لەپەراوێزی پێشنیازە قانونییە هەڵپەسێراوەکەی رێكخستنی میدیای یٔەلکترۆنی

بارزان شێخ عوسمان 18/08/2020

 
لە چەند رۆژی رابردودا  لەسەر  پێشنیازە قانونیی  رێکخستنی میدیای یٔەلکترۆنی لە هەرێمی کوردستان - عێراق , هەلڵایەکی گەورە دروست بو لە نێوەندە روناکبیریی و رۆژنامە گەرییەکاندا , سەرەنجام گوشارێكی تەواو خرایە سەر پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاران  کە یٔەو پرۆژە و پێشنیازە  قانونییە پەسەند نەکرێت ,کە خۆشبەختانە گوشارەکان  جێی خۆیان گرت و پاشەکشێ کرا و هەڵپەسێردرا . لەگەڵ یٔەوەی  ناچمە ناو بۆشایی و کەموکورتییە قانونییەکانی یٔەو پێشنیاز و پرۆژەیە و بۆ قانون زان و قانون ناسەکان خۆیانی جێدێڵم , بەڵام پیرۆزبایی گەرم لە هاوپیشە  یٔازا گۆ و قەڵەم بوێرە رەسەنەکانی بواری رۆژنامەگەریی یٔەکەم کە  دەروازە و پانتایی یٔازادیی بیرو بۆچونیان لەبەردەمدا تەسك  نەکرایەوە .  رۆژنامە نوس و خاوەن قەڵەمە قاڵبوەکان  هەمیشە مافی خۆیانە کە  بەیٔازادانە بدوێن  و دەنگی خەڵك  بگەیەنن  بە کاربەدەستان ,یٔەو یٔازادییەی کە لەگەڵ  هاتنە دنیای  هەر مرۆڤێكدا  بۆی دەستەبەر کراوە  ,هەر بۆیە رابەری مەزنی دیموکراسیی  سەرۆك  مامجەلال   هەمیشە داوای نان و یٔازادیی بۆ  نوسەر و یٔەدیب و روناکبیر و رۆژنامە نوسانی  یٔەکرد لەگەڵ پێویستیی دابین کردنی یٔازادییەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵك, تەنانەت مامی خۆمان لە کاتی داڕشتنی دەستوریی عێراقدا لە ساڵی 2005 لێ  نەگەڕا پێویستیی  رەچاو کردنی   پرەنسیبەکانی دیموکراسیی و ماف و یٔازادییە بنەڕەتییەکان   فەرامۆش بکرێت  لە کاتی قانونگوزاریی و داڕشتنی هەر قانونێكدا, بۆیە لە مادەی دوەمدا لەپاڵ دەستەواژەی" رێگە نەدان بە داڕشتنی هەرقانونێك  کە دژی یٔەحكامە نەگۆڕەکانی یٔیسلام بێت "   بڕگەی ب و ج  چەسپاند  کە 'نابێت قانونەکان دژ بە پرەنسیبەکانی دیموکراسیی و ماف و یٔازادییە سەرەکییەکانیش بن".  
هەمو خەڵك  لەم سەری چەپەوە تا یٔەوسەری راست , بە خوێنەوار و نەخوێنەوارەوە قسەی خۆیان کرد  کە نابێت روبەرو پانتایی یٔازادییەکان تەسك  بکرێتەوە , تەنانەت یٔەوەیشی لە وڵاتانی یٔەوروپا و یٔەمریکاش  سنورێكی هەیە نابێت لە هەرێمەکەی لەمەڕ کورد سنوردار بکرێت . چونکە حكومەتەکەی هێندە خراپە , سیستمەکەی هێندە شکست خواردو و دواکەوتوە , هێندە ناعەدالەتیی هەیە بۆیە  بۆی نییە دەخالەت بکات ,بەڵام هیچ  کەس  زاتی نەکردوە کە بڵێت یٔەبێت یٔازادییەکانی پەیوەست  بە رەخنەگرتن لە یٔایینیش بە هەمان شێوە بڤە نەبێت  بە بیانوی پیرۆزیی و  وتەی خوداوەند  کۆت و بەندی بۆ دانەنرێت  سنوردار  نەکرێت  , وەڵامدانەوە و رونکردنەوە بۆ دەقەكانی قوریٔان, وەستاندنی مەلای مزگەوتەکان لە هێرشكردنەسەر ژیانی مەدەنیی, وەستاندنی دەستوەردانی مزگەوت لە کاروباری  ژیانی خەڵك, کۆتایی هێنان بە هەژمونی یٔاین لە پەروەردە و فێرکردندا , رێگەدان بە هەموار کردنەوەی قوریٔان  بە جۆرێك  کە لە دەقە بەسەرچوەکان و کۆنەکان پاك  بکرێتەوە تا بگونجێنرێت  لەگەڵ  سەردەمدا  و چەندین هەنگاوی تری شارستانیی  بۆ نوسەران و روناکبیران  دەستەبەر بکرێت ,  تا کۆتایی بهێنرێت بەو  دەست و زمان بەستنەی رۆژنامە نوس و روناکبیران کە بە بیانوی داب و نەریت  و  رێزگرتن  لە هەستی خەڵك  بەسەریاندا سەپێنراوە .