وتار

بارزان شێخ عوسمان

لە پەراوێزی پەلامارە تێرۆریستییەکەی فرەنسادا

19/10/2020


تێرۆری ئیسلامیی ,لە ئامێزی خانەوادە موسڵمانەکانی نامۆ بە  کلتوری  ئەوروپایی  گەشە دەکات
   
رۆژی  یەك شەممە  هەژدەی ئۆکتۆبەر لە پاریس و چەندین شاری گەورەی تری فرەنسا  هەزاران فەرەنسایی رژانە سەر شەقامەکان  بۆ رێز لێنان و پشتیوانیکردن لە مامۆستا سامۆییل تابی  کە رۆژی هەینی رابردو لە ناوچەیەکی خۆراوای فرەنسا  تێرۆریستێكی  موسڵمانی بەرەچەڵەك چیچانی بە وتنەوەی اللە اکبر  سەری لەلاشەی کردەوە و وێنەی ڤیدیۆیی تاوانەکەیشی لەرێی ئینتەرنێتەوە بڵاو کردەوە و نامەیەکیش بۆ سەرۆک کۆماری فەرەنسا ناردوە و بەسەرۆکی کافرانی ناوبردوە ,  بەڵام  لەکاتی  هەڵمەتی پۆلیسدا  بۆ دەستگیر کردنی,  ناوبراو کوژراوە  ,تا ئیستاش باوک و باپیری تێرۆریستەکە  و چەندکەسێكی تریش گیراون .
وەك فرانس پرێس بڵاویکردۆتەوە  ئەم تێرۆری جەستەییە کە بەشێكی  دانەبڕاوی تێرۆری فیکرییە لەسەر ئەوەبوە  سامۆییل  لە کاتی رونکردنەوەی  بابەتی دیموکراسیی و  ئازادیی بیروڕا وێنەیەکی کاریکاتێریی محەمەدی پێغەمبەری ئیسلام  پیشانی خوێندکارەکانی یەکێك لە پۆلەکانی قۆناغی ئامادەیی  دابو .
  وەك چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیش  بڵاویان کردۆتەوە , مامۆستا سامۆییل ئەو کاتەی کە باسی هەڕەشەکانی سەر ئازادیی بیروڕای کردوە  ویستویەتی پەلاماردانی بارەگای گۆڤاری (چارلی ئیبدۆ) بکاتە نمونە لەساڵی 2015 , کە بە کاریکاتێر  محمد پێغەمبەری وەك رابەرێکی توندو تیژیی  نیشان دابو ,بۆیە داوای لە خوێندکارە موسڵمانەکان کردوە کە لەدەرەوە چاوەڕێ  بکەن تا هەستیان بریندار نەبێت ,واتە رێزی لە بەرامبەر گرتوە . بۆیە پێ دەچێت یەکێك  لەو خوێندکارانە ئەو مەسەلەیەی گێڕابێتەوە ئیتر  وەك  زانیارییەك  کەوتۆتە دەست ئەم  عەبدوڵا چیچانی یە تەمەن هەژدە ساڵە دەمارگیرە  , کە  لەگەڕەکەکەیاندا هاوڕێ یەتی کەسی نەکردوە و هەر خەریکی نوێژ کردن بوە.
تاقم و باندە تێرۆریستەکان کە تا ئێستاش بە پارەی عەرەبستانی سعودیی , ئیمارات , قەتەر و تورکیا  تەراتێن ئەکەن , ئەو کەشە دیموکراسیی و  مرۆییانەی دەوڵەتانی ئەوروپایان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەی تۆوی تێرۆر  زیاتر لە ناو خانەوادە ئیسلامەکانی دانیشتوی ئەو وڵاتانە بچێنن کە پابەندی دەستور و رێوشوێنەکانی ئاینەکەیانن   تا مناڵەکانیان بەو جۆرە گۆش بکەن کە  خۆیان و تۆڕە تێرۆریستەکان مەرامیانە  ,ئەوەش لەرێی هاندانیان کە نەك  هەر دەستبەرداری پابەند بون بە رێوشوێنە دینییەکان نەبن , بەڵكو هەوڵیش بدەن  تێكەڵ  بە کلتوری ئەوروپایی نەبن , خۆیان بە بەشێك  لە کۆمەڵ  نەزانن لە ئەوروپادا ,هەرگیز نەریتە ئەوروپاییەکان پەیڕەو نەکەن و هەر خۆیان بە جیاواز بهێڵنەوە .  ئەمەشیان بۆ چوەتە سەر چونکە تا ئێستاش لە بەشێكی  وڵاتانی ئەوروپا  پێش نوێژ و وتار خوێن و مەسرەفی مزگەوت و کردنەوەیان لەلایەن ئەو وڵاتانەی کەنداو و تورکیاوە  دابین ئەکرێت کە باسکراون ,  تەنانەت کەشو هەوای دیموکراسیی لە ئەوروپا بارێكی بۆ تێرۆری ئیسلامی رەخساندوە  (پێش قەیرانی کۆرۆنا)  کە کۆڕو کۆبونەوەکانی ئیسلامیەکان  زۆر بە ئاشکرا بێت  و بەئارەزوی خۆشیان بانگەشە بۆ  فیکری  خوێنڕێژییان بکەن ,دانیشتوانی ئەو وڵاتانە هەموی بە کافر سەیر بکەن و کوشتنیان بە رەوا بزانن دواتر  لە بەرامبەردا پاداشتی خودا وەرئەگرن .ئەوەتا وەك لە  زانیارییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە(فیسبوك , سناپ چات , ئینستە گرام ) دیارە , بەشی هەرە زۆری بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە کە ئیسلامن , بە ئاشکرا بانگەشە بۆ رەوایی هەمو ئەو رێوشوێنانە ئەکەن کە تێرۆری فیکریی و جەستەیی  ئیسلام  پەیڕەوی ئەکات , هانی کچان و ژنان ئەدەن کە نەکەن  تێكەڵ  بە کلتوری ئەوروپایی بن , هانی خۆ داپۆشین ئەدەن کاتێك ئەچنە لەدەرەوە , تەنانەت کە ئەچنە مەلەگەکان و کەنار ئاوەکانیش ئەبێت جەستەیان داپۆشن , ئەوەش زۆر جار  مامۆستایانی  قۆناغی  سەرەتایی قوتابخانەکان  روبەروی کێشە کردۆتەوە  کە مناڵ  فێری مەلە ئەکەن , چونکە کچانی خێزانە پابەندبوەکان بە نەریتی ئیسلام ئامادە نین وەك ئەوانی تر  مەلە بکەن . تەنانەت لەو تۆڕانە هێرش ئەکرێتە سەر ئەو ژنانەی کە  لەچك  ناکەن یان لە مانگی رەمەزاندا رۆژو ناگرن , هاوکات بەشانازیشەوە ئەو  وتار و بانگەشەی سەلەفیی و ئیخوانیی  و پڕوپوچانەی تر بڵاو ئەکەنەوە کە لەوڵاتە عربییەکان و کوردستانیش   بیرو مێشكی خەڵكی نەفامی پێ ژەهراوی ئەکرێت. ئەگەر بەوردیی بە واڵی زۆربەی خەڵكی وڵاتانی خۆرهەڵاتییدا (لەوانە کوردەکاندا بچیتەوە بە تایبەتیی ئەوانەی لەدوای ساڵانی ۲۰۰۰ەوە لە ئەوروپا گیرساونەتەوە) ئەبینیت زۆربەی هەرە زۆریان    بانگەشە بۆ دەمارگیریی ئاینیی و پێویستیی پابەند بون  بە نەریتی ئیسلام و ئەکەن و پڕە لە ئامۆژگاریی ئاینیی وئیشاڵا و ماشاڵا و شانازیکردن بەوەی کە لە ماوەی ئەوەندە رۆژدا ئەوەندە دەقی کتێبەکەی محمدی خوێندۆتەوە یان لەبەریکردوە یان بیست سەعات لە مانگی رەمەزاندا خۆی برسیی و تینو کردوە , یاخود ڤیدیۆی ئەو پزیشکە فێڵباز و دەستبڕانەی دانیشتوی ئەوروپا بڵاو ئەکەنەوە کە بۆ رازیکردنی تاقمە تێرۆریستەکان  بەدرۆودەلەسە رۆژو گرتن بە باشترین  چارەسەری چەندین نەخۆشیی ناوزەد ئەکەن یاخود ئیدعای ئەوە ئەکەن گوایە هەرچی زانست هەیە لە قورئاندا هەیە ,لەکاتێكدا بە دانپیانانی گەورە مەرجەعەکانی ئەو ئاینە قورئانیش وەك هەمو کتێب و دەق و تابلۆ و دەقە  ئاینەکانی تر   هیچ  فڕی بە زانست و تەکنەلۆژیاوە نییە . هەمو ئەوانەی ئاماژەیان بۆ کراوە ئەو راستییە دەرئەخەن کە دەستێك لە پشت ئەم  بانگەشە و پابەند بونەوەیە  بۆ ئەوەی تێرۆری ئیسلامیی  هەمیشە خانەخوێ یەکی  هەبێت لە ناو ئەو خێزانە موسڵمانانەی کە لە ئەوروپا نیشتەجێن تاهەر کاتێك  مەرامیان بو  نەوەکانیان بەکار بهێنن بۆ جێبەجێكردنی پیلانەکانیان , ئەم عەبدوڵا چیچانیە , کە مامۆستا سامۆییلی سەربڕیوە یەکێکە لەو قوربانیانەی کە لە دامێنی خێزانە موتەدینەکاندا بە پەروەردەیەکی ئاینیی گۆش ئەکرێن  و ئەبنە  زەمینەیەکی لەبار بۆ ئەوەی پیلانی تێرۆریستان جێبەجێ بکەن .

وتاری زیاتر

لەپەراوێزی پێشنیازە قانونییە هەڵپەسێراوەکەی رێكخستنی میدیای یٔەلکترۆنی

بارزان شێخ عوسمان

لە بیرەوەریی دووشەممەی كۆستباری عیراق و كوردستاندا

بارزان شێخ عوسمان

دەستەواژەی سەرۆک مامجەلال بۆچی ؟!

بارزان شێخ عوسمان

نامەیەکی کراوە بۆ کابینەی نوێ

بارزان شێخ عوسمان

سریلانکا لە مەترسیی پەچە و مانتۆ تێگەیشت، ئەی لەم ھەرێمە کەی ئەبێت؟!

بارزان شێخ عوسمان

بۆچی میانڕەویی ئیسلامیی کاریکاتۆرە؟!

بارزان شێخ عوسمان

ئاری عەلی غەریب

ئومێدی گۆڕانکاریی هەیە؟

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی عەبدولكەریم قاسم

دێرین عزەدین

‏گەلێک ژن بکوژێت، گەل نییە ‏ژن کوشتن، ژین کوشتنە

سەید عەتا

ئەوەندە ئازاری مەدەن سبەینێ زیاتر بیری دەکەن

مامۆستا بورهان

بەداخەوە بۆنی دوکەڵ دێت

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی ڕەشید عالی گەیلانی

نسار شیخ مستەفا

موچە ، هێزی بێ‌ هێزەكان

بەرهەم كەڵهوڕی

فەلسەفەی دەوڵەتداریی

د.سیروان حەسەن

یاسای قەرزكردن سەرەتای داڕوخان‌و دابەشبونی عیراق..

دێرین عزەدین

‫ئەوەی لەپەرلەمانی عێراق‬⁩ ڕوی دا

فەهمی بورهان

ئەوان ڕێزی ڕیشی سپیمان ناگرن!

م. بورهان

ئایا رێڕەوی ھەموو رووداوەکان بەرەو یەک جۆگەلەیە؟

سامان سنجاوی

شەوی پیلانی بەغداو خەوی حکومەتی هەرێم

داهۆ سالم

فایلی كورد، لە ترەمپەوە بۆ بایدن

رزگار حاجی حەمید

كودەتاكەی بەكر سدقی

د.سیروان حەسەن

مەترسیەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەر ئایندەی مرۆڤایەتی ...

مامۆستا بورهان

دۆڕانی ترەمپ و لێکەوتەکانی

رزگار حاجی حەمید

​ دیسانەوە سەرهەڵدانی هەرێمی سوونە

ماجد خەلیل

بەداخەوە، بەتەنها بەکۆڵانە کڵۆمدراوەکانی سنەدا رەدبوو!

سابیری سەندیکا

ئایا كات ماوه‌ بۆ رزگاركردنی عێراق لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا؟

سەید عەتا

مه‌لا به‌ختیار و قه‌ڵه‌مێكی نه‌به‌زیوو