكى كوردستان زۆر له‌وه لاوازتربوه كه خۆى به‌شێك له‌و ئه‌ركانه له ئه‌ستۆ بگرێت.
سێهه‌م، بونیادنانى ژێرخانى هێڵـى بۆڕى كوردستان، له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا خێراترین بونیادنانه. كه زۆربه‌ى كێڵگه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها غازى سروشتى زۆربه‌ى كێڵگه‌كان به بۆڕى كۆنێكت كراوه به وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باوه.
چواره‌م، سه‌ره‌ڕاى تەنگژەکان تا ئه‌ندازه‌یه‌كى باشیش توانیویه‌تـى به‌رگه‌ى فشاره نێوخۆیی و عێراقى و ده‌ره‌كییه‌كان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بگرێت.
5. 1 . گرفته‌كان له كوێوه دێن؟
هه‌ر یه‌كێك له‌و چوار شێوازه جیهانییه‌ى گرێبه‌ستى نه‌وت لایه‌نى باش و خراپى خۆى هه‌یه. گرفته هه‌ره ئازاربه‌خشه‌كانى بوارى نه‌وت و گازى كوردستان له‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه دێن:
یه‌كه‌م/ فریدریچ لیست-Friedrich List ، یه‌كێكى تره له پێشه‌نگه‌كانى قوتابخانه‌ى ڕیالیزم، ساڵى (1840) له ئه‌ڵمانیا كتێبى (سیسته‌مى نیشتیمانى ئابوریی سیاسی- The National System of Political Economy) ئه‌نوسێت. لیست، په‌یوه‌ندییه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هزرى سیاسی و سامانى ئابوریی دا دیارى ئه‌كات. ناسیۆنالیزمى ئابوریی گرێ ئه‌دات به وه‌رشه‌ى بچوك "مانیفاكتۆر"، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر خودى ده‌وڵه‌ت خۆى یان كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانى بوون به خاوه‌نى وه‌رشه‌و پیشه‌سازیى بچوك، ئیتر ئه‌توانن خۆیان به‌هێز بكه‌ن و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا بكه‌ن. هه‌ربۆیه له چوارچێوه‌ى ئه‌وروپادا به‌ریتانیا وه‌ك لانكه‌ى شۆڕشى پیشه‌سازیی وه‌رشه‌و پیشه‌سازیی ئاڕاسته‌ى ئه‌ڵمانیاكرد، ئه‌ڵمانیه‌كانیش خۆیان به‌هێزكردو ململانێى ئه‌وانى تر‌ى پێ ئه‌كه‌ن! له‌دواى دووه‌مین جه‌نگى جیهانى جیهان "واقعییه‌ت- ڕیالیزم" كه‌وته خۆى و، یابان وه‌ك حكومه‌ت پاڵپشتى پیشه‌سازیی بچوكى كرد، ئینجا بوون به وڵاتێكى پیشه‌سازیی.
لێره‌دا، هه‌رێمى كوردستان، یه‌كه‌یه‌كى نا- ده‌وڵه‌تییه‌و، یاریكه‌رێكى گرنگیشه له سیاسه‌تى ناوچه‌یی دا. به‌ڵام پێگه‌یه‌ك نییه بۆ پیشه‌سازیی و، هه‌موو كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانى له‌ده‌ره‌وه هاورده ئه‌كات، كرێى هه‌موو وه‌به‌رهێنانێكیش خۆى ئه‌یدات.
دووه‌م/ هه‌ر له ساڵى (2006) ه‌وه، پێویست بو له برى ده‌ستبردن بۆ گرێبه‌ستى نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا، كۆمپانیایه‌ك یان چه‌ند كۆمپانیایه‌كى كوردیی- خۆماڵـى- نیشتیمانـى- بوارى خزمه‌تگوزارییه‌كانـى نه‌وتیی- دیجتاڵیزه‌كراو بخرایه‌ته سه‌ر پێ، ئێستا‌و له‌ماوه‌ى ئه‌و شانزه ساڵه‌ى ڕابردودا، حكومه‌تى هه‌رێم تووشى به‌ڵاى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و قه‌ره‌بودانه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره بۆ كۆمپانیا جیهانییه‌كان نه ئه‌بون له دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
سێهه‌م/ تێچووى كۆمپانیاكان (Cost) زۆره، هه‌ر کۆمپانیاکانی بواری لۆجیستی و گواستنەوەو سه‌كیورتییه‌وه تا ئه‌گاته ده‌رچونى چه‌ند ئه‌ندازیارێك، تا ئه‌گاته ئه‌وانه‌ى خزمه‌تگوزاریی بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان دابین ئه‌كه‌ن تێچووه‌كه‌یان زۆره. جگه له‌وه‌ى تێچووى به‌رهه‌مهێنانى به‌رمیلێك نه‌وت له هه‌رێم هه‌ر زۆرتره له‌وه‌ى له عێراق هه‌یه (زۆربه‌ى كات له هه‌رێم 17 دۆلار كه‌وتوه‌و له عێراق 11 دۆلار). ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كى خۆماڵى بوارى نه‌وت له هه‌رێم دابمه‌زرایه، ئاسانتر لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌دا ئه‌كرا.
