ئەو خۆراكانەی رێگری لەپیری دەكەن و پێست بەجوانی دەهێڵنەوە

تەندروستی 12/06/2022


چاودێر- تەندروستی


ڕۆتینی چاودێری پێست دەتوانێت جیاوازییەكی گەورە دروست بكات، بەڵام خۆراكی تەندروست یەكەم هەنگاو و گەرەنتیە بۆ چاودێریكردنی پێست لە ناوەوە.

بەپێی ماڵپەڕی ئێرلەندی ئاڕ ئێس ڤی پی لایڤ هەندێك دەرمانی خۆراكی هەیە كە دەبێت لە ڕێجیمەكەدا دابنرێن بۆ ئەوەی پێست و نینۆك و قژ لە باشترین شێوەدابن، چونكە ئەگەر خۆراكە خۆراكییە ڕاستەكان نەخورێت، ئەوا جەستە بە باشی كار ناكات.

لیستی پێكهاتە گرنگەكان بریتین لە( كۆلاجین و ترشی هیالۆرۆنیك و بیوتین كە سوودەكانی بۆ پێست و قژ و نینۆكەكان ئەمانەن:

1. كۆلاجێن:
بەپێی هێڵی تەندروستی لەگەڵ هەڵكشانی تەمەن بەرهەمهێنانی كۆلاجین كە پرۆتینێكە یارمەتی پاراستنی پێكهاتەی پێست دەدات كەمدەكات، هەربۆیە هەبوونی كۆلاجین  دەركەوتنی نیشانەكانی پیری وەك چرچ و لۆچی  كەمدەكاتەوە دەكاتەوە.
هەندێك لە توێژینەوەكان پێشنیازی ئەوە دەكەن كە خواردنی كۆلاجێن لەوانەیە نیشانەكانی پیری كەم بكاتەوە، لەوانەشە چرچی و پێستی وشك.
بۆ نمونە، توێژینەوەیەكی 12 هەفتەیی 72 ژن دەریخست كە وەرگرتنی پاشكۆیەك كە 2.5 گرام كۆلەجینی تێدایە، لەگەڵ چەندین پێكهاتەی تر وەك بایۆتین، ڕۆژانە بووە هۆی باشتربوونی بەرچاو لە هایدرەیشنی پێست، زبری و كێشەی پێست.
2. بایۆتین
بایۆتەین كە بە ڤیتامین B7 ناسراوە، ڤیتامینێكە كە لە خواردنەكانی وەك هێلكە و شیر و مۆزدا دەدۆزرێتەوە. كەمی بایۆتین دەبێتە هۆی تەنكبوونی قژ و كەشێك لەسەر دەم و چاو.
بە پێی هێڵی تەندروستی، زۆربەی خەڵك بە پێی پێویستی جەستەیان لە ڕێگەی ڕێجیمێكی تەندروستەوە بایوتین وەردەگرن، بەڵام دەنگۆی زۆر هەبووە كە زیاتر هێنانی بایۆتین دەتوانێت شەكری خوێن ڕێكبخرێت و قژ و پێست و نینۆكەكانی تەندروست بەرز بكەنەوە
3. ترشی هیالۆرۆنیك
كرێم و پاشكۆكانی ترشی هیالۆرۆنیك ناوبانگیان هەیە، كە هەروەها دەتوانێت یارمەتی پێست بدات لە ناوەوە نەرمتر بێت.
پسپۆڕان ئەوە ڕوون دەكەنەوە كە نزیكەی نیوەی ترشی هیالۆرۆنی لەشی لە پێستدا چڕكراوەتەوە، كە لەگەڵ ئاودا پەیوەندی هەیە بۆ یارمەتیدانی پاراستنی شێ.
بەڵام بەهۆی پیری سروشتیەوە، بەركەوتنی تیشكی یوو ڤی لە خۆرەوە، دووكەڵی توتن یان پیسبوونی ژینگە، ئاستی ترشی هیالۆرۆنیك دەتوانێت لە پێستدا كەم ببێتەوە،وەرگرتنی پاشكۆكانی ترشی هیالۆرۆنیك دەتوانێت ڕێگە لە ئاستی نزمی ترش لە پێست بگرێت لە ئەنجامی ئەم كاریگەرییە نەرێنیانە.

سەرچاوە: العربیە
 وەرگێران: تابان رەزا