بۆ شوێنگرەوەی مباپی، راشفۆرد لەسەر مێزی گفتوگۆی پاریسە

وەرزش 08/03/2022

تۆڕی هەواڵی سكای بریتانیا:
 یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسی چاوی لەسەر تواناكانی ماركۆس راشفۆردی یاریزانی مانچستەر یونایتدە، لەكاتی رۆیشتنی كلیان مباپی بۆ یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانی لە هاوینی داهاتودا.
هەواڵە وەرزشیەكان باس لەوە دەكەن راشفۆرد هەست بە ئاسودەیی ناكات لە یانەكەی و. هاوینی 2023 كۆتایی بە گرێبەستەكەی دێت لە یانە ئینگلیزیەكە.
هەروەها سكای راشیگەیاند، ماوریسیو پۆچەتینیۆ راهێنەری هونەری یانە فەڕەنسیەكە، زۆر سەرسامە بەتواناكانی راشفۆردو داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردوە وەك شوێنگرەوەی مباپی ئەو یاریزانە پەلكێشی ریزەكانی پاریس سانجێرمان بكەن.