نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 86 دۆلار نزیكبوەتەوە

ئابوری 18/10/2021


بەهۆی زۆربوونی خواست لە سەر كڕینی نەوت و كەمبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە رۆژی دووشەممەوە نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆماركردوە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا هاوكات نرخی غاز و خەڵوز بەرزبوەتەوە.
نرخی نەوتی خاوی برنت نزیكەی  93سەنت بەرزبوەتەوە
 نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتوەتە 85.78 دۆلار كە ئەوەش بەرزترین نرخە لەمانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2018ەوە.
هاوكات نرخی نەوتی خاوی خۆرئاوای تیكساس نزیكەی 1.12 دۆلار بەرزبوەتەوەو نرخی یەك بەرمیل نەوتی تیكساس گەیشتوەتە 83.49 دۆلار.
لەماوەی هەفتەی رابردوودا نرخی یەك بەرمیل نەوت نزیكەی 3% بەرزبوەتەوە.
پسپۆرانی بانكی " ئەی ئێن زەت" لە یادداشتێكدا بڵاویانكردوەتەوە سووككردنەوەی كۆت و بەندەكان یارمەتیدەردەبێت بۆ باشتركردنی بەكاربردنی سووتەمەنی.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە گۆڕینی نەوت بەغاز بۆ بەرهەمهێنانی ووزە وا دەكات خواست لەسەر كڕینی نەوت رۆژانە نزیكەی 450 هەزار بەرمیل زیاد بكات لەم چوارەم مانگەی كۆتاییدا.