خۆ سەگ نیم
هەموان ووشەی سەگ بەکاردێنین .
سەگ ........
نزیکترین ئاژەڵە لەمرۆڤەوە ، لە هەندێ کەسی سپڵەش بەوەفاترە ،
پاسەوانێکی زۆرباشە لەدژی دزو دڕندەکان دەجەنگێت ، مافی خاونەکەی دەپارێزێت تا ئاستی کوشتن و برینداربون ، بازێک لە بەرپرسان و هاوڵاتیان ووشەی سەگ بۆ پاسەوانی بەکاردێنن ، بۆنمونە بەمنداڵەکانیان یەژن خۆسەگ نیت ، بەرپرسێک ووتی نانیان پێ بدە وەک سەگ دەکەونە شوێنت ، شاعیرێک ئەڵێت وەرە با من و تۆسەگ بین ، مانای شیعرلای خۆیەتی ، پەندێک یەژێ نان بدە وەسەگ مەیدە بەخەڵکی سپڵە ، زۆربەی ئەم بەکارهێنانە لەئەنجامی هەڵچوندایە ، لەگەڵ ڕێزم ئێستە نرخی سەگ زۆرگرانە ، هەندێ جار باسی دەفتەرە دۆلار دەکەن ،
بەپێچەوانەوە خوێن و ژیانی مرۆڤ زۆر بێنرخ تر و هەرزا بەهاترە ، کەسێک دەکوژرێت خوێنی ناردرێت یان بێسەروشێنەدەکرێت گۆڕیشی نیە ، سەگەگران بەهاکان بەکاریان دێنن بۆ شەڕە سەگ یان بۆ ڕاوکردن ، زۆر جاربۆ هاوڕێیەتی و بازێکیش لەهەندێ شوێن لەگەڵیان دەخەون ، هەمومافێکیان پارێزراوە لەناوجۆلانەو سەرسیستەمدا دەحەوێنەوە ، زۆر زیرەکن لەکەمترین کاتدا شارەزا دەبێ لەناسینەوەی هاوڕێ و دۆستان و خاوەنەکەی و شیوێنی نیشتەجێ بونی ، ئەمە نزیکی و هاودەمیەتی لەتەک خەڵکدا ، هەمیشە ناوی سەگ لەسەر زمانی هەموانە ، بەتایبەتی لەکاتی هەڵچون و شەڕکردندا کوڕی سەگ ، بەهەرحاڵ ئەتوانین بڵێین لەوساتەنەدا سوکایەتی کردنیە ، گوایە وامان دەبینن وەک سەگ لەبرساندا شوێنتان دەکەوین ، هاوار من ئینسانم مرۆڤم بێکەس و نەخۆشم کرێچیم برسیم تێدەگەن بەس گوێت لێناگرن ، سەگ کەبرسیشت کرد هاردەبێت و دەبێتە دڕندە ، مرۆڤ دەپاڕێتەوداوای مافەکانی دەکا ، لەهەمان کاتدا نمونەیەکی جوانی وەفایداریە ، سەگی هار ژەهری هەیە مرۆڤ بگەزێت هاری دەکات و دەیکوژێت ، بەخێوی بکەیت نانی بدەیتێ زۆرکاری باشت بۆ ئەنجام ئەدات ، تەنانەت کاری بازاڕیش دەکات ، ڕێنمونی نابیناکان دەکات لە هاتوچۆکردندا ، سنوری ماڵوموڵکت دەپارێزێت ، مەبەستم لەباسە کەم ئەوەیە مامۆستا لە نەبونی دا هاواردەکات ، پێنج ساڵە هیچ کەس و یاسایەک وەڵامی ناداتەوە ، پێم وایە بەشێکمان هەمان هەستی مامۆستامان هەیە ، بەڵام خۆڕا گرترین ووشەی سەگ بەکارناهێنن ، لەبەر خۆمانەوە ئەڵێین وەک سەگیش سەیرمان ناکەن ، هەرچەندە زۆرینەی جەماوەر ناهەقی ئەو پیاوە پیرە ڕێزدارە ناگرن ، لەهاواری تاساوی وهەڵچونیدا ئازاری تاسەر ئێسکە گەشوە ، زۆرجار خەڵک خۆی دەکوژێ لەنەبونیدا کاری بەدڕەوشتی دەکا ، سەرجەم کۆمەڵگا فەساد ئەبێت ، هیوادارم هەڵچون و تۆڕەیی مامۆستا کۆتا کارەسات سوکایەتی کردن بێت بەکۆمەڵگا ، ئەم نەبونی قات و قڕی و قەیرانەش چارەسەر بێت ، متمانەو وەفاداری بۆ خاکو ووڵاتمان بگەڕێتەوە ، یاساکانمان خۆش بوێ لەبری نەفرەت لێکردن جنێودان ، گوڵێکی جوان پێشکەش بەدەسڵات بکەین ، لەبیری نەکەین مامۆستا چەندین نەوەی فێری ڕەوشتی جوان کردوە ، ئێستە نەخۆشە دارە دارە ئەکات ، خوێندکارەکانی دوێنێی ئاوڕێ لێ نادەنەوە ، خاوەن کەسایەتیەکی زۆرباشی کۆمەڵگایە ، سەربەرزی بۆ جەنابیان و هەموو خۆپیشاندەران و دەسەڵاتێکی دادپەروەر .