دەسەڵاتدارانی ئەمریكا: دراوی یەدەگی عیراق لە بانكەكانی دەرەوە پارێزراون

ئابوری 27/07/2021


ئەمرۆ سێشەممە دەسەڵاتدارانی ئەمریكا پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراقی یان لەوە دڵنیا كردەوە كە سەرجەم یەدەگ و دراوی بانكی عیراق پارێزراوەو هیچ لایەنێك ناتوانێت بلۆكی بكات
بانكی ناوەندی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە ئەوان بەرگری دەكەن لە پارێز بەندی دراوی یەدەگی عیراق لەلای وڵاتانی دیكە و هیچ وڵاتێك ناتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت.
ئاشكراشی كردوە عیراق لەماوەیەكی نزیكی داهاتوودا كاردەكات بۆ دانەوەی قەربوو ئەو سوودانەی كە لە پێش ساڵی 2003 ەوە كەوتونەتە سەری ئەوەش دەبێتە هۆی لابردنی پارێزبەندی نێودەوڵەتی لەسەر دارایی عیراق لە دەرەوە .
باسی لەوەشكردوە لایەنە یاسایەكان جەختییان كردوەتەوە كە دراوو یەدەگی بانكی ناوەندی عیراق بە پێی یاسا پەیرەوكراوەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پارێزراوو بەڵێنیشیان داوە بەرگری بكەن لەو پارانەی كە لە بانكە ئەمریكیەكان و بانكی وڵاتانی دیكەدا هەن.