ئه‌لشه‌رقوئه‌وسه‌خ (رۆژهه‌ڵاتی پیس)
هه‌ر له‌منداڵیه‌وه ، دواكه‌وتویی گه‌مارۆی داوین و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دواكه‌وتویه‌ش په‌روه‌رده‌ده‌بین و گه‌وره‌ده‌بین ، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه رق و كینه له عه‌قه‌ڵماندا ده‌چێنن ، ئه‌گه‌ر بێت و له بنه‌ماڵه رۆشنبیره‌كانیش بین ، ئه‌وا ئه كلتوره ناشرینه‌ی به دوامانه‌وه‌یه وازمان لێناهێنێت .
نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی به‌شێكی زۆری ئه‌م دواكه‌وتویی و وێرانكاریه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه هه‌میشه به دوامانه‌وه‌یه ، پاشان هه‌موو ئه‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئه‌و وڵاتانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه پیس بونه به دواكه‌وتویی و رق و كینه كه ناسراون به رۆژهه‌ڵاتی پیس "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ، چونكه پشت به‌هیچ بنه‌ما و سستمێكی زانستی نابه‌ستێت بۆ په‌روه‌رده‌كردنمان ، به‌ڵكو زۆربه‌ی كات له‌سه‌ر رق و كینه و جه‌هاڵه‌ت په‌روه‌رده‌مان ده‌كه‌ن و داوامان لێده‌كه‌ن رقمان له سه‌گ بێت و رقمان له جوله‌كه بێت رقمان له مه‌ی خۆر بێت رقمان له نوێژنه‌كه‌ر بێت ....... هتد .
ئه‌گه‌ر بێت‌و من هه‌ڵه‌بم ، باشه بۆچی موسوڵمانان به شێوه‌یه‌كی گشتی و به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی مزگه‌وته‌كان و حوسینییات و ماڵی خوا ده‌كه‌ن و گوێ بۆ وتاره ئایینیه‌كان ده‌گرن ، كه‌چی په‌نا دبه‌نه به‌ر دزی و درۆ و ته‌ڵه‌كچێتی و سته‌م و كوشتن و جیوازای له‌نێوان مرۆڤه‌كان دروست ده‌كه‌ن !
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام راست و هۆشیار بێت، بۆچی ئه‌م هه‌موو دواكه‌وتویی و سته‌م و تاوانانه له نێو تاكه‌كانی بڵاوبۆته‌وه ، له‌كاتێكدا دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانی و گیانی خۆشه‌ویستی یه‌كتری له وڵاتانی رۆژئاوا به‌ربڵاوه ؟
له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌و حكومه‌ت و حزبانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی پیسن ئیسلامی بن یان عیلمانی هه‌مان پڕۆگرامیان هه‌یه وه‌كو بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاری رق هڵگرتن و هاندان ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچانه له‌سه‌ر هه‌مان پڕۆگرامن ، به‌ڵێ ده‌رده‌كه بۆ هاوڵاتیانیش گواستراوه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و له وڵاتانی رۆژئاواش بژین ، به‌ڵكو بۆ هه‌ركۆی بڕۆن ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵده‌گرن .
ئێره رۆژهه‌ڵاتی پیشه : موسوڵمان سوكایه‌تی به بێباوه‌ڕ ده‌كات ، بێباوه‌ڕ سوكایه‌تی به موسوڵمان ده‌كات ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌بانین له‌ناو یه‌كتریدا و په‌ست و توڕه‌ین له‌یه‌كتری ته‌نها به‌هۆی جیاوازی بیروڕا و بیروباوه‌ڕمان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیاواز له‌یه‌كتری بیرده‌كه‌ینه‌وه !
هاوڕێیه‌كم كه خه‌ڵكی سلێمانیه و له سوید نیشته‌جێیه و له‌وه‌ێ یه‌كێكه له شاره‌زایانی په‌ره‌وه‌رده پێی وایه : رۆژهه‌ڵاتی پیس دووچاری جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌رونی بونه‌ته‌وه ، ناشكرێت ئه‌م نه‌خۆشانه بتوانن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هۆشیار په‌روه‌رده‌بكه‌ن ، دووپاتیشیكرده‌وه كه پێویسه سیاسیه شكستوخواردوه‌كان دوربخرێنه‌وه و باسی له‌وه‌ش كرد : كه هاوڵاتیان له وڵاتانی رۆژئاوا ژیانیان به‌پێی چه‌ند پڕۆگرامێك رێكخستوه ، به‌پێچه‌وانه‌ی هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی پیس كه به‌بێ هیچ پڕۆگرامێك ژیانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن !
ئه‌م جیاوازیه به‌رفراوانه بۆچی و تا كه‌ی ؟ له‌كاتێكدا ئێمه تاكو ئێستاش به گوتاری رق و كینه و هاندان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر بارودۆخ له‌بار بێت و ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بێت ئه‌م رق و كینه‌یه ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی یه‌كتری له‌سه‌ر بكوژین ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو یه‌ك بیرناكه‌ینه‌وه و بیروڕا و بیروباوڕمان جیاوازه !
ئه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و حكومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پیس تا كه‌ی له‌م بازنه داخراوه‌دا بسوڕێینه‌وه و له‌م ونبونه‌دا بژین ؟ ئایه ئێوه بیرناكه‌نه‌وه و وانه وه‌رناگرن و سێركه‌ن و ببین و بزانن ، بۆچی ئه‌م دۆزه‌خه‌تان بۆ ئێمه بڕیوه‌ته‌وه ؟ له‌كاتێكدا وڵاتانی رۆژئاوا به‌هه‌شتیان به هاوڵاتیان به‌خشیوه ؟ !