كەی بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت ؟

ئابوری 01/04/2021

چاودێر
دوای تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، پشكی هەرێم هەژمار دەكرێت و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش، دەڵێت " پێویستە لەم مانگەوە، بەغدا پشكی هەرێم رەوانە بكات بۆ هەر سێ مانگەكە ".
ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، دوای ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندكرا، لەمانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، پشكی هەرێمی كوردستان، هەژمارە و پێویستە لەم مانگەوە، بەغدا پشكی هەرێم رەوانە بكات، بۆ هەر سێ مانگەكە.
ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو،" پشكی هەرێمی كوردستان، لەپڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق، بۆ ئەمساڵ، زیاتر لە ١٢ ترلیۆن دینارە و مانگانەش پشكی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت و یاساكە بۆ یەك ساڵە ".
شەوی رابردوو، پەرلەمانی عێراق، پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ی پەسەندكرد و پشكی هەرێمی كوردستانی، بەپێی مادەی ١١ پەسەند كرد، بەو پێیەش، ئەگەر هەرێم پابەند بێت بەوەی لەسەریەتی، حكومەتی عێراق، بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت.