بەهارات وەك دژە شێرپەنجە

تەندروستی 09/11/2019


2019
زیادكردنی بەهارات بۆ ژەمە خۆراكیەكانت جگە لەوەی تامێكی خۆشیان هەیە، لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەتپارێزن، چەندین سودی گرنگیان هەیە دژی نەخۆشی شێرپەنجە دەجەنگن، بۆیە گرنگە لە ژەمە خۆراكیەكانت ئەم بەهاراتانەی بۆ زیاد بكەیت.
یەكەم: مێخەك
نەخۆشی جگەر ناهێڵێت و مەترسی شێرپەنجەی قۆلۆن كەم دەكاتەوە.
دوەم: بیبەری تون
دژی نەخۆشی شیرپەنجەیە، جەستە لە نەخۆشی دڵ دەپارێزێت، خانە شێرپەنجەییەكان لەناودەبات، رێگری دەكات لە خێرا گەشەكردنی شێرپەنجەی پرۆستات.
سێیەم: دارچینی
دژە ئۆكسیدانتە، یارمەتی چارەسەركردنی ئاوساوی لیمفەكان دەدات، مەترسی شێرپەنجەی پەنكریاس كەم دەكاتەوە.
چوارەم: زافەران "زەعفەران"
دژی نەخۆشی شێرپەنجەی پێست دەجەنگێت، خانە شێرپەنجەییەكان لەناو دەبات.
پێنجەم: زەنجەفیل
یارمەتی چارەسەركردنی شێرپەنجەی پێست و قۆلۆن دەدات، یارمەتی چاكبونەوەی چەندین نەخۆشی دێژخایەن دەدات.
شەشەم: زەردەچەوە
هۆكاری سەرەكیە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی مەمك، جەستە لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار دەپارێزێت.

حەوتەم: بیبەری رەش
دژی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمكە، خانە شێرپەنجەییەكان لەناودەبات، هەروەها توێژینەوەكان پەیوەندیەكی بەهێزیان دۆزیوەتەوە لە نێوان بیبەری رەش و بەكارهێنانی وەكو چارەسەری جۆرەكانی دیكەی شێرپەنجە.
هەشتەم: خەردەلە
یەكێكە لە گرنگترین جۆرەكانی بەهارات، بە چارەسەرێكی گرنگ دادەنرێت بۆ شێرپەنجەی میزڵدان.