ئۆپیك هەناردەكردنی بەشە نەوتی عیراق بۆ مانگی داهاتوو زیاد دەكات

ئابوری 06/11/2021


رێكخراوی ئۆپیك بەشە بەرهەمهێنانی نەوتی تایبەت بەعیراق دیاری دەكات و عیراق دەتوانێت لەمانگی كانونی یەكەمی داهاتوو رۆژانە بڕی 4ملیۆن و 237 هەزار بەرمیل هەناردە بكات، ئەم بڕە پاش ئەوە هاتوە كە ئۆپیك رێككەوتوە عیراق رۆژانە بڕی 400هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بفرۆشێت.
رێكخراوی ئۆپیك لە خشتەكانیدا بڵاویكردوەتەوە عیراق دەتوانێت رۆژانە بڕی 4 ملیۆن و237 هەزار بەرمیل نەوتی خاوو هەناردە بكات كە نزیكەی 44هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بۆ زیاد كراوە بەراورد بە مانگی تشرینی دووەم و 88هەزار بەرمیل نەوت زیادی كردوە بەراورد بە مانگی تشرینی یەكەم كە عیراق رۆژانە دەیتوانی بڕی 4ملیۆن و 193 هەزار بەرمیل نەوتی خاوو هەناردەی بازاڕەكانی دەرەوە بكات.
بەگوێرەی خشتەكە هەر یەك لە رووسیا و عەرەبستانی سعودیە دەتوانن رۆژانە بڕی 10 ملیۆن و 18هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشن.
رێكخراوی ئۆپیك لە كۆبونەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو رێككەوتون لەسەر زیاد كردنی بەرهەم هێنانی بڕی 400هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە .