نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەراند

ئابوری 01/06/2021


ئەمرۆ سێشەممە و بەر لە دەستپێكردنی كۆبونەوەی ئۆپك+ نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبوەوە 
ئەمرۆ نرخی یەك بەرمیلی نەوتی خاوی برینت لە بازارەكانی جیهاندا گەیشتە 70.15 دۆلار 
هەروەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تیكساس گەیشتە 67.61 دۆلار
پسپۆرانی نەوت لە كۆمپانیایی ئی ئێن جی ئایكۆنومیس بڵاویانكردوەتەوە مەترسی هەیە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە كیشوەری ئاسیا كۆت وبەندی زیاتر بگیرێتە بەر لەبەر ئەوە خواستی كرینی نەوت لەلایەن ئەمریكاو بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا زیادی كردوە. 
مانگی نیسانی رابردوو رێكخراوی ئۆپیك + بریاریدارۆژانە 2.1 ملیۆن بەرمیل بەرهەم هێنانی نەوت زیاد بكرێت وئەو رێژەیە تا مانگی حوزیران بەوشێوەیە بێت