شكستی په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌نێوان ململانێ سیاسیه‌كاندا
له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، كاتێك ئه‌فسه‌رێكی ئه‌ڵمانیایی كه له‌باره‌گایه‌كی سوپای روسیا له‌به‌رلینی داگیركراو،وێرانكراو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانی ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، پیره ژنێكیان به‌رچاو كه‌وت، كه‌به‌سه‌ر ئه‌و شۆسته وێرانكراوانه‌وه رێیده‌كرد كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كان خاپوری كردبوون، كاتێك پاسه‌وانه‌كه‌ی به‌بزه‌یه‌كه‌وه ده‌ڵێت:" گه‌وره‌م سه‌یر به‌رلین گشتی وێران بووه هێشتا ئه‌و ژنه به‌سه‌ر شۆسته‌كه‌دا رێده‌كات"،ئه‌فسه‌ره‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت" راسته جه‌نگمان دۆڕاند، به‌ڵام په‌روه‌رده‌مان نه‌دۆڕاند".
وتنی راستی چاره‌سه‌ری نیوه‌ی كێشه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه غیابه‌و بوونی نیه، ووتنی راستیه، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌بینین ململانێ حزبی و شه‌خسی گۆڕه‌پانه سیاسه‌كه بووه‌ته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ له‌ده‌ستدانی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا پێشكه‌وتووتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌ڕووی ئابوری و سیاسیه‌وه، ئه‌وه پێشتر له‌ڕووه په‌روه‌رده‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌وه خۆی جێگركردوه، كه‌ئه‌ویش به پێدانی مافی تاك و كۆمه‌ڵگه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ریتمه مرۆییه‌كه بژین، و نه‌بنه قوربانی ململانێ سیاسیه‌كه.
ئه‌وه‌ی خه‌می په‌روه‌رده‌ی و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌های مرۆیی هه‌بێت له‌م حزبانه‌ی كوردستاندا وجودی نه‌ماوه، به‌ئیسلامیه‌كانیشه‌وه كه خۆیان به‌هه‌ڵگری په‌یامی دینی ئیسلام داده‌نێنن، ئێستا زیاتر له‌هه‌موو كاتێك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌باشوری كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی داڕووخانه‌و، رۆژانه و ساڵانه چه‌ندین دیارده‌ی ترسناك خۆیان قووت ده‌كه‌نه‌وه‌و كۆمه‌ڵگه چه‌ند هێنده‌ی تر ده‌خه‌نه ژێر مه‌ترسیه‌وه.
هۆكاری گه‌وره‌و سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه‌ی كه‌له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه باشوری كوردستانه‌كه‌مانی گرتووه‌ته‌وه، ململانێ سیاسیه‌كانه،كه‌له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكی سیاسی له‌ناو چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی رۆژ به‌رۆژ ته‌شه‌نه ده‌كات و خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و باشتر بڵێم حزبه‌كه‌یان زۆر له‌كۆمه‌ڵگه پێ گرنگتره، هیچ مۆڕاڵێكی ئه‌خڵاقی، نیشتمانی، سیاسی، په‌روه‌رده‌ی له‌وجودی ئه‌واندا بوونی نه‌ماوه، بۆ؟، ئه‌مه پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه‌یه، خۆ وه‌ڵامه‌كه‌شی هێنده سه‌خت و گران نیه، به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كی و دواتر به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی و گروپ و كۆنه قین و قبوڵنه‌كردنی راستیه‌كان زۆر شتی لا ئاسان كردون.
ئه‌مه خۆ به‌بێ به‌رنامه ناكرێت و نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌یان نه‌بێت، ئه‌و هه‌موو قه‌ڵه‌مه به‌كرێ ناگرن، كه‌ناڵ و پشتیوانی دارایی بۆ ته‌رخان ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی عه‌قڵی كوشنده‌ی به‌دواوه نه‌بێت ئه‌و هه‌موو چه‌كدارو باخ و باخات و پیاوكوژ‌و كه‌سانی ترسێنه‌رو كرێ گرته ناكه‌وێته دوایان، مه‌ترسیه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م گروپانه رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ئه‌بن، ده‌ستكراوه‌ترو یاسا شكێنه‌رتر ئه‌بن، ده‌ست به‌سه‌ر جومگه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌گرن و چه‌ك و ئیمتیازات دابه‌ش ئه‌كه‌ن و هێزو ده‌سه‌ڵات بۆ تۆڵه و به‌ره‌و پێشچوونی خۆیان ده‌ده‌ن به‌گێڕه شێوێنه‌كان،له‌ژێریشه‌وه زۆر به‌هێواشی و به‌هونه‌ری گه‌نده‌ڵی ئارام ئارام پڕۆژه‌ی بازرگانی و بۆری نه‌وت و ژێرخانی ئابوری هه‌رێم ده‌گرنه ده‌ست و بازاڕ بۆخۆیان قۆرغ ده‌كه‌ن، ئیتر كۆمه‌ڵگه له‌ناو كێشه‌ی په‌روه‌رده‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و چیتر ده‌خنكێت ئه‌وان هه‌ر به‌هێزن و كێشه‌یه‌كیان نیه، وه‌ك كورد ده‌ڵێت" خۆ له‌گیرفانی باوكیان ده‌رناچێت".
مه‌ترسیه‌كان ئه‌وه‌نده بچوك نین له‌وتارێك یان به‌ئاماژه‌یه‌كی چه‌ند سه‌د وشه‌یی بخرێنه‌ڕوو، چونكه له‌جیهانی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یدا كاتێك كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی ترازان و تیكچوونی شیرازه‌و په‌روه‌رده، ده‌بێت هێزی فشاره مه‌ده‌نیه ویژدانیه حه‌قبێژه‌كان چه‌ند ئه‌وه‌نده بكرێن، سیاسیه نیشتمانیخوازه‌كان بێنه مه‌یدانه‌كه‌و خه‌ڵكی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ره‌دووی ئه‌و هێزو كه‌سایه‌تیه به‌ناو سیاسیه ماڤیا ئاساكان كه‌وتوون هوشیار بكرێنه‌وه،تاكو نه‌ریته پیرۆز‌و جوانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ئاڕاسته باشه‌كه‌ی خۆیان.