چواره‌م/ ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كى خۆماڵـى – كوردیی هه‌بوایه، له‌ماوه‌ى ئه‌و (16) ساڵه‌دا به هه‌زاران كادرى ته‌كنیكى و كارامه‌ى بوارى نه‌وت و گازى خۆماڵى كوردیی به‌رده‌ست ئه‌بون، له‌توانادا هه‌بو له وڵاتانى پێشكه‌وتووى بوارى نه‌وتدا وه‌كو: نه‌روبج، هیندستان، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، چین، زۆرترین خول له بوارى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كاندا له‌ناو كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا ببینن. ئیمڕۆكه له ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌رى به جێهێشتنى كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا ئه‌م توانا مرۆییه- خۆماڵییه جێگه‌یان ئه‌گرتنه‌وه. ئه‌ى به‌ڵام! كۆمپانیا بیانییەکان هاتونەتە کوردستان: كرێكارى و شۆفێرى و پاسه‌وانى و ناونوسین به كورده‌كان و ده‌رچوانى زانكۆكانـى كوردستان ئه‌كات، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رو هێدو ئه‌ندازیارو ته‌كنیككاره و هێَچ ئاڕه‌كانى-HR داوه‌ته ده‌ست كه‌سانى بیانى و له‌گه‌ڵ خۆى هێناویه‌تى. كه‌واته پێش سه‌رچاوه سروشتییه‌كان دروستكردن و به‌ڕێوه‌بردنى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له‌ناوخۆى كوردستاندا بیرى لێ نه‌كراوه‌ته‌وه، یان به دوو هێڵى ته‌ریب نه‌هاتون.
پێنجه‌م/ گرفتێكى دیكه‌ى بنچینه‌یی ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ى نه‌وت ته‌نها گرێبه‌ست و گه‌ڕان و پشكنین و ده‌رهێنان و پاڵاوتن نییه. به‌ڵكو هه‌نارده‌كردن و به بازاڕكردنى نه‌وت و گاز پێویستى به لۆبى بۆ كردنه له جیهانى پێشكه‌وتوودا. ئه‌مه‌ش لانى كه‌م به ئاماده‌گى كورد ئه‌بێت له باسوخواسته جیهانییه‌كاندا، له كۆڕوكۆڕبه‌نده گه‌وره‌كاندا به‌رگریی له‌پرسه‌كه‌ى خۆى بكات. یان هه‌رخودى خۆى ئه‌و جۆره كۆنفڕانس و پانێڵ و توێژینه‌وانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجام بدات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م فاكت و سه‌رچاوه‌ى زانستى به‌رده‌ست بن، هه‌م پاڵپشتى جۆراوجۆر به‌دواى خۆیدا بهێنێت.
سه‌رئه‌نجام
پێش هه‌موو شتێك، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم پێویستى به پێداچونه‌وه‌یه له‌و ڕوانگه تیۆرییه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد. ڕۆشنتر له‌مه: به ئه‌گه‌رێكى زۆره‌وه، كه‌سانى باڵا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و له ماوه‌ى كابینه‌كانى پێشوتردا ده‌ست تێكه‌ڵاوییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كاندا (ڕاسته‌وخۆ بێت یان له ڕێگاى ئه‌ملاولاى دیكه‌وه). بۆ نمونه: هه‌ر به‌پێى ڕاپۆرته‌كانى ساڵى (2012 و 2013) وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێم له باشترین دۆخى دارایی خۆیدا بووه له ماوه‌ى ساڵانى (2009 بۆ 2013). چى ئه‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى به ئه‌نقه‌ست ده‌ستهه‌ق و شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكه نه‌درێت و، ئه‌ویش بچێته دادگاى نێوبژیوانى له‌نده‌ن سكاڵا تۆمار بكات و، دواتر (2 ملیار و 200) ملیۆن دۆلار له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه وه‌ك قه‌ره‌بو بدرێته كۆمپانیاى داناگاز؟. ئینجا نرخى پشكى داناگاز و هاوبه‌شه‌كانى له هه‌ردوو كێڵگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ زیاتر كراوه، له‌سه‌روو ئه‌مه‌شه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ى داناگاز له (2037) كۆتایی دێت، دوانزه ساڵى دیكه‌ى بۆ درێژ ئه‌كه‌نه‌وه تا (نیسانى 2049).
