به‌رپرسێكی داماو
"به‌رپرسێك زۆر راشكاوانه ئه‌یووت، به‌هۆی كاره‌كه‌مه‌وه خه‌ڵێكی زۆرم ناسیوه، شوكر بۆ خوا په‌یوه‌ندیمان زۆر باشه له‌گه‌ڵیان"، به‌شێكیان رۆنی كوردیم بۆدێنن و به‌شێكی تریان گۆشتی ئاسك و ماسی به‌سڕه‌و، هه‌شیانه ده‌عوه‌تی به‌رخم ئه‌كه‌ن، و خواردنه‌وه‌ی 20 بۆ 50 وه‌ره‌قه‌یم بۆ داده‌نێنن و له‌ده‌ورم كۆده‌بنه‌وه" ده‌یووت" ئه‌م ماوه‌یه یه‌كێكیان له دوبه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆكڕیوم و یه‌كێكی تریشیان ئه‌م ماوه‌یه قه‌ناسێك كه له كۆگاكانی سوپای عیراق ده‌ستی كه‌وتبوو به‌دیاری پێداوم".
ئه‌و به‌رپرسه زۆر شوكرانه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و پۆسته، كوڕی پیاوێكی هه‌ژاربووه‌و فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی بووه، زۆر به‌جوانی باسی ژیانی رۆژانه‌ی خۆی ده‌كرد، به‌تایبه‌ت كاتێك چووه سه‌ر باسی باخه‌كه‌ی و ووتی:" له‌ناو باخه‌كه‌م ئه‌م ماوه‌یه له‌ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه ئه‌سپێكی زۆر جوانم بۆ هاتووه‌و به زیاتر له 20 هه‌زار دۆلارم كڕیوه، ئه‌مجا زۆر حه‌زی له‌مه‌له‌ك تاوسه‌كه‌ی بوو، كه دوو ساڵه به‌جوانی به‌خێویكردوه، دواتر باسی نه‌عامه‌و كۆمه‌ڵێك گیانه‌وه‌ری كرد كه یه‌كه‌مجارم بوو ببیستم له‌كوردستان شتی واهه‌بێت".
به‌شێكی تر له‌باسه‌كانی په‌یوه‌ندی هه‌بوو، به پشووه‌كان، ئه‌و رۆژانه‌ی ده‌وامی نیه‌و له‌ماڵه‌وه‌یه، چۆن له فڵان ئاوایی فڵان كه‌س ده‌عوه‌تی ده‌كات و به‌یه‌كه‌وه ئه‌چن بۆ ئه‌و شاخ و داخه‌و كه‌ڵه كێوی و جۆره‌ها باڵنده راو ئه‌كه‌ن و دواتر به‌مۆنیكاكه‌ی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ.
ئه‌مجا له‌كۆتایی قسه‌كانی به‌دڵخۆشیه‌وه سه‌یرێكی ئاسمانی كرد، وامزانی سوپاسی خوا ئه‌كات، كه‌چی ووتی" هه‌زار جار سوپاسی "فڵان كه‌س" كه به‌رپرسێكی باڵا‌و خاوه‌ن نفوسی ناو ئه‌م حزبانه‌ی خۆمانه، ده‌كه‌م، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی من بگه‌مه ئه‌م شوێنه" به‌ته‌حه‌داوه ووتی:" به‌خوا سه‌ریشم له‌ڕێیه‌تی به‌خوا به‌خوا".
كاتێك كۆمه‌ڵگه ئاڕاسته‌یه‌كی مێژووی و نه‌ریتی راست و ره‌وانی نه‌بێت و نه‌بووبێته كلتور بۆ هه‌موو قۆناغێك به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه به‌رپرسه‌كان له‌بری خزمه‌ت به‌خه‌ڵك، خه‌ڵك به‌خزمه‌تكاری خۆیان ئه‌زانن هیچ كات ئامانجێك و ئاسۆیه‌كی روونی تێدا به‌دی ناكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه تاكو دێت به‌ره‌و داڕووخانی زیاتری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی ده‌چێت، بزه‌بت وه‌ك ئێستای كوردستانی خۆمان.