نه‌وت و هێزی سیاسی
ئه‌وه‌ی ئابوری عیراقی پێ به‌هێزه نه‌وته، ئه‌وه‌شی سیاسیه‌كانی پێ به‌هێزه نه‌وته، زۆر سه‌یره، مه‌ترسیداریشه عه‌قڵی سیاسی به‌و شێوه‌یه گه‌شه بكات له‌بری عه‌قڵ و مه‌نتیق و زانست به‌نه‌وت ئاوبدرێت و گه‌وره بكرێت، چونكه جگه له بیری مافیا‌و دزی و كۆیلایه‌تی شتێكی تری لێ سه‌وز نابێت.
كێشه‌ی گه‌وره‌ی هێزه سیاسیه‌كان، كه دواجار عه‌قڵی تاك یان گروپه سیاسیه جۆراوجۆره‌كانی له‌سه‌ربووه، نه‌یانتوانیوه فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵی كۆمه‌ڵگه له‌پێناو به‌ره‌و باشتربردنی بگۆڕن، هه‌میشه ئه‌و هێزه ئابوریه نه‌وتیه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌كانی خۆیان به‌كارهێناوه، ته‌ماشاكه 17 حزب و كه‌سایه‌تی سیاسی له‌نه‌وتی به‌سڕه به‌دزیكردن تێوه‌گلاون، ته‌نانه‌ت هێنده خۆیان به‌هێزكردوه، بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر نه‌زاهه‌ی عیراقیش به‌شێوه‌یه‌ك نه‌توانن بوێرانه‌و شه‌فافانه لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆخه بكه‌ن.
له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سڕه، یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌ران كه‌ده‌موچاوی هه‌ڵپاچی بوو، بۆ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن بوێرانه قسه‌یده‌كرت و ده‌یووت:" نه‌وتی ئه‌م شاره بۆ به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانه، رۆژانه‌و شه‌وانه به‌به‌رچاوی هه‌مووان ده‌یده‌زن و ده‌یبه‌ن، ئێمه‌ش له‌تینویه‌تیه بخنكێین كێ خه‌می هه‌یه"، له‌لایكی تریشه‌وه ئه وباندانه‌ی دزیكردنی نه‌وت له‌هه‌رێمی كوردستانیش دیوێكی تری دیمه‌نه سیاسی و بازرگانیه مه‌ترسیداره‌كه‌ه، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ند ساڵێكه ئه‌و كاره ده‌كرێت، ئاخۆ تۆ بڵێیت، كه‌سێك هێزێك نه‌بێت به‌وه نه‌یزانیبێت، بێگومان وه‌ك چۆن یه‌ك رۆژنامه، یه‌ك كه‌ناڵ نیه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی هێزێكی سیاسی ناوخۆی یان ده‌ره‌كی له‌پشت نه‌بێت ئه‌و جۆره بازرگانیانه‌ش هه‌مان شێوه‌ن.
گه‌نده‌ڵیه‌كان هێنده زۆرن و جۆراوجۆرن چه‌ندین به‌شێوه‌یه‌ك دزینی نه‌وت و قوتی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ئاسان بووه، شه‌رم و مۆڕاڵی كاری سیاسی به‌و شێوه‌یه شپرزه بووه كه به‌ئاشكرا دزی بكرێت، خه‌ڵك بڕفێنرێت و له‌ژێرناوی سیناریۆی جۆراجۆر په‌رده پۆشبكرێن.
دنیای سیاسه‌ت له‌ناو گۆڕه‌پانه به‌ناو سیاسیه‌كه‌ی عیراق و دواجار هه‌رێمی كوردستان، بارگاوی بووه به‌دزی و بۆنی نه‌وتی پیسی ره‌شی له‌خۆی گرتووه، هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و مۆڕاڵێكی ئه‌خلاقی ئه‌وتۆی تیا نه‌ماوه، كه دواجار پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك و فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ره‌هه‌نده گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه بپارێزێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه تێكدانی شیرازه‌ی په‌روه‌رده‌ی و ویژدانی تاكه‌كانه، به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری گشتیه، وه‌ك چۆن له‌سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابوری له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ساڵێك ئابوری هه‌رێم به‌ره‌و داڕوخانێكی گه‌وره‌چوو.
ئێستا ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه گه‌وره‌كه‌یه، ده‌رئه‌نجامی زاڵبوونی ئابوری به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی حزبی و كه‌سی و دواتر قۆرغكردنی ته‌واوی جومگه سه‌ره‌كیه‌كان چینه جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه تۆختر ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك چینێك نامینێت به‌ناوی ناوه‌نجی و چینی باڵا كه‌له‌ئێستادا زۆرینه‌ی به‌رپرسه‌سیاسی و كه‌سه دیاره‌كانی مه‌یدانی سیاسی هه‌رێم و عیراق پێكیانهێناوه، بۆ یاریه سیاسیه‌كانیان چینی هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بۆ مانه‌وه‌و مه‌رامه سیاسیه‌كانی خۆیان به‌كار ئه‌هێنن.
هه‌موو ئه‌مانه فاكته‌ری مه‌ترسیدارو به‌هێزن بۆ ته‌واو تێكچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌گشتی و كوردی به‌تایبه‌تی، ئه‌وه‌ته رۆژ له‌دوای رۆژ رووداوه‌كان و دیارده‌كان هێنده به‌ڕوونی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ته‌ماشایان ده‌كات وئاوڕدانه‌وه‌ی بۆیان زۆر ساده‌و بێ ئاگایانه‌یه له‌كاتێكدا نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و داڕووخانی ته‌واوه‌تی ده‌بات.
به‌كورتیه‌كه‌ی نه‌وت بووه‌ته به‌ڵا بۆ ژیانی خه‌ڵك و نه‌وت دزه‌كان رۆژ له‌دوای رۆژ كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌به‌ن و سیاسه‌تی زانستیان كردوه به بازرگانی سیاسی چ به‌سه‌ر هه‌ست و شعوری مرۆڤ، چ به‌سه‌ر قوت و بژێویان.