تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە بارەی ئۆمیكرۆن ەوە

تەندروستی 29/11/2021


رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە ژمارەی تووشبوان بە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" بەرزدەبێتەوە و ئاكامێكی خراپی لێدەكەوێتەوە لەو بارەیەوە هۆشداریدا لە بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووان.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەهۆی ئۆمیكرۆن ەوە رانەگەیەندراوە .
رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە 194 وڵاتی ئەندامی خۆی كرد لە رێكخراوەكەدا پەلە بكەن بەكوتانی ئەو كەسانەی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسین دەیانگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە پێشبینی دەكرێت ئەو كەسانەش تووشی ئۆمیكرۆن ببن كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە تەنانەت ئەگەر رێژەیەكی سنورداریش بێت.
تەندروستی جیهانی راشیگەیاندوە تا ئێستا توانا وهێزی ئۆمیكرۆن ئاشكرا نەكراوە لەبەرامبەر بەرگری لەش.
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەی تەندروستی جیهانیدا هاتوە ، ئۆمیكرۆن ژمارەیەك یەكجار زۆر گۆڕاوی هەیە و هەندێگ لەو ڤایرۆسە گۆڕاوانە جێگەی نیگەرانین.
داواشی لە وڵاتانی ئەندام كرد شوێن وجێگەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە و یەكەمین حاڵەت تووشبوون بەو ڤایرۆسە ئاشكرا بكەن.