به‌ته‌نها ده‌ستی مامۆستاكه نا، ده‌ستی هه‌مومان به‌ستراوه‌یه
لای زۆربه‌مان رونه له‌م رۆژانه‌دا ، هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستی مامۆستایه‌كیان به قه‌روێڵه‌ی ژنه‌كه‌یه‌وه كه دووچاری نه‌خۆشی كۆرۆنا بوبو له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك كه‌له‌پچه‌كردبوو ، له‌كاتێكدا ژنه‌كه‌ی گیانی سپاردوه و ئه‌ویش هیچی بۆنه‌كراوه له فرمێسك رشتن به‌ولاوه و هیچ كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش لایان له ژنه‌كه‌ی نه‌كردوه‌ته‌وه تاكو كۆچی كردوه ، ئه‌مه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستاكه كاتێك ژنه‌كه‌ی پێویستی به ئۆكسجین بوه و بۆی ده‌ركه‌وتوه ئه‌و بوتڵه ئۆكسجینه‌ی بۆ ژنه‌كه‌یان داناوه به‌تاڵه و كه‌سیش گوێی لێنه‌گرتوه ، ئامێرێكی له ئامێره‌كان شكاندوه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش قۆڵبه‌ستیان كردوه به قه‌روێڵه‌ی ژنه‌كه‌یه‌وه ، تاكو ژنه‌كه‌ی به په‌تای كۆرۆنا گیانی سپاردوه .
ئه‌م چیرۆكه تراژیدیایه مه‌گه‌ر هه‌ر له وڵاتێكی وه‌كو عێراق و هه‌رێمێكی وه‌كو كوردستان روبدات و بكه‌رانیشی وه‌كو به‌رزه‌كی بانه بۆی ده‌ربچن !
ئاخر ئه‌مه چ یاسایه‌كه به قه‌روێڵه‌ی ژنه‌كه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه بتبه‌ستنه‌وه و ژنه‌كه‌شت له‌به‌رده‌متدا گیان پسپێرێت ، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه تاوانێكی كردوه ، ده‌توانن بیكه‌نه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه یان ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن و رایگرن و زیندانی بكه‌ن ، به‌ڵام خۆ ژنه‌كه‌ی تاوانی نه‌كردوه و دووچاری نه‌خۆشی بۆته‌وه و پێویستی به چاودێری پزیشكی بوه ؟ !
جا ئه‌مه و كوشتن چ جیاوازیه‌كی هه‌یه ، تۆ نه‌خۆشێك به‌جێبێڵیت و نه‌چیت به‌لایا و پێویستی به ئۆكسجین بێت ، بۆی دانه‌نرێت و به‌و حاڵه‌وه گیان بسپێرێت ، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ، به‌ڵكو ئه‌شكه‌نجه‌دانه تاكو مردن !
خه‌م مه‌خۆ مامۆستا گیان ، هه‌مومان ده‌ستوپێ به‌ستراوین ، به‌ده‌یان شتی نابه‌جێ و ناڕه‌وا و نایاسایی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێت و هه‌ر وه‌كو تۆ هیچیشمان پێناكرێت !
لێره نه یاسا سه‌روه‌ره و نه رێز له مافی مرۆڤ ده‌گیرێت و نه كوردستانێكی به‌هێزه و نه نیشتیمانیش هی مه‌موانه !
هیچ خه‌م مه‌خۆ مامۆستا گیان ئێمه‌ش وه‌كو تۆ ده‌ستوپێ به‌ستراوین و به دیار ژیانمانه‌وه دانیشتوین تاكو گیانی ده‌سپێرێت ، ده‌سه‌ڵاتدارانیش ده‌ستوپێمان ناكه‌نه‌وه تاكو فریای ژیانمان كه‌وین و به‌به‌رچاومانه‌وه گیانی ده‌رنه‌چێت !
ئێمه‌ش رۆژانه سوكایه‌تیمان پێده‌كرێت و مافمان ده‌خورێت و پێشێل ده‌كرێت ، سه‌روه‌ریمان پێشێل ده‌كرێت ، بێڕێزی به یاساكان ده‌كرێت و به ئاره‌زوی خۆیان موچه‌مان پێده‌ده‌ن ، به ئاره‌زوی خۆیان كاره‌بامان پێده‌ده‌ن ، به ئاره‌زوی خۆیان بازگه‌كانمان لێده‌كه‌نه‌وه و لێمان داده‌خه‌ن ، به ئاره‌زوی خۆیان سه‌رانه‌مان لێوه‌رده‌گرن ، به ئاره‌زوی خۆیان باج ده‌خه‌نه سه‌رمان ، به ئاره‌زوی خۆیان ده‌مانده‌ن به‌یه‌كدا و ده‌ستله‌ملانی یه‌كترمان ده‌كه‌ن !
ئێمه‌ش به‌به‌رچاومانه‌وه نێشتیمانمان پارچه پارچه‌ی ده‌كه‌ن ، له‌توپه‌تی ده‌كه‌ن ، روتوقوتی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ری و ده‌یڕه‌تێنن و ده‌یڕوتێننه‌وه و هیچیشمان پێناكرێ!
ته‌نانه‌ت دادگایه‌كیشمان نیه ، دادوه‌رێكیشمان نیه په‌نای بۆ به‌رین ، رۆژه‌كانمان هه‌موی بون به ئازار و برین ، ته‌نانه‌ت خوامان هه‌بوو ، رێگای خواشیان لێگرتین و خواشیان لێكردین !