ئەو 3 پێكهاتەی زەڵاتە كە نابێت لە سەلاجە هەڵیبگریت

تەندروستی 22/06/2022


چاودێر- تەندروستی
زۆرێك لەخەڵكی پێیان وایە باشترین شوێن بۆ هەڵگرتنی  میوەو سەوزەكان ناو سەلاجەیە بۆئەوەی ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە، بەڵام  توێژینەوە زانستیەكان ڕەتی دەكەنەوە كە هەرسێ پێكهاتەكەی زەڵاتە( تەماتە، خەیار، پیاز) نابێت لە سەلاجەدا هەڵبگیرێت لەبەر چەند هۆكارێك.

بەپێی ڕاپۆرتێك كە ڕۆژنامەی زە ئێكسپرێس بڵاوی كردۆتەوە،  زۆرێك بەگشتی سەوزەی زەڵاتە دەخەنە ناو سەلاجە، بەڵام هەندێك پێكهاتەی هەیە، كە پێویستە پێشتر لەناو دۆڵابدا یان لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت، بەڵام لە ڕوانگەی زانستییەوە، هەندێك لە سەوزە و میوە وەك خەیار و تەماتە و پیاز، لە ڕاستیدا زیاتر گونجاون بۆ ژینگەیەكی مامناوەند و هێشتنەوەیان لە سەلاجە یارمەتیدەرە بۆ زیادكردنی تەمەنی بەكارهێنانیان.

-خەیار لەناو بەفرگر
بەپێی ئامارەكانی كۆلێژی زانستە كشتوكاڵییەكان و ژینگەی بەریتانی، ئەگەر خەیار لە ژێر پلەی گەرمی ١٠ پلەی سەدیدا بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ڕۆژ هەڵبگیرێت، ئەوا دەتوانێت زیانیان پێ بگات لەنێویاندا چاڵكردن و تەنانەت خێراتر خراپ دەبێت.
خەیار پێویستی بە ژینگەیەكی فێنك و سێبەر هەیە دوور لە تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر، بۆیە باشترە خەیار لەناو دۆڵابەكەدا هەڵبگیرێت نەك جێگای سەوزە لەناو سەلاجەدا.
هەروەها پسپۆڕان رێنمایی دەكەن كە خەیار لە نزیك سەوزە و میوەی وەك ئەڤۆگادۆ، تەماتە یان خەڵوز هەڵنەگیرێت، چونكە لەگەڵ پێگەیشتنیدا گازی ئیتیلێن دەردەدات، هەرچەندە غازی ئیتیلێن زیانی نییە، بەڵام دەتوانێت زۆر بەخێرایی رەنگی خەیار زەرد ببێتەوە.

- تەماتە لە پلەی گەرمی ژووردا
بە وتەی پسپۆڕان پێویستە تەماتە لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵبگیرێت، شارەزایان دەڵێن كە ساردكەرەوە دەتوانێت "كاریگەری لەسەر تام و پێكهاتە و بۆنی تەماتە بكات"، ئەوەش ڕوون دەكەنەوە كە باشتر وایە تەماتە لە شوێنێكی فێنك و تاریكدا بهێڵرێتەوە دوور لە خۆر، لە كاتێكدا تیشكی گەرمی پەنجەرەكە تەنها پرۆسەی پێگەیشتنی تەماتە خێراتر دەكات، ئەو تەماتەی لەناو سەلاجەدا هەڵگیراوە ئەگەری زۆرە تا هەفتەیەك زیاتر بمێنێتەوە لە چاو ئەوانەی لەناو دۆڵابەكەدایە.

- پیاز لە كوێ هەڵبگیرێت
شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەكەن كە پیاز لە ژوورێكی فێنك و وشك و تاریك و هەواگۆڕكێی باشدا هەڵبگیرێت، وەكو كۆگا، ژێرزەمین یان گەراج، هەروەها تێبینی ئەوە بكرێت كە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئیگزۆزی ئۆتۆمبێل لە گەراجەكەدا نییە.
هێڵی تەندروستی ڕوونیكردووەتەوە، پیاز "بە ئاسانی شێ هەڵدەمژێت، ئەگەر پلەی گەرمی یان شێ زۆر بەرز بێت، لەوانەیە پیازەكە دەست بكات بە ڕواندنەوە یان ڕوتانەوە، پیاز دەتوانێت تا دوو مانگ بە باشی بمێنێتەوە كاتێك لەناو دۆڵابدا هەڵدەگیرێت یان لە پلەی گەرمی ژووری فێنكدا هەڵدەگیرێت.

 سەرچاوە: العربیە