هەرێمی کوردستان.. بەرەو ڕۆژێکی ڕەش

سەید عەتا 13/12/2020


ئێمە لەگەڵ بەغدا و ئێران و تورکیا پێکدێین ، بەڵام لەناوخۆدا هەرگیز ڕێک ناکەوین ، لەبەر نەبونی برایەتیمان بەرەو تاریکی هەنگاو دەنێین ، وەک شەمشەمە کوێرە دەچینەوە ناو تاقی تاریکی ، سەیرە کورد لەچوار پارچەی کوردستانیش دابرایەتی نیە ، بوینەتە قوربانی یەک نەگرتن ، ئەوانەی لەخۆپیشاندا نەکاندا داوای موچەو خزمەتگوزار دەکات ، مافی خۆیانە لەبەر ئەوەی تاسەرئێسک نەدارو قەرزار و کرێچین ،نەخۆشین ،خاوەن منداڵن تادوایی ، ئەڵێن مرۆڤ برسی بێت هاردەبێت ،  توڕەیی یەخەی جەماوەری گرتوە ، ماف ڕەوایەو زیادنیە گەرنەدرێت ئەبێت بسەنرێت ، ماوەی چەند ساڵە کێشەی بێ موچەیی بەردەوامە ، گەرەک بوو زوتر چارەسەرکرایە ، درەنگ نەبوە زۆرگرنگە و ئەرکی سەرشانی هەرسێ حیزبەکە و حکومەتە ، بەزوترین کات بژێوی ژیانی هەموان بخەنەوە سەرڕێی هەناسەدا ، بۆ ئەوەی لایەنی دەرەکی زیاتر سواری داواکاری مافی ڕەوای موچە خۆران نەبێت ، ئەوەی لەدوای داواکاریەکانەوە ڕوئەدات ، وەک سوتاندنی بەڕێوبەرایەتیەکان زیادە و هەڵەیە  لەبەر ئەوەی موڵکی هەموانە ، هەندێک گەنج لاو بێ ئاگا ملی پێوە دەنێن ئەیانەوێت شارێک کاول کەن ، وێران کاریەکان کەسانی تری لە پشتەوەیە ، نەک مامۆستا و فەرمانبەر وخانەنشینەکان بەتفەنگەوە ، بەداخەوە پەیوەندیەکانمان بەهەر ووڵاتێکەوە ، زۆرگران لەسەرمان دەکەوێت ، ئەویش لەناوبردنی یەکتریە ، ڕون و ئاشکرایە هێزێکی تری کوردی لەخوێن و گۆشتی خۆمان ، هەوڵی لەناوبردن هەرێمەکەمان ئەدات بەبێ سود لێوەرگرتن ، هیچ پەیوەندیان بە بژێوی ژیانی موچەخۆرانەوەنیە ، تەنها داواکاریەکان جێبەجێ دەکەن ، یان ڕق و کینە دەڕێژن ، کوڕی فەقیر و هەژار دەکوژرێت ، بەداخەوە کورد هەرگیز یەک ناگرێت ، بۆ دورخستنەوەی ئەو هێزە ، پێویستە دەسەڵاتی سیاسی و حکومەت بەپەلە لەگەڵ بەغدا ڕێکەون ، وەڵامێکی گونجاو بدەنەوە بە موچەخۆران لەگەڵ چاکسازیەکی بنەڕەتی بەبێ جیاوازی و بەزەی هاتنەوە و خاتر و خۆتر ، ئەوجا لەڕۆژی ڕوناک هەموان پشوو ئەدەین ، دوورئەبین
لەیەکگرتنی هێزەکانی شەنگال لەگەڵ حەسەن پلایس .
سەید عەتا