له‌به‌رئه‌وه‌ى جیهان ده‌مێكه ئاگادارى توانا هایدرۆكارنییه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه، پێویسته پرۆسه نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش هاوته‌ریبى پرسى ووزه له جیهاندا بڕوات، باشترین كه‌ره‌سته‌ش بۆ ئه‌مه، ته‌نهاو ته‌نها به دامه‌زراوه‌یی كردنى پتر وپترى پرسى نه‌وت و گازه له هه‌رێمى كوردستاندا، تا له‌ناوه‌وه زیاتر بیر له پاراستنى ئاسایشى ووزه نه‌كرێته‌وه، له‌ده‌ره‌وه دانپیانان به ئاسانى مسۆگه‌ر ناكرێت. ئەگەر فەزاکە بە کۆمەڵێک دامەزراوەی نیشتیمانی و ئەمنی و ئابوریی و زانستی نەتەنرێت، ئەوا هەر خودی کۆمپانیاکان چەندین بۆسەو فێڵی یاسایی و دارایی و ژینگەیی ئەکەن، هەروەها جیاکاریی کۆمەڵایەتیش دروست ئەکەن. لەو سەرەوە ئەو کۆمپانیایە (هەیانە دوو سەت بۆ سێ سەت ساڵ ئەزمونی هەیە) دەیان ملیار سەرمایەگوزاری هەیە، ئامادەترە بۆ هەر پێشهاتێک، هەرێمی کوردستانیش دەیان سەرئێشيی ناوخۆیی هەیە، بۆیە ڕەنگە لە بۆسەیەکدا چەندین ملیار بدۆڕێنێت.
ڕاسپـــــارده‌كـــان
یه‌كه‌م/ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته گه‌وره‌یه‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و گاز له چوارچێوه‌ى قه‌یرانى ئابوریی جیهانى له‌مه‌ڕ پرسى ووزه له ده‌ست نه‌دات، پێویسته له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و په‌رله‌مانى عێراق له ڕێگه‌ى تیمى پسپۆڕه‌وه، بگه‌نه ڕشته‌یه‌ك بۆ ده‌رچواندنى یاساى نه‌وت و گازى عێراقى. ئه‌مه تا ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر هه‌رێم و حكومه‌تى مه‌ركه‌زی له‌گرفته‌كان دوور ئه‌خاته‌وه.
دووه‌م/ خۆ- دوورگرتن له درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى گرێبه‌ست بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌كى ده‌ره‌كى و لۆكاڵى، هه‌روه‌ها سه‌رپێخستنى كۆمپانیاى خزمه‌تگوزاریی بوارى نه‌وت و گاز، پاشان كۆمپانیاى خزمه‌تگوزاریی بوارى ووزه نوێبوه‌وه‌كان به پێى پلانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ ساڵى (2030) و (2040). تاوه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه گاز‌و نه‌وتێكى كه‌م له‌ناوه‌وه به‌كار ببرێت، ژینگه پاكتر بێته‌وه‌و، سه‌رنجى وڵاتانى پێشكه‌وتوو و پیشه‌سازیی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ڕابكێشرێت.
سێهه‌م/ مه‌ترسییه ژینگه‌یی و ئه‌منییه‌كانى كه له عێراقه‌وه دێن به هه‌ند وه‌ربگیرێت. بۆ به‌رگرتن به‌م كاره‌ساته، پێویسته پێشوه‌خت له كوردستان كادیرى كارامه‌و ئه‌ندازیارى خۆماڵى پێشوه‌خت كه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى پراكتیكى و تیۆرى بن له بوارى " ده‌سته‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتیمانى له سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى پیشه‌یی به "NEBOSH" ناسراوه. یاخود بڕوانامه‌ى "دامه‌زراوه‌ى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى پیشه‌یی كه به "IOSH" ناسراوه.
