قەیرانی نیوەی تەمەن

تەندروستی 11/04/2021


ئەلكسەندەر میاسنیكوف پزیشك و راگەیاندنكاری رووسی مەترسیەكانی پشت ئەوەی پێی دەڵێن "قەیرانی نیوەی تەمەن" و چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی ئاشكرا دەکات.
لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی یەكی رووسیا بڵاویكردەوە زانستی پزیشكی زانیاری نیە لەسەر پرسی قەیرانی نیوەی تەمەن ،بەڵام زانایانی دەروون ناسی پێی ئاشنان كە بەجۆرێك لە خەمووكی دادەنێن كە پەیوەندی هەیە بە بەخوود هەڵسەنگاندنی مرۆڤەوە و دەبێتە هۆكاری داڕووخانی مەترسیداری دەروونی.
ئەو پزیشكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لەپرێكدا هەست دەكەیت ژیانت بەسەرچوەو هەرچی شتی جوانیشە لەگەڵی رووشتوون ، تۆ تەنها شەوێكیشت لەگەڵ خۆشەویستەكەت لەسەر كۆمەڵێك پووش بەسەر نەبردوە، بە ماتۆر سكیل و بەخێرایی 200 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا پێش بڕكێت لەگەڵ بادا نەكردوە ، هەرگیز گەشتێكت بۆ چیا نەكردوە ، نەچوویتەتە قوڵایی دەریاوەو لەگەڵ ماسی قرش مەلەت نەكردوە ، چۆن دەبێت هەموو ئەو شتانەت لەدەستچوە بۆ ساتێكیش پێشتر بیرت لەو كارانە نەكردوەتەوە ؟ 
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا میاسنیكوف پێی وایە " قەیرانی نیوەی تەمەن شتێكی جوانە " ئامۆژگاری دەكات ئەو قۆناغە بە رێگە خۆشكردن بزانرێت بۆ كردنەوەی ئاسۆی نوێ لەبەردەم مرۆڤدا لەبەر ئەوە پێویستە ئەوە لەبیر نەكرێت هەموو دەیەیەكی نوێ باشترە لە دەیەیەكەی پێشتر و پێویستە بەجوانی تیدا بژیت.