سزاكان، ناهێڵێت چێڵسی ئەم وەرزە تەواو بكات

وەرزش 15/03/2022

بەهۆی ئەو سزایانەی حكومەتی بریتانیا خستویەتیە سەر سەرۆكی یانەكە رۆمان ئەبراموفیچی روسی و، هەروەها هێرشی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا.
پیتەر چیك، گۆڵپارێزی پێشووی یانەكە و راوێژكاری هونەری یانەی چێڵسی رایگەیاند، هیچ گرەنتیەك نییە یانەی چێڵسی بتوانێت ئەم وەرزە بەكۆتا بگەیەنێت.
چیك، بۆ سكای سپۆرتس رایگەیاند، وتوێژەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانیت هیچ نەبێت ئەم وەرزە بەكۆتایی بگەیەنین، چونكە لە ئێستادا سەرجەم كارە دارایی و ئابوریەكانی سەرۆكی یانەی چێڵسی لە بریتانیا سڕكراوەو، تەنها ئەوەی پەیوەندی بە تۆپی پێوە هەیە رێگەی پێدراوە ئەویش بەشێوەیەكی سنوردار.
سزاكانی سەر یانەی چێڵسی:
-سەرۆكی یانە سڕكراوە.
-یاریزانەكان ناتوانن بە فڕۆكەی تایبەت گەