چاره‌نووسی جیهان؛ دوای خۆبژێوی* ئه‌مریكا له وزه‌دا
ڕیچارد ئه‌ندرسۆن
ئه‌گه‌ر پێشبینی ڕێكخراوه‌كانی شه‌رتكردن قه‌بووڵ بكه‌ین چیڵسی كلینتۆن، كچی بیل و هیلاری كلینتۆن، خۆشبه‌خترین سه‌رۆک كۆماری ئه‌مریكا ده‌بێت.
له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا گرینگ‌ترین كاری ڕێبه‌رانی ئه‌مریكا له ڕیچارد نیكسۆنه‌وه تا باراک ئۆباما، سه‌ربه‌خۆیی و خۆبژێوی ئه‌مریكا له بواری وزه‌دا بووه و ئێستەش به هۆی دۆزینه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت و گازی شێڵ (Shale)[١] نزیكه ئه‌م ئاره‌زووه له‌مێژینه‌یه به‌دی بێت.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه (IEA) و كۆمپانیای نه‌وتی (BP) پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م و‌ڵاته له ساڵی ٢٠٣٥، له ڕووی نیازمه‌ندی به وزه بتوانێت پێویستیی خۆی دابین بکات.
باراک ئۆباما له گوتاری ساڵانه‌ی سه‌رۆک كۆماریی خۆیدا له ساڵی ٢٠١٣ گوتی: "دوای چه‌ند ساڵ قسه‌كردن له‌م بواره له كۆتایییدا ئێمه له سه‌ربه‌خۆیی ئاینده‌ی وزه‌ی خۆمان نزیک ده‌بینه‌وه."
كه‌س پێشبینی ئه‌وه ناكات ئه‌مریكا له‌پڕێكدا نه‌وت و گازی هاوه‌رده‌ی خۆی ڕابگرێ، به‌ڵام گه‌یشتن به سەربەخۆیی له وزه‌دا بۆ ئه‌مریكا و جیهان ده‌توانێ په‌یامی گرینگی هه‌بێت.
ئابووریی ئه‌مریكا
ته‌نیا له ساڵی ٢٠١٣، ئه‌مریكا نزیكه‌ی ٣٠٠ ملیار دۆلاری بۆ هاورده‌كردنی نه‌وت خه‌رج كردووه. ئه‌م ژماره‌یه نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی كورت‌هێنانی بودجه‌ی بازرگانی ئه‌م وڵاته‌یه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین كه هاورده‌كردنی نه‌وت ساڵانه سه‌دان ملیار دۆلار له ئابووریی ئه‌مریكا به‌هه‌ده‌ر ده‌دات.
وه‌ک چۆن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه به بیرمان ده‌هێنێته‌وه كورت‌هێنانی به‌رده‌وام له بودجه‌ی بازرگانی وڵاتێكدا ده‌توانێ نرخی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه و زیان به كار و وه‌به‌رهێنان بگه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له ڕووی پێویستی به وزه به خۆبژێوی بگات، خه‌رجی كڕینی له بازاڕی ناوخۆدا كه‌م ده‌بێته‌وه و له هه‌مان كاتدا هه‌موو ئه‌م پاره‌یه بۆ سندووقی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خه‌رجی هاورده‌كردنی ساڵانه‌ی نه‌وتی ئه‌م و‌ڵاته، نزیكه‌ی به‌رابه‌ر له سه‌ددا دووی گه‌شه‌ی ئابووریی ساڵانه‌یەتی. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نرخی ناوه‌نجی گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌مریكا ده‌وروبه‌ری دوو له سه‌ددا بووه. له‌م ڕووه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م و‌ڵاته بتوانێ خۆی له خه‌رجی كڕینی وزه له ده‌ره‌وه ڕزگار بكات، وه‌كوو ئه‌وە وایه كه به به‌لاش هه‌مان ئه‌و دوو له سه‌ددا گه‌شه‌ی ئابوورییەی ده‌ستبکەوێت.
پوڵ ده‌یڵس له ڕێكخراوی تۆژینه‌وه‌ی ئابووری كه‌پیتاڵ ئیكۆنۆمیكس باوه‌ڕی وایه ئه‌م ده‌ستپێوه‌گرتنه له ماوەیەکی زه‌مه‌نی ١٠ تا ٢٠ ساڵ دا‌به‌ش ده‌بێت و سوودی بۆ گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌مریكا له ئێسته‌دا زۆر كه‌مه و نزیكه‌ی ٠.١٪ - ۰.٢٪ ده‌بێت.
ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا له بواری وزه‌دا، ئابورری ئه‌م و‌ڵاته به به‌راورد به بارودۆخی ئێستە به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێز ده‌كات.
وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی
خۆبژێوی ئه‌مریكا له وزه‌دا ته‌نیا له ڕێگه‌ی پشتبه‌ستن به گاز و نه‌وتی شێڵه‌وه ده‌بێت كه ئه‌مریكا بڕێكی زۆری تێدایه و نرخه‌كه‌شی زۆر هه‌رزانه. ئه‌م گۆڕانكارییه ده‌توانێ كارخانه و وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیی ئه‌مریكا بباته قۆناغێکی زێڕینه‌وه.
نرخی سووته‌مه‌نی له ئه‌مریكا له‌چاو وڵاتانی ئه‌ورووپا و ژاپۆن هه‌رزانتره. له هه‌مان كاتدا زیادبوونی نرخی وه‌به‌رهێنان له چین و زیادبوونی گه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنان له ئه‌مریكا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌ی داوییدا زۆر له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان شوێنی بەرهەم‌هێنانی خۆیان له ده‌ره‌وه بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌مریكا.
ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای گه‌وره‌ی وه‌كوو؛ جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لكتریک، فۆرد، كاته‌رپیلار و بی ئای ئێس ئێف ڕایان گه‌یاندووه به جێبه‌جێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی سه‌دان ملیۆن دۆلاری له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كارگه له كاركه‌وتووكانی خۆیان دووباره به‌كار ده‌خه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت كۆمپانیای ئه‌پڵش، دوای ده‌یه‌یه‌ک له داخستنی كارگه‌كانی له ناوخۆی ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاندووه به‌زوویی هێڵێكی بەرهەم‌هێنانی تازه له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئاماری كۆمپانیاكانی دروستكردنی ده‌رمان له ئه‌مریكا له نێوان ساڵانی ٢٠١٠ تا ٢٠١٣، نزیكه‌ی سه‌د نه‌خشه‌ی تازه بۆ بەرهەم‌هێنانی كیمیایی به به‌های ٧٢ ملیار دۆلار بڵاو كراوه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ناوخۆی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕێكخراوێكی ژمێریاری بازرگانی، به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی تا ساڵی ٢٠٢٥، نزیكه‌ی یه‌ک ملیۆن هه‌لی كاری تازه له به‌شی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازیی ئه‌مریكا ده‌ڕه‌خسێت، توێژینه‌وه‌ی دیكه‌ش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه له ساڵانی ئاینده‌دا ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات.
هه‌ر زیادبوونێک له بواری وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئابووری ئه‌و و‌ڵاته ده‌بێ و به‌های گه‌شه‌ی ته‌واوی ئابووریش زیاد ده‌كات. كاریگه‌رییه باشه‌كانی ئه‌م ڕه‌وته هه‌ر له ئێسته‌وه هه‌ستی پێ ده‌كرێت و زۆربه‌ی ئابووریناسان له‌و بڕوایه‌ن هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌مریكا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به هۆی دابه‌زینی نرخی سووته‌مه‌نییه‌وه بووه.
پیشه‌سازیی وه‌به‌رهێنانی ئه‌ورووپا
پێش چوار ساڵ نرخی گاز له ئه‌ورووپا نزیک بوو له نرخی گاز له ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخی گاز له ئه‌ورووپا سێ به‌رابه‌ری ئه‌مریكایه و پێشبینییه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ش وایه كه له ساڵی ٢٠٣٥، نرخی گاز له ئه‌ورووپا دوو به‌رابه‌ری ئه‌مریكا ده‌بێت.
ده‌زگای ڕاوێژكاری ئابووریی بۆستن پێشبینی ده‌كا كه له ده‌یه‌كانی ئاینده‌دا تێچووی وه‌به‌رهێنان له پیشه‌سازی جۆراوجۆری وه‌كوو؛ پلاستیک، ئۆتۆمبیل، كۆمپیوته‌ر و ئه‌لیكترۆنی له ئه‌مریكا به به‌راورد به ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ته‌نانه‌ت ژاپۆن له نێوان ٥ تا ٢٥ له سه‌ددا كه‌متر ده‌بێت.
هه‌ر له ئێسته‌وه به‌شێک له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا خه‌ریكی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ن له ئه‌مریكا. كۆمپانیای شاڵ ڕایگه‌یاندووه بنكه‌ی گه‌وره‌ی له ناوچه‌ی ئاپالاچیای ده‌وڵه‌مه‌ند به گاز دامه‌زراندووه، كۆمپانیای ڤالوری فه‌ره‌نسی یه‌ک ملیار دۆلار سه‌رمایه‌ی له ویلایه‌تی ئۆهایۆ وه‌گه‌ڕخستووه، هه‌روه‌ها كۆمپانیایه‌كی نه‌مساوی بۆ بەرهەم‌هێنانی پۆڵا ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری له كارخانه‌یه‌ک له ویلایه‌تی تكساس خه‌رج كردووه.
مه‌ترسی كۆچی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌مریكا لای سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌ورووپا شاراوه نییه. هێرمان ڤان ڕومپوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا ده‌ڵێ: "هه‌موو ڕێبه‌ران به‌باشی ده‌زانن كه سووته‌مه‌نی هه‌رزان و دڵنیاكه‌ر هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ به‌رده‌وامی كارخانه و كار له ئه‌ورووپا. بۆ پیشه‌سازی وه‌به‌رهێنه‌كانی ئه‌ورووپا ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌ره‌وه وه‌كوو؛ كارخانه‌كانی ئه‌مریكا كه نیوه‌ی نرخی ئێره بۆ سووته‌مه‌نی خه‌رج ده‌كه‌ن زۆر سه‌خته."
كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری ڕوودانی ڕه‌وشێک قسه ده‌كات كه به هۆی مانه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی به گرانی به‌شێكی زۆر له پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌ورووپا ڕووبه‌ڕووی داخستن ببنه‌وه.
وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت
ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی بەرهەم‌هێنانی نه‌وت، به‌شێكی زۆر له به‌رهه‌می خۆیان ده‌نێرنه ئه‌مریكا و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له ڕووی وزه‌وه به خۆبژێوی بگات، ئه‌وان كڕیاری سه‌ره‌كی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. كاریگه‌ری ئابووری ئه‌م گۆڕانكارییه له‌سه‌ر وڵاتانی بەرهەم‌هێنانی نه‌وت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ڕۆژئاوای ئه‌فریقا و باشووری ئه‌مریكا زۆر به‌رچاو ده‌بێت.
بۆ نموونه؛ له ساڵی ٢٠١١ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئیكوادۆر بۆ ئه‌مریكا نزیكه‌ی ٦ ملیار و نیو یان له سه‌ددا هه‌شتی داهاتی پوخته‌نه‌كراوی ناوخۆیی (Gross Domestic Product) ئه‌و و‌ڵاته بوو، له‌باره‌ی كۆڵۆمبیا ئه‌م ڕێژه‌یه نزیكه‌ی له سه‌ددا حه‌وتی داهاتی پوخته‌نه‌كراوی ناوخۆیی بوو. ته‌نانه‌ت كه‌نه‌دا كه یه‌كێک له وڵاتانی به‌هێزی ئابووریی جیهانه و ئه‌ندامی گرووپی حه‌وته، له‌م گۆڕانكارییه بێ زیان نابێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌وه به بیر بهێنینه‌وه ئه‌م گۆڕانكارییه له ئابووریی وڵاتانی بەرهەم‌هێنه‌ری نه‌وت له شه‌و و ڕۆژێكدا ڕوو نادات.
ته‌نیا هۆكار كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی وزه داده‌نێت كه‌مبوونه‌وه‌ی كڕینی نه‌وت له لایه‌ن ئه‌مریكاوه نییه. ئه‌گه‌ر كاتێک ئه‌مریكا ئیتر نه‌وت له ده‌ره‌وه نه‌كڕێت، ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێک له گه‌وره‌ترین كڕیاره‌كانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا و نرخی له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌به‌زێت. ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ر ئابووری هه‌موو وڵاتانی بەرهەم‌هێنانی نه‌وت كاریگه‌ری داده‌نێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه نه‌وت به ئه‌مریكا نافرۆشن.
