31ی ئاب و یادێك بۆ فرمێسكه‌كانی باوكم
ئێستا كه‌ته‌مه‌نم 34 ساڵانه، تێگه‌یشتووم له‌وه‌ی نه‌ك 31ی ئاب به‌ڵكو ده‌یان و سه‌دان رووداوی هاوشێوه‌ی ئه‌م خیانه‌ته گه‌وره‌و شه‌رمنه له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌م هه‌یه، بێگومان هه‌مووكات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ش دووباره ببنه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م به‌رواره‌و هه‌موو ساڵێك خۆیم بیر ئه‌خاته‌وه، فرمێسكه گوناحه‌كانی باوكمه، كه چۆن ئه‌وكات بێده‌سه‌ڵاتانه بۆ منداڵه‌كانی ئه‌گریا، دیمه‌نێك هه‌رگیزاو هه‌رگیز له‌بیرم ناچێته‌وه، هه‌موو ساڵێك ئه‌م كاتانه هه‌زار نه‌فره‌ت له‌وانه ئه‌كه‌م كه بێ به‌زه‌ییانه باوكمیان كرده گریانه‌وه.
دروست 23 ساڵ پێش ئێستا، ده‌نگی زنجیری ده‌بابه له‌هه‌ولێره‌وه خه‌یاڵی ئه‌كرد له‌ناو گوێ و هزرمان، وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تر كاتێك بیرمان له‌دڕنده‌ی به‌عس و ده‌بابه‌كانی ئه‌كرده‌وه زۆر ئه‌ترساین، له‌هه‌مووی به‌دتر ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌مان ئه‌بینی به‌سه‌یاره‌ی خۆیان ماڵ و حاڵیان به‌جێ ئه‌هێشت،ئێمه‌ش بێده‌سه‌ڵاتانه له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌بوونی ئۆتۆمبێل نه‌مانئه‌توانی شار جێبێڵین، له‌وكاته وه‌ك ئێستا له‌پێش چاومه، باوكم له‌ترسان بۆ پاراستنی ژیانی ئێمه، هه‌رچی كتێب هه‌بوو له‌ناو كتێبخانه‌كه‌ی كاكه‌م گشتی سوتاند، ره‌سمه‌كانی مامه‌ریشه‌و شه‌هید كه‌ریمی ئامۆزامی ئه‌شارده‌وه، كاتێك هاتن و وتیان" كاك عه‌لی كتێب بۆ ئه‌سوتێنیت؟، وتی" ئه‌وان ره‌حم به‌برای خۆیان ناكه‌ن، ئێستا به‌كتێب ئه‌یكه‌ن، كتێبه‌كان زۆرینه‌یان مێژووی و گرنگ بوون.
خه‌ڵكێكی زۆر له‌ماڵمان بوو، گشتی دڵی باوكمی ئه‌دایه‌وه، ئه‌وكاته دوو برام " كامه‌ران ، قاره‌مان" به‌خۆیان و چه‌كه‌كانیانه‌وه وه‌ك ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكه شاریان به‌ره‌و سنوره‌كانی ئێران جێهێشت، باوكم پڕ چاوی بوو له‌فرمێسك، ئامۆزای گه‌وره‌م،" ره‌شید یاروه‌یس" ده‌ستی كرده مل باوكم و ووتی" مامه‌گیان بۆ بێتاقه‌تی ؟ بۆ ئه‌گیریت؟، باوكم ووتی" بۆچی نه‌گریم؟، كوڕه‌كانم دینارێكیان له‌گیرفان نیه، هه‌ر له‌برسانا ئه‌مرن، نازانم بۆ كوێ ئه‌چن؟، چیان به‌سه‌ر دێت؟، ئه‌وه یه‌كه‌مجاربوو باوكم ببینم به‌ده‌نگ و سۆزه‌وه بۆ حاڵی خۆی و ئێمه بگری، دواجاریش بۆ مه‌رگی دایكم به‌و شێوه‌یه گریا، له‌كاتێك خۆی پێشمه‌رگه‌ی پارتی بووه‌و له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا به‌شداربووه، ئێستاش كه هه‌موو بیره‌وه‌ریه‌كانی له‌ده‌ستداوه یه‌كێك وشه‌یه‌كی خراپ به‌رامبه‌ر مه‌لا مسته‌فا به‌كار بهێنێت پێی بیتاقه‌ت ئه‌بێت و توڕه ئه‌بێت.
به‌هه‌ر حاڵ، راسته نه‌فره‌تی سه‌ره‌كیم له‌م نوسینه له‌پارتیه، به‌ڵام به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌زانم خیانه‌ت له‌ناو خوێنی سیاسیه‌كانه به‌بێ دوو دڵی هه‌ركات و ساتێك به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ژێرده‌سته‌ییان بخوازێت خیانه‌ت له‌م خاك و خه‌ڵكه خێر نه‌دیوه ئه‌كه‌ن، خۆزگه كات ئه‌گه‌ڕایه دواوه‌و ئه‌و دیمه‌نه‌ی گریانی باوكم له‌ژیانم ئه‌سڕایه‌وه.