چواره‌م/ هه‌رێمى كوردستان پێویسته وه‌ك وڵاتانى قه‌ته‌رو ئیمارات له ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كانى جیهاندا بۆ خۆى لۆبى بكات. ساڵانه به ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و بواره خه‌رج بكات له هاندانى ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌و، كۆنفڕانسه جیهانییه‌كاندا گوتارى خۆى نیشان بدات.
پێنجه‌م/ شه‌فافیه‌ت! بابه‌تێكى ئه‌وه‌نده قورس نییه كه ده‌سته‌ڵاتى سیاسیی به‌ده‌ستییه‌وه گیرى خواردووه‌و، به‌هۆى ئه‌م هه‌ڵانه‌شه‌وه كه‌سانى به‌تاڵ و ده‌نگه-ده‌نگ كه‌ر چونه‌ته په‌رله‌مانه‌كانه‌وه‌و، به‌ڕاست و چه‌پدا كه‌سێتى كیانى كوردیی له‌كه‌دار ئه‌كه‌ن. هیچ پێویست به ووردبینى ڕێكخراوه بیانییه‌كانیش ناكات. له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌كانى تر شاشه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى گه‌وره هه‌ڵبواسێت و، ڕۆژانه‌و شه‌وانه داتا‌و وێنه‌و چالاكییه‌كانى تیا بڵاوبكرێته‌وه (ئه‌وه‌نده‌ى پێویست بێت). ئه‌مه ئه‌بێته مۆدێلێكى نوێ بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دا.
شه‌شه‌م/ گوتاره‌كه بۆ جیهان و نوێنه‌رایه‌تییه دیبلۆماسییه‌كان ئاوهایه " ئێمه دوێنێ له‌سه‌ر زه‌وى تاكه هێزبوین شه‌ڕى داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانمان كرد، ئیمڕۆكه‌ش كه جیهان كه‌وتۆته قه‌یرانى ئابورییه‌وه به هۆى پرسى ووزه‌و ئاسایشى خۆراكه‌وه، ئاماده‌ییمان نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ى گاز‌و نه‌وتى كوردستان بخه‌ینه ڕوو. فه‌رموون له چوارچێوه‌ى ئه‌م ناتۆ نوێیه‌ى ئێوه بۆ وێناكردنه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ستتان داوه‌تێ ئێمه چى بكه‌ین؟."
حه‌وته‌م/ ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست (میدیتریانه) تاكه حه‌وزه‌ى ووزه‌و جیۆپۆڵه‌تیكى گرنگه به‌ده‌ست خۆرئاواوه مابێت له‌ناوچه‌كه‌دا. ناوچه‌ى قه‌زوین له ژێر كۆنترۆڵى ڕووسیاو ئێراندایه، كه‌نداویش خۆى له ڕێگه‌ى ئیماراته‌وه هه‌وڵ ئه‌دات خۆیان بگه‌یه‌ننه حه‌وزه‌و هێڵى بۆڕى ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى. ئه‌م ناوچه‌یه ڕاسته‌وخۆ سه‌رى له‌ناوخوانى كوردستاندایه. هه‌رێمى كوردستان به نهێنى یان به ئاشكرا پێویسته به‌رده‌وام وه‌فدو لۆبیست و دامه‌زراوه‌ى زانستى له‌م ناوچانه‌و له ئه‌مریكاو له‌نده‌ن ئاماده بێت. به‌لاى كه‌مه‌وه، ئه‌و وڵاتانه ئه‌توانن هاوكارى ته‌كنیكى و ئه‌منى و دیبلۆماسی پرسى ووزه‌ى كوردستان بن.
هه‌شته‌م/ دیاریكردنى قووڵایی ستراتیجى هه‌رێمى كوردستان، قووڵایی ستراتیجیی هه‌میشه به‌و ناوچه‌و پێگانه ئه‌وترێت كه ئه‌كه‌ونه نێوان خۆت و دوژمنانه‌وه. به‌مجۆره هه‌ر له جه‌له‌ولاوه تا ئه‌گاته خانسۆر و سنونێ قووڵایی ستراتیجى كوردستانه. پێویسته چ كورد خۆى هێزى هه‌واڵگریی و سه‌ربازیی له‌وناوچانه بێت، چ بتوانێت كار له‌سه‌ر ڕاگرتنى ئاگر (Fire Break) بكات، ئه‌مه به‌و حاڵه‌ته ئه‌وترێت كاتێك خه‌رمانێك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى پێ نه‌گات، له دوورى چه‌ند سه‌ت مه‌ترێكه‌وه چاڵێك هه‌ڵئه‌كه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئاگرێك هات نه‌گاته خه‌رمانه‌كه.
