ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 200ملیۆن كەسی تێپەڕاند

تەندروستی 08/08/2021


ئامارەی تووشبوان و ژمارەی گیان لەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا لەجیهاندا هەڵكشانی بەخوەوە بینیوە.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەی تووشبوان بەو پەتایە گەیشتوەتە 202 ملیۆن و 987 هەزارو 420 تووشبو.
هەروەك بەگوێرەی ئامارەكە تا ئێستا 4 ملیۆن و 299هەزارو 760 تووشبوو گیانیان لەدەستداوەو 182 ملیۆن و 354 هەزارو 104 تووشبوو چاكبونەتەوەو نەخۆشیەكەیان تێپەراندوە.
ئامارەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە ئەو نەخۆشیە لە زیاتر لە 210 وڵات تۆماركراوە.
ئاشكراشی كردوە لە چین 93هەزارو 701 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراوەو لەو ژمارەیەش 4هەزارو 636 كەس گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی هیندستان بڵاویبكردوەتەوە رۆژی یەكشەممە 39 هەزارو 70 حاڵەتی تووشبوون بەو نەخۆشیە تۆماركراوە بەوەش ژمارەی تووشبوان بەو نەخۆشیە لەو وڵاتە گەیشتوەتە 31 ملیۆن و 93 هەزار تووشبوو وتا ئێستاش 427 هەزارو 862 كەس گیانیان لەدەستداوە.