لەکاتی خەوتن لەشەوانی گەرمدا، ئاگاداری ئەم هەڵە كوشندانە بن

تەندروستی 20/06/2022


چاودێر- تەندروستی

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هاویندا، شەوانە خەوتن قورسترە و زۆر ئامۆژگاری بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم تەحەدا وەرزییەدا هەیە، بەڵام هەندێك هەڵەش هەیە كە نابێت بكرێت پێش  ئەوەی بخەون لەشەوانی گەرمدا.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بەریتانیا، جەیمس ویلسۆن، پسپۆڕی خەوتن هۆشداری دەدات لە ئەنجامدانی هەڵەی دانانی پیجامە لە ساردكەرەوە یان فرێزەردا و تێبینی ئەوەی كرد كە ئەمە یارمەتی هێوركردنەوەی كەسی نادات و لە بری ئەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی.
ویڵسن وتی، كاتێك كەشو هەوا گەرمەكە دێت، هەندێك ئامۆژگاری هەیە كە لەوانەیە وا دەركەوێت كە ئەوان كار دەكەن بۆ رزگاربوون لەگەرمای شەوان، بەڵام لە ڕاستیدا كار ناكەن" بۆ نمونە، بیجامە بخە ناو ساردكەرەوە یان فریزەرەوە یان گۆرەوی تەڕ لەپێ بكە.
ویڵسن  ئاماژەی بەئەوەشكردوە، ئەم دوو ڕێگایە شێی زیاتر زیاد دەكات بۆ ژینگەی خەوتن و لە شەودا لەش  گەرم دەكاتەوە،ئەم شێیە گەرم دەبێت و لەوانەیە لە كاتی دەرچوون لە سووڕی خەوت بەخەبەرت بێت.
ویڵسن  باسی لە  ڕێگایەكی بەسوود كردوە بۆ باشتركردنی خەو لە شەوانی گەرمدا، ئەویش:
بەئاوی شلەتێن گەرماو بكەن ئەمە یارمەتی دەدات كەمێك پلەی گەرمی جەستە زیاد بكات، كە دواتر دەبێتە هۆی نزمتربوونی پلەی گەرمی ناوكی پلەی گەرمی ناوكی بەشێكی گرنگی پرۆسەی خەوتنی لەشتەو ئەم ڕێبازە لە بنەڕەتدا جەستەت فریو دەدات بۆ ئەوەی وا بیربكەنەوە كە ساردترە لەوەی كە هەیە.
ڕونیشیكردەوە، هۆكاری پێشنیاركردنی ئاوی شلەتێن ئەوەیە كە هەستكردن بە ساردی لە ئاوی سەهۆڵاو جەستەت تووشی شۆك دەكات و هەست بە چالاكتر دەكات و ئەگەری خەوی درێژكراوە زیاد دەكات.

سەرچاوە: SKY NEWS