نۆیه‌م/ هه‌رێمى كوردستان به هۆى پاڵپشتییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه بێت، یاخود دۆزینه‌وه‌ى ڕێگا چاره‌یه‌كى ده‌ستوریی و یاسایی له لایه‌ن عێراقه‌وه، دامه‌زراندنى چوارچێوه‌یه‌كى به‌رگریی ئاسمانى پێشكه‌وتوو بخاته گفتوگۆوه.
ده‌یه‌م/ كه‌رتى بانكیی له هه‌رێمى كوردستاندا لاوازه، له پشت هه‌موو سیسته‌مێكى ئابوریی ڕاوه‌ستاوه‌وه، سیسته‌مێكى بانكى پێشكه‌وتوو هه‌یه. له‌كاتێكدا له كوردستان بانكه بازرگانییه‌كان هیچ قازانجێكى ئه‌وتۆ ناگه‌یه‌نن و، بانكه‌كانى دیكه‌ش ته‌نها كاریان بووه‌ته بابه‌تى دابه‌شكردنى مووچه.
یانزه‌هه‌م/ به پێى به دواداچونه‌كانمان كۆمپانیاى نه‌وت پێویسته (5) جۆر باج بدات، پێویسته هه‌رێمى كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك له هیچ جۆره باجێك خۆش نه بێت له پێناو ڕێكخستنه‌وه‌و زیادكردنى داهات دا.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر/ دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكى په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى، دكتۆرا له په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
کلیک لێرە بک بۆ داگرتنی ئەم لێکۆڵینەوەیە بە شێوەی پی دی ئێفPDF
سه‌رچاوه‌ى پێویست سودى لێوه‌رگیراوه
Hydrocarbons-technology (2022) Khor Mor Gas Field Expansion, Kurdistan Region, Iraq. For more see here:
https://www.hydrocarbons-technology.com/projects/khor-mor-gas-field-expansion/
Mackertich, D. S and Samarrai, A,I (2015) History of hydrocarbon exploration in the Kurdistan Region of Iraq. Gulf PetroLink, Bahrain. P: 182
Dana gas company: Official web https://www.danagas.com/operations/kri/
Reuters (2021) UAE’s Dana Gas secures U.S. agency funding for Iraqi Kurdistan project
https://www.reuters.com/business/energy/uaes-dana-gas-secures-us-agency-funding-iraqi-kurdistan-project-2021-09-08/
به‌رئه‌نجامى گه‌ڕان و پرسیار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانى توێژه‌ر له ناحیه‌ى قادركه‌ره‌م و كێڵگه‌ى كۆرمۆره‌وه تا وێستگه‌ى شارى غاز له چه‌مچه‌ماڵ.
Smith, R. El-Anis, I. Farrands, C (2017) International Political Economy in the 21st Century: Contemporary Issues and Analyses.2nd Edition. ISBN 9781138808416
Statisca (2021) Estimated number of companies worldwide from 2000 to 2020
https://www.statista.com/statistics/1260686/global-companies/
سويس انفو (٢٠٢٢) : المنتدى الاقتصادي العالمي لعام 2022 من خلال أرقام معبّرة
https://www.swissinfo.ch/ara/topic/%D8%B4%D8%B1%D9%83%D8%A7%D8%AA-%D9%85%D8%AA%D8%B9%D8%AF%D8%AF%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%86%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%AA-/44226570
Jaafar, B. Wali, H (2020) Stubborn Kurdish Petroleum Resources: Surveying Actual data and investigating the declared Numbers. Mediterranean Institute for Regional Studies
العربية (2021): الكاظمي: لن نتنازل عن بنا‌ء الدولة ولا تهاون مع المتجاوزين. انظر هنا:
https://www.alarabiya.net › 2021/02/09
(11) The World Bank (2021) Seven Countries Account for Two-Thirds of Global Gas Flaring
(12) الحرة (2021) بعد 80 مليار دولار.. أرقام صادمة عن قطاع الكهرباء في العراق
https://www.alhurra.com › 2021/07/03
(13) الشرق الأوسط (2016) القيارة بلا دخان... لكن الأضرار كبيرة
(14) طارق كاكه رش (٢٠١٤) العقود النفطية ومخالفات للومة االاتحادية واقليم كردستان حولها. مجلة الدراسات القانونية و السياسية. السنة الثانية العدد (الرابع). ص 273- 279.