چیتر شكۆی پێنوس مه‌شكێنن
رۆژنامه‌نوس ناوی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌می لێنراوه و له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه و هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی زانیاری راست و دروستن و به‌بێ ترس و دڵه‌راوكێ هه‌موو روداو و بابه‌ته‌كان رۆماڵده‌كه‌ن و ئاشكرایان ده‌كه‌ن .
به‌ڵام لای ئێمه یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ته‌نها به‌پیرۆزیایی ده‌كرێته‌وه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی مافه‌كانی رۆژنامه‌نوس بكه‌ن و ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن ، هه‌ر بگره له زۆر بابه‌تا ده‌م به‌ستراو و ده‌ست و پێ به‌ستراوین ، ته‌نانه‌ت ناتوانین بچوكترین گه‌نده‌ڵی به‌رپرسه‌كان ئاشكرا بكه‌ین ، یان ئه‌وه‌تا راپێچی دادگا ده‌كرێین یان روبه‌ڕوی سوكایه‌تی و تێهه‌ڵدان ده‌بینه‌وه ، یانیش ژیانمان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و له‌لاكۆڵانیه‌كدا ده‌كوژرێین ! ، نمونه‌شمان زۆره ، له‌وانه چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكی بوێر كه چمكێك له راستیه‌كانیان ئاشكرا كرد و بۆ تا ئه‌به‌د بێده‌نگیان كردن !
دواتر تاكو ئێستاش لایانا به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك و بكوژه‌كانیانیان ده‌ستگیرنه‌كردوه و گوایه كه‌س نازانێت له‌لایان كێوه كوژراون ، هه‌رچه‌نده له‌لای ئێمه رون و ئاشكرایه ، به‌ڵام دووباره ئه‌مانكه‌ن به تاوانبار ئه‌گه‌ر به‌بێ به‌ڵگه ئه‌م و ئه‌و تاوانبار بكه‌ین !
یادی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیمان لێپیرۆز ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر راستیه‌كانیش بدركێنین زمانمان ده‌بڕن !
ناتوانم بڵێم ئێمه ئازادنین ، به‌ڵام تا ئه‌و سنوره ئازادین كه ناوی به‌رپرسێك ئاشكرا نه‌كه‌ین كه تێوه‌گلابێت له گه‌نده‌ڵی ، یان له كوشتن و شتی خراپ و ناشرین !
له‌یادی 122 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا ، پیرۆزباییمان لێمه‌كه‌ن ، ده‌ستكراوه و ده‌مكراوه‌مان كه‌ن و رێگه‌خۆشكه‌رمان بن بۆ گه‌یشتن به زانیاریه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌یان !
له‌یادی 122 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا چیتر پێنوسه‌كانمان مه‌كه‌ن به كۆیله‌ی خۆتان ، چیتر پێنوسه‌كانمان زیندانی مه‌كه‌ن و خه‌ڵتانی خوێنیان مه‌كه‌ن !
تاكو ئێستاش به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر رۆژنامه‌نوسانمان زیندانی ده‌كرێت و سوكایه‌تی پێده‌كرێت !
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر باسی مافه‌كانی دیكه‌شمان وه‌كو وه‌رگرتنی پارچه زه‌ویی و دابین كردنی موچه و كردنه‌وه‌ی خول و هتد ، له‌م روه‌شه‌وه دیسانه‌وه مافه‌كانمان پێشێلكراوه و قه‌ڵه‌مه‌كانی سه‌ربه‌خۆیان له‌پێشترن و ته‌نها ئه‌وان جێی بایه‌خ و گرنگی پێدانن !
ئه‌ی ئاباشه ئه‌م هه‌مو سه‌ندیكا و رێكخراوانای كه به حیساب داكۆكی له مافی ئێمه ده‌كه‌ن ، ئیشیان چیه ؟ ، ته‌نانه‌ت لایانه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانیش تاكو ئێستا پڕۆژه‌یه‌كی به‌و جۆره‌یان پێشكه‌ش نه‌كردوه یاخود په‌سه‌ند نه‌كردوه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی رۆژنامه‌نوسان بێت .
وه‌ك ناتوانن بكوژی رۆژنامه‌نووسه بوێره‌كانمان ئاشكرابكه‌ن كه روحی خۆیان به‌ختكرد له‌پێناو هێنانه دی ژیانێكی ئازاد و خۆشگوزه‌ران بۆ میله‌تی كورد ، ئه‌ی خۆ له‌مافه سه‌ره‌تایه‌كانیشدا وه‌ك دابه‌شكردنی زه‌وی ، به‌هه‌مان شێوه به‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه هه‌زاره‌ها رۆژنامه‌نوسی شایسته بێبه‌شكراوه و زۆربه‌ی هه‌ر زۆری دیسانه‌وه ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه ده‌گرێته‌وه كه له حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیكن !
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند "له‌ساڵی 2019دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 231 پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به 209 رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستاندا كراوه".
دیار حاجی محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رونیكرده‌وه "زۆربه‌ی پێشێلكاریه‌كانی 2019 بریتین له رێگری له روماڵكردن و جیاكاری له‌نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا، هه‌روه‌ها تۆماركردنی هه‌ڕه‌شه‌و لێدان و ترساندن به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نوسان به‌بێ بڕیاری دادگا، دادگاییكردنی رۆژنامه‌نوسان به‌ده‌ر له یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007، داخستنی كه‌ناڵ و راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵمان هه‌بوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی یان ژینگه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستاندا ژینگه‌یه‌كی باش نییه".
به‌درخانیه‌كان رۆژنامه‌ی كوردیان بۆ ئه‌وه دانه‌مه‌زراند ، كه سوكایه‌تی به‌رۆژنامه‌نوسان بكرێت و لێیان بدرێت و بتۆقێندرێن و مافیان پێشێلبكرێت !
پێنوس پیرۆزه ته‌نانه‌ت خواش رێزی له پێنوس گرتوه و سوره‌تێكی به‌ناو پێنوس ( القلم ) له قورئانی پێرۆزدا دابه‌زاندوه ، ده‌ی ئێوه‌ش رێزی لێ‌بگرن و چیتر شكۆی پێنوس مه‌شكێنن !