پوڵ ده‌یڵس له ڕێكخراوی توێژینه‌وه‌ی ئابووری كه‌پیتاڵ ئیكۆنۆمیكس ده‌ڵێ: "لەژێر كاریگه‌ری ئه‌و دۆخه نه‌خشه‌ی ئێستەی دابه‌شبوونی سامان له جیهاندا ده‌گۆڕێت و به‌شێكی زۆری ئه‌م سامانه له وڵاتانی بەرهەم‌هێنان بۆ وڵاتانی به‌كارهێنانی نه‌وت و گاز ده‌گوازرێته‌وه."
جوگرافیای سیاسیی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
له حاڵه‌تێكدا ئه‌مریكا له ڕووی وزه به خۆبژێوی بگات، ئیتر كرده‌ی به‌هێزی ئه‌م و‌ڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌م به‌شه‌ی جیهان بێ واتا ده‌بێت. بۆچوونه‌كان له‌باره‌ی سووته‌مه‌نی و به تایبه‌تی نه‌وت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ده‌یه‌كانی ڕابردوودا جیاوازن. زۆربه‌ی چاودێران بۆ نیشاندانی ئه‌م جیاكارییه ئاماژه به سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر به سووریا و عێراق ده‌كه‌ن. نه‌وتی سووریا به به‌راورد به نه‌وتی عێراق گرینگی كه‌متری هه‌یه و له‌م سۆنگه‌یەوەیە ئه‌مریكا زۆر بایه‌خ به سووریا نادات.
نموونه‌یه‌كی دیکە له پێوه‌ندی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ سووته‌مه‌نی ده‌توانین باسی مامه‌ڵه‌ی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌باره‌ی قه‌یرانی كریمه‌وه بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر سووته‌مه‌نی ئه‌ورووپا له لایه‌ن ڕووسیاوه دابین ده‌كرێت، ده‌ستی ئه‌م وڵاتانه به‌رانبه‌ر به ڕووسیا به‌ستراوه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ناتوانین بڵێین نه‌وت ته‌نیا هۆكاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه جێی بایه‌خی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه. ئه‌لێكسیا ئا‌ش شاره‌زا له ناوه‌ندیی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووریی و پیشه‌سازی (IHS) له ئه‌مریكا ده‌ڵێ: "بۆ ئه‌مریكا بابه‌تی وزه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گرینگه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌م ناوچه‌یه بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی چین و ڕووسیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ئه‌مریكا زۆر جێی بایه‌خه."
هه‌روه‌ها نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین، ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌شێک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌كوو؛ سعوودیه پێوه‌ندی له مێژینه‌ی هه‌یه كه گرێبه‌ستی به‌رگریی و پڕچه‌ككردن به‌شێكی گرینگی پێک‌ده‌هێنێت. هه‌ندێک له چاودێران ڕایان وایه هه‌ر له ئێسته‌وه ئه‌مریكا له به‌شێک له‌و ناوچانه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م و‌ڵاته گرینگه كشاوه‌ته‌وه.
ئه‌لێكسیا ئا‌ش به بیرمان ده‌هێنێته‌وه ئه‌گه‌ر چیتر ئه‌مریكا پێویستی به‌وه نه‌بێت له شه‌ڕێكی ئایدۆلۆجی وه‌كوو ده‌ورانی جه‌نگی سارد ده‌رگیر بێت، له‌وانه‌یه بڕێک له ئاماده‌یی جیهانی خۆی كه‌م بكاته‌وه و بۆ نزیک سنووره‌كانی خۆی بكشێته‌وه.
ژینگه
كۆی گشتی ڕێژه‌ی بەرهەم‌هێنانی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠٠٨ ه‌وه جگه له ساڵی ٢٠١٠، كه‌م بووه‌ته‌وه و ئێستە له ڕێژه‌ی ساڵانی نه‌ود نزیک بووه‌ته‌وه. یه‌كێک له هۆكاره‌كان، زیادبوونی به‌رچاوی سوود وه‌رگرتنه له نه‌وت و گازی شێڵ كه له ئێسته‌دا یه‌ک له‌سه‌ر سێی بەرهەم‌هێنانی گاز و یه‌ک له‌سه‌ر چواری بەرهەم‌هێنانی نه‌وت له‌م وڵاته‌دا پێک‌ده‌هێنێت. له به‌رانبه‌ردا به‌كارهێنانی خه‌ڵووزی به‌ردین كه یه‌كێكه له پیسكه‌رترین سووته‌مه‌نییه‌كان كه‌م بووه‌ته‌وه.
ئه‌م گۆڕانكارییه له‌وانه‌یه بۆ ئه‌مریكا باش بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌ورووپا ئه‌وه‌نده باش نییه، چونكه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هاورده‌كردنی خه‌ڵووزی به‌ردینی ئه‌مریكا كه له‌ژێر كاریگه‌ریی بەرهەم‌هێنانی گاز و نه‌وتی شێڵ نرخی له بازاڕدا هه‌رزان بووه، زیاتر بووه.
به‌ڵام شاره‌زا و لایه‌نگرانی ژینگه بۆ نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی زیادبوونی به‌كارهێنانی گاز و نه‌وتی شێڵ هۆكاری دیكه‌یان هه‌یه. به گوته‌ی ئه‌وان، پیسبوونی ژینگه به هۆی گاز و نه‌وتی شێڵه‌وه ڕه‌نگه له خه‌ڵووزی به‌ردین كه‌متر بێت، به‌ڵام له جۆره‌كانی دیكه‌ی سووته‌مه‌نی وه‌كوو؛ وزه‌ی خۆر و با زیاتره.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پشت به نه‌وت و گازی شێڵ ببه‌ستێت و له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ودا سه‌رمایه‌گێڕی له بواری وزه‌كانی دیكه‌دا كه‌م بێته‌وه، له درێژ ماوه‌دا پیسبوونی ژینگه زیاتر ده‌بێت.
له هه‌مان كاتدا ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌یاد بێت كه نه‌وت و گازی شێڵ به‌شێكن له وزه‌ی فوسیلی (Fossil)[٢] و ڕۆژێک دێت ته‌واو ده‌بن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بۆ هه‌تاهه‌تا له ڕووی وزه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت، دره‌نگ یان زوو ده‌بێ ڕوو له وزه‌كانی دیكه بكات.
وه‌رگێڕان: سۆران جه‌لیل
--------------------------------------------------------------------
• ئه‌م بابه‌ته له نووسینی (ریچارد اندرسون)ه و به ناونیشانی (سرنوشت جهان؛ بعد از خودکفایی ێ‌مریکا در انرژی)، ١٩ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤، له سایتی بی‌بی‌سی فارسی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
* خۆبژێوی (Independence): خۆتێركردن، سه‌ربه‌خۆیی، خودكفایی.
[١] شێڵ Shale)): جۆره به‌ردێكی نیشته‌نیی ته‌ڵاش ته‌ڵاشه له كوارتز و كالسیت پێک‌هاتووه. به هۆی بوونی مادده‌ی ئاسن تیێدا ڕه‌نگی سوور ده‌بێت. ئه‌گه‌ر هایدرۆكاربۆنی تێدا بێت ڕه‌نگه‌كه‌ی خۆڵه‌مێشی و ڕه‌ش ده‌بێت. به وردكردن و تێپه‌ڕاندنی به چه‌ند قۆناغی كیمیاییدا ده‌توانرێت نه‌وتی شێڵی لێ بەرهەم‌بهێنرێت. ئه‌مریكا بڕێكی زۆری تێدایه.
[٢] فوسیل (Fossil): له زاراوه‌ی زه‌ویناسیدا؛ بریتییه له ئاسه‌وار و پاشماوه‌ی بوونه‌وه‌رانی زیندووی سه‌رده‌مانی كۆن (ئاژه‌ڵ یان ڕووه‌ک) كه ساڵانێكی زۆر له چینه‌كانی زه‌ویدا ماونه‌ته‌وه، سووته‌مه‌نی به‌رده‌كی یان فوسیلی (fossil fuel)؛ له نه‌وت، گاز و خه‌ڵووزی به‌ردین پێكدێت، له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌كه له (fossile) فه‌ره‌نسیی و (fossilis)ی لاتینییه‌وه هاتووه واتای؛ هه‌ڵكه‌نراو و به‌ده‌ست‌هاتوو به هۆی هه‌ڵكه‌ندنه‌وه دێت.
ناونیشانی بابه‌ته‌كه به زمانی ئینگلیزی:
Richard Anderson, ‘How American Energy Independence could Change the World , BBC, 2 April 2014.