به‌هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه چوارەمین کۆنگره سه‌رده‌كه‌وێت
پێشێلكردنی ئازادی به‌و یاسایه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ئازادی پێ ده‌پارێزرێت ، پێشێلكردنی دیموكراسی به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی نادیموكراسیانه به‌و یاسایه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه دیموكراسی پێده‌پارێزرێت ، دیموكراسی یان دیموكراتی به‌واتا سیاسیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ مانای ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ته‌رزه حكومه‌ته‌یه كه‌ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست گه‌له‌كه‌ی خۆی بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حوكمڕانی ووڵات كارێكی سه‌خته‌و به‌ئاسانی به‌ڕێوه ناچێت ، ئه‌بێت له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵكه‌وه نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبژێرێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانی گه‌ل له‌هه‌موو خۆشیه‌كدا به‌شداربن له‌تاڵیه‌كانیشدا پشتیوابن ، دیموكراسی له‌سه‌ر دوو كۆڵه‌كه به‌نده یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه گه‌ل خۆی سه‌رپشك بێت نوێنه‌ره‌كانی حیزب یان ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبژێرێت ، دووهه‌میان زامنكردنی سه‌ربه‌ستی سیاسی و ئابوریه‌و بایه‌خدان به‌یه‌كسانی به‌تایبه‌تی له‌كایه‌سیاسیه‌كاندا ، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌بیرو ڕای سیاسی و ئابوری و تاكه‌كه‌سی و ده‌وڵه‌ت پابه‌ندی مافی تاكه‌كه‌سیش ده‌بێت ، ڕونه‌لامان حكومه‌ته‌كان تائێسته‌ش حیزبین .
نه‌بوونی پرۆسه‌یه‌كی له‌وشێوه كارێكی ئه‌وه‌نده گرنگ نیه لای هه‌ندێك چونكە له‌سه‌ر نه‌بونی پرۆسه‌یه‌كی واجوان ڕانه‌هاتون ، واده‌رده‌كه‌وێت بژێوی ژیان و ئاسایشی ووڵات زۆر له‌ئازادی و دیموكراسی گرنگتر بێت ، ئه‌وه‌ش بۆچونێكه لای هه‌ندێك به‌داخه‌وه ئه‌و بۆ چونه‌ش ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت گه‌ر پرۆسه‌كه‌ش هه‌بێت بۆ سودی هه‌ندێك بقۆزرێته‌وه په‌شیمان بونه‌وه‌ی به‌دواوه بێت لێی پاشگه‌ز بنه‌وه ، هه‌نده‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتوون كه‌به‌دوای ناودا بگه‌ڕێین ئه‌و دروشمانه به‌رز بكه‌نه‌وه كه به به‌ژن و باڵای ئازادی و دیموكراسیدا هه‌ڵده‌ڵێ بۆ ئه‌وه‌ی كار‌و كرده‌وه‌و نیازه‌كان و لایه‌نه‌كانی دژی پرۆسه‌كه‌شی تێدا بشارنه‌وه كه‌لێی ده‌ترسن، كارگه‌له‌كانیان له‌گه‌ڵ ساده‌ترین به‌هاو ڕێزگرتنی ڕای هاووڵاتیان و مافه‌كانیان و نیشتمان په‌روه‌رێتی ناگونجێ، هه‌ربۆیه شێوه دیموكراسیه‌ك لای هه‌ندێ باوه كه هه‌موو ئازادیه‌كه‌ی ده‌به‌زێنن ، مادام توانراوه به‌رگی ده‌سه‌ڵاته ئۆتۆكراسیه‌كان له‌به‌ر خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا داكه‌ندرێت ، ئیتر پێویست ناكات جارێكی تر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا وێنه‌ی كه‌سانێك هه‌ڵواسرێت و هه‌وڵبدرێت دیسانه‌وه ده‌سته و ئه‌ژنۆ كڕنوشی هه‌ڵبژاردنێكی تری دیموكراسیانه به‌رینه‌وه به‌ر ده‌رگایان ، هه‌ندێك گورگ وه‌ك مه‌ڕ به‌ناوی ته‌وافوقه‌وه له‌پێستی مه‌ڕدا ده‌ژین ، ئه‌م میلله‌ت كه‌توانیبێتی له‌چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت كه‌ی پێویستی به‌جۆره ئامۆژگاریه‌كی نوێیه كه‌بڵه‌ین بادیموكراسیانه هه‌ڵبژاردن بكه‌ین به‌توافوق ئه‌وه ته‌عه‌داكردنه له‌ئاماده‌بوانی پرۆسه‌كه ، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چه‌ند ساڵتان به‌خۆڕایی له ململانێی ناوخۆیی حیزب‌دا به‌ڕێكرد و چه‌ندین هێزو توانای باشیشتان له‌ڕوی یه‌كتردا به‌ڕێ كرد ، به‌ربه‌ره‌كانێكان بۆ چاكسازی نه‌بوه بۆ ده‌سه‌ڵات سه‌پاندن بوه ، نرخه‌كانیشیان زۆر به‌گرانی له‌سه‌ریه‌كێتی كه‌وت ، ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌كۆتایدا یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌مووان بوه به‌تاڵیه‌كانه‌وه ، ئه‌م دۆخه‌یشه كه‌تێیدا ده‌ژین كه‌له‌بارێكی به‌ره‌و خراپتر ده‌چن و له پاشه‌كشه‌یه‌كه‌وه بۆ پاشه‌كشه‌یه‌كی تر و لێكترازان و په‌روه‌رده‌كردنی چه‌ندین ڕای جیاوازی لێكه‌وتووه ته‌وه ، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو ساخته‌كاریه‌یه كه‌له‌دیموكراسی كراوه باوه‌ڕنه‌بوونیشه به‌پرۆسه‌كه‌و هه‌وڵدانه بۆ كوشتنی به‌خواستی جیاخوازانی كادیرانی حیزب ، ئه‌م گه‌له سته‌م دیده‌یه‌ش كات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا به‌فیڕۆنادات كه‌ئاماده‌نین كاته‌كانیان له‌گه‌ڵیاندا بێت ومێژووی شۆڕش و خوێنی شه‌هیدان له‌بیرده‌كه‌ن ، دان به‌وه‌دا ده‌نێین كه‌ڕه‌وشه‌كه‌مان نائاسای بووه به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند پاساوێك بۆ به‌رده‌وام په‌كخستنی پرۆسه‌كه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌هه‌ندێك بۆسودی خۆیان به‌كاری دێنن وئه‌ڵێن باهه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه بكه‌ین ، مانای تائێسته نه‌كراوه یان له‌سندوقی ته‌وافوقدا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش پاساوێكه بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئازادی و گه‌ڕانه‌وه بۆ كارگه‌له كۆنه‌كه‌ی كه‌بونه هۆی دواكه‌وتن ، ئه‌م ڕێگه گرتنه‌ش له‌وه‌ده‌چێ كه‌چاره‌سه‌ری هه‌ڵه به‌هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ترو بێچاره سه‌ر بكرێت ، هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ كه‌هه‌ندێ له ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌داران و ڕۆژنامه‌نوسان كه‌وتونه‌ته شه‌ڕێكی نوێ وه‌و ناو بژیوانیشیان ئاسان نیه به‌شداری كردنیشیان پێ ڕه‌وا نابینن ، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆش بانگه‌شه‌ی نوێی دیموكراسی فشۆڵ ده‌كه‌ن به‌كاری ده‌هێنن بۆ ڕاكێشانی ده‌نگه‌كان و ئه‌یانه‌وێت خۆیان نوێنه‌ری بكه‌ن بۆ دوێنێ هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كردنی كۆرپه ساواكه‌یان نه‌دا ، نه‌وه‌كانیان هێنایه پێشه‌وه ڕۆحی حیزبێكی مه‌زنی وه‌ك یه‌كێتی ده‌كوژن ده‌یان كادر و دڵسۆزی حیزب دورده‌خه‌نه‌وه ئاواته كانیان له‌گۆڕده‌نێنن ، گوایه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن دیموكراسی له‌ده‌ست نه‌چێ نه‌خێر ئه‌وان له كۆنگره‌ی 4 مدا با له خۆیان بترسن كه له ده‌ست هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد ده‌رناچن ، یان كۆسپی تر ده‌خه‌نه به‌رده‌م ڕێگه‌ی ئه‌و پرۆسه پیرۆزه كه‌هه‌موانی پێی ئاسوده‌ن و هه‌وڵی چه‌ند ساڵه‌شیان له كیس ئه‌ده‌ن ، هه‌ركه‌سێ له‌گه‌ڵ پێش بڕكێی دیموكراسیه‌تدا نیه پێیان ئه‌ڵێن له‌دنیادا به‌قه‌د هه‌موو كه‌س شوێن هه‌یه له‌جیاتی شوێنی كه‌سێكی تر ده‌گرن باهه‌وڵبده‌ن شوێنی خۆیان بدۆزنه‌وه .