یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان دور له رق‌و ئیره‌یی
ئه‌مڕۆ (17/12/2018) رێك (43) ساڵ به‌سه‌ر (17/12/1975) یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كاندا، تێده‌په‌ڕێ.
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان، دوای ده‌یان ساڵ‌و ئه‌و هه‌موو روداو و گۆڕانكاریانه، هێشتا، نه‌ك لایه‌نی كه‌می مافه مێژوییه‌كانی پێنه‌دراوه، به‌ڵكو، سه‌نگی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتییان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات دامه‌زراندووه‌و ئۆردوگای مه‌شقیان پێكهێناوه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانیان دروستكردووه، به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان، زۆر زیاتر گه‌وره‌تر كردووه. له‌كاتێكدا:
دوای رۆشتنی شه‌هید شیهابو هاوڕێكانی بۆ ئێران‌و گرتنی (37) كادری شاره‌كانی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران شیرازه‌ی رێكخستنی پسا. هه‌تا دوای ساڵی (1976)یش، یه‌كێتی تاقه شانه‌یه‌كی له‌كوردستاندا دروستنهكردبوو. ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر په‌یوه‌ندیشیان به‌كۆمه‌ڵه‌وه نه‌بوو. نه‌شیانده‌زانی كۆمه‌ڵه چی ماوه‌و چی پێده‌كرێ. خۆیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به كێشه‌ی چه‌شناوچه‌شن لهدیمهشقو ئۆردوگای مه‌شقی (قامشلۆ) چاوه‌ڕوان بون، له‌ناو وڵات كۆمه‌ڵه، هه‌روا، بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست، چی‌یان پێدهكرێو ناكرێ.. خوا خوایان بوو، هه‌واڵی ناو وڵات بزانن. تایبه‌ت كۆمه‌ڵه.
مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاكانی برایم عه‌زۆو هه‌ڤاڵه‌كانیان كه ناردنه‌وه، هه‌ر زوو كرانه قوربانی رقه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ. دوای ئه‌وه، هێزێك زیاتر له (50) كهسو (200) چه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی شاد ره‌وان (نه‌وشیروان مسته‌فا) هاتنه‌وه، ئه‌مانیش شكستیان خوارد‌و سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم كرانه‌وه، به‌ڵكو یه‌كێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریان له‌گه‌ڵدا بوو، به‌هۆی دوره ته‌قه‌ی ره‌بایه‌ی سنوره‌وه، چه‌كه‌كه‌ی فڕێدابوو، گوتبوی من پیاوی پارتیزانی نیم.
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان، له‌مڕۆدا (43) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئۆردوگای مهشقو چه‌كی سوری‌و لیبیو فه‌له‌ستینی هه‌بێ، به‌بێ پاره، به‌بێ په‌ناگاو تروسكایی ئومێد، میراتی رێكخستنێكی راوهدونراوی بۆ مابوه‌وه (4) هه‌ڤاڵی موخته‌فی (ئارام، ئازاد هه‌ورامی، سالار عهزیزو مه‌لا به‌ختیار) شه‌هید (عه‌بدولره‌زاق)یش موختهقی نه‌بوو. پێكه‌وه له‌مڕۆدا، له شه‌وه زستانێكی سه‌ختدا، له‌ماڵی كاك (ئه‌مین حاجی عه‌زیز) كۆبوینه‌وه، كه به‌هه‌زار ده‌رده‌سه‌ری یهكیشمان بینیه‌وه. شه‌هید ئارام‌و كاك سالار، له دوو شوێنی جیا په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردن، شه‌هید ئازادمان له كه‌ركوك‌و شوهید عهبدولرهزاقیش له‌هه‌ولێر دۆزرانه‌وه‌و ژوانی كۆبونه‌وه دیاری كرا. له‌و كۆبونه‌وه‌دا، په‌ژاره‌و ره‌خنه زۆر بون. ئه‌ركێكی دژوار‌و ئاڵۆز‌و سه‌خت بوو، ته‌نها ئیراده‌و بیروباوه‌ڕمان هه‌بوو، رایبپهڕێنین. به‌ڵام هه‌ستكردن به بهرپرسیارێتیو گیانی به‌رزی چهپگهراییو داكۆكی له چاره‌نوسی كوردستان‌و كۆمه‌ڵه، دورنمای خهبانمان بوو. له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، شه‌هید ئارام، سه‌نگین، ورد، تیژبین، دوربین‌و كێوێك له وره‌ی شۆڕشگێڕانه بوو. سور بوو له‌سه‌ر مانه‌وه له‌كوردستان‌و نه‌فره‌تی له هه‌ڵهاتن دهكردو جه‌ختی له به‌رپاكردنه‌وه‌ی شۆڕش ده‌كرده‌وه. په‌یتا په‌یتاش ده‌یفه‌رموو: له‌پیاوان ده‌قه‌ومێ.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاردرا، شه‌هید ئارام راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندن بنوسێو له‌سه‌ری ساڵدا، كه حكومه‌ت سه‌رقاڵی ئاهه‌نگه، دیسان كۆببینه‌وه. چاوه‌ڕوانبن سه‌ری ساڵ، باسی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش ده‌كه‌م.
به‌م كورته باسه‌و باقی باسه‌كه‌ش سه‌ری ساڵ روندهكهمهوه، ئینجا، ئومێده‌وارم ، به‌راوردێكی ئه‌ركه سه‌خته‌كانی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان له‌خه‌باتی ژێرزهمینیو ئه‌ركه گشتیه‌كانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، له خه‌باتی ئاشكرا‌و سوریا‌و لوبنان‌و لیبیا‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌خه‌مه ویژدانی وشیاران!
به‌نده دڵنیام، راستیه‌كانی مێژوو، چۆن بون‌و چۆن رویاندا، له‌دوا سه‌ره‌نجامدا، ساغده‌بنه‌وه. نه به سۆزی فراوان‌و نه به رقی كوێرانه‌و نه به تاوان‌و نه به ته‌كه‌تول، راستیه‌كان تا سه‌ر چه‌واشه ناكرێن.