سه‌ركوتكردن له سایه‌ی ئازادی و دیموكراسیدا
زۆر دڵخۆشكه‌ر بوو به‌لامه‌وه له رۆژی جیهانی مامۆستایان‌دا ، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌یاننامه‌یان ده‌رده‌كرد و پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ی مامۆستا ده‌كرد و هه‌وڵ و ماندوبونیان به‌رز ده‌نرخاند به‌تایبه‌تی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم .
هه‌رچه‌نده من دڵنیابوم ته‌نها به‌یاننامه‌یه‌كه و هیچی تر هه‌ر وه‌ك سه‌دان و هه‌زاران به‌یاننامه‌ی تر كه ته‌نها وشه‌ی سه‌ر كاغه‌زن ! ، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت دڵخۆشكه‌ربون ، كه‌چی مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زی به‌یاننامه‌كان وشه‌كه‌وه نه‌بوو ، یه‌كسه‌ر كه‌وتنه گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و رۆژنامه‌نوسان له دهۆك !
له 16 ئایار مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی له دهۆك خۆپیشاندانیان كرد و داوای مافی ره‌وای زه‌وتكراوی خۆیانیان ده‌كرد كه ئه‌ویش دابه‌شكردنی موچه‌كانیانه ، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان خۆپیشانده‌رانیان سه‌ركوت كرد و رێگریان له رۆژنامه‌نوسان كرد و ده‌ستگیریانیان كردن و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گرت ، ئیتر نازانم به چ رویه‌كه‌وه باسی ئازادی و دیموكراسی بكه‌ین ؟
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌ڵێت : پۆلیس رێگه‌ی نه‌داوه پارێزه‌ری سه‌ندیكاكه‌یان به‌شداری لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نوسانی دهۆك بكات، كه له خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا ده‌ستبه‌سه‌ركران.
پێش چه‌ند رۆژێكیش له یاداشتێكدا ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌شێك له قوتابخانه و خوێندنگه‌كانی شاری سلێمانی هۆشداریان دایه حكومه‌تی هه‌رێم له دواكه‌وتنی زیاتری موچه‌كانیان و دا‌واشیان كرد پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان مووچه‌كانیان دابه‌شبكرێت ، هه‌روه‌ها له یاداشته‌كه‌یاندا داوای گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و شكۆیان بۆ مامۆستایان كرد كه ساڵانێكه له هه‌رێمی كوردستان بێ‌ڕێزیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت !
، زۆر سه‌یره خۆ له‌م هه‌رێمی كوردستانه به‌ولاوه تاكو ئێستا له‌هیچ شوێنێكی دنیا خۆپیشاندان بۆ ئه‌وه نه‌كراوه كه موچه زه‌وتكراوه‌كانیان پێبدرێت !
به چ رویه‌كه‌وه باسی خه‌باتی كوردایه‌تی دژ به سته‌مكاران بكه‌ین ؟ به چ رویه‌كه‌وه باسی حكومه‌ڕانی ده‌سڵاتدارانی كوردستان بكه‌ین ؟ به چ رویه‌كه‌وه باسی ئازادی و دیموكراسی بكه‌ین ، له‌كاتێكدا له‌جیاتی مافی خۆمان و ئازادی و نانمان بده‌نێ ، سوكایه‌تیكردن و شه‌قی مزر و سه‌ركوتكردنمان ده‌ده‌نێ !
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك به ته‌نها له دهۆك له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م هه‌رێمه سوكایه‌تیان پێده‌كرێت و سه‌ركوت ده‌كرێن و مافه‌كانیان زه‌وت ده‌كرێت و هه‌موو رۆژێك به ده‌ستی كورد ده‌كوژرێن! .
تاكو كه‌ی ده‌ستی خۆمان یه‌خی خۆمان بگرێت ؟ وه‌كو ده‌ڵێن : دار له‌و ته‌وره به ئازار نیه كه ده‌یبڕێته‌وه به‌ڵكو له‌وه به ئازاره كه كلكی ته‌وره‌كه له خۆیه‌تی