پاراستنی ئەمنی قەومی و گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان بۆ دەسەڵات

سەید عەتا 25/01/2021


لەمێژە کورد وەک   لەناوچەکەدا لەژێرچەپۆکی داگیرکەراندا دەناڵێنێت ودابەشکراوە بەسەر چوار ووڵاتدا ، هەمیشە پێگەیەکی گونجاو بووە بۆ کێشمەکێشی ووڵاتانی دراوسێ و زلهێزەکانی جیهان ، ئەم نەتەوەیەش لەپێناو مانەوە و پاراستنی کلتور و زمان و نەژاد و ڕەگەزی خۆی لەبەرگری کردندا بووە هیچ کاتێک ئامادەنەبووە خۆی بەدەستەوە بدا بەپێچەوانەوە زیاتر هێزی ڕاپەڕین و شۆڕشی ئازادیخوازانەی بەنێڵە و کڵپەکردنەوە بەرەوپێشەوە هەنگاوی ناوە ، میللەتێک بووە لەبەرەی جەنگدا و داوای مافی چارەنوسی کردوە جەلادەکان چەند ڕۆڵەکانی لەزیندا ئاخنیبێ ئەوەندە زیاتر گورزی کوشندەی ئاراستە کردون بۆتۆڵە کردنەوە و لای ڕوون بووە کەداگیرکەر فێرنەبووە مافی کەس بدات بەڵکو ئەبێت بسەنرێت ، ئەمڕۆ بوونی قەوارەیەکی کوردی لەم هەرێمەدا بەئاسانی هەزم ناکرێت لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانی گەورەوە بۆیە هەمیشە ئەوان لە یەکگرتندان لەئاست ئەم هەرێمەدا بۆ لەناوبردنی ئەو ئەزموونەی کەحەوانەوەی میللەتێکی تێدا بەدی دەکرێت هەرچەندە لەکاروبارە سیاسیەکانی تریاندا بەهیچ پێوەرێک یەک ناگرنەوە دژی یەکترین، لێرەوە کارگەلێکی گرنگتر خۆی دەسەپێنێ بەسەر واقیعی سیاسی ئەم هەرێمەدا کەئەوەش بریتیە لەگرنگیدان بەچەمکی ئاسایشی نەتەوەی ، بەشارەزابونمان لەو چەمکە دەتوانین خۆمان ئازاد بکەین لەژێرچەکوشی داگیرکەراندا سەروەری خۆشمان بپارێزین ، ئەگەر ئەمنی قەومی مانای ڕزگار بوون بێت خۆمەترسی زیاتر ڕوو لەم نەتەوەیە دەکات کەواتە ئەو سنورەسیاسیەی تێیدا دەژین ناجێگیرە ،ئەگەر لێرەوە وێنای بارودۆخی سیاسی ناوخۆو دەرەوەی خۆمان بکەین ، بێگومان ترسەکان باڵیان بەسەر چارەنوسی هەرێمەکەماندا کێشاوە ئەوەش ئەو نائارامیەیە کە ئەمڕۆ یەخەی گرتووین ، کەواتە ئەمنی قەومی ڕووبەڕوی مەترسیەکی گەورە بووە تەوە کەدڵنیانین چارەنوس بەرەوکوێمان دەبات ، ئەم کارگەلانەیە وای کردوە باسکردن لەدەوڵەتی کوردی کوفرەو لێخۆش بوونی نیە، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی فەرامۆش کردن و پەراوێز خستنی ڕۆڵی ئەم گەلە ئەدەن لەساحەی سیاسیدا ، ئێستە سەرکردە دیپلۆمات کارەکان هەست دەکەن کەڕووبەڕوی پیلانە داڕێژراوەکانی ووڵاتانی دراوسێ دەبنەوە کەپێویستە موراعاتیشیان بکەن بۆ هێمن کردنەوەی باردۆخەکە و ڕووبەڕونەبونەوەی شەڕێکی تری سەپاو ، پێویستە سەرکردایەتی کوردی بەهیچ  جۆرێک سازش نەکەن لەسەر بچوکترین مافی نەتەوەیی چونکە هەمیشە وان لەکەمیندا بۆمان ،دروستکردنی ئەم هەرێمەی باشوور دەسەڵاتە هەرێمەکانی تری بێزار کردوە ، بەردەوامی و بەرەپێش چوونمان بەمەترسیەکی زەبەلاح دادەنێن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەی خۆیان ، باشووری کوردستان بووتە هاندەری کوردەکانی تری ووڵاتانی ئێران و سووریاو تورکیا بۆ بەهێزکردن و قوربانی دان لەپێناو ئازادی و وەرگرتنی مافی خۆیان یان هاوشێوەی ئەم هەرێمەیان بۆ دەستەبەربکرێت ،لەم بارکرژیەدا ئەرکی سەرشانی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانە کە هەوڵی بەدەست هێنانی داواو خواستەکانی جەماوەر بن ، گەر مافی هاوڵاتی بون بۆ گشت خێزان و تاکی کوردی دابین بکرێت ، ئازادی و کاربۆ تاک ، سەکەن و مووچەو خزمەتگوزاریەکان بۆ هەموان ، گەڕانەوەی متمانە لەنێوان دەسەڵات و جەماوەردا ، ‌بەردەستە کردنی ژیانێکی ئاسودە ، خۆشەویستی  خاکو دەسەڵات لەهەناوی گۆمەڵگادن ئەچێنێ ، نەک برسی کردنیان ، کەپێچەوانەکەی دەبێت کەس خۆی بەخاوەنی ئەم ووڵاتە نازانێ ، هێزی بەرگری زۆرلاواز دەبێت ، تائاستی دەنگ نەدان و دژایەتی کردنی دەسەڵات ، ئەوەش لاوازکردنی  ئەمنیەتی هەرێم زیاد دەکات ، لەگەڵ  هێزەی بەرگری و پاراستنی سنورەکانی ، کەواتە ئەرکی سەرشانیانی دەسەڵاتە بەوپەڕی هێمنی و بەرپرسیارێتیەوە هەڵس و کەوت بکەن لەگەڵیاندا ،  گەلی کوردستان ووشیاری سیاسیان لەئاستێکی بەرزدایە خاڵە ووردەکانیش دەخوێنەوە هەست بەمەترسی ناوخۆی و دەرەکیەکان دەکەن حکومەتی هەرێم و کوردستانیش بە مافی خۆیان دەزانن لەبەرامبەردا ئەبێت دەسەڵاتیش خاوەندارێتی ئەو جەماوەرە بەهێزەبکات بەیەکچاو سەیری هەمووان بکات وەڵامی گشت خواستەکانیان بداتەوە و مافەکانیان پێشێل نەکات و لەخەمیاندا بژی ، ئەگەر دەسەڵاتی کوردی باشوور بتوانێ ئەوئەرکانەی سەرشانی جێبەجێ بکا ئەوکاتە ئەتوانێ ( ئەمنی قەومی خۆی ) واتە ئاسایشی نەتەوەیی  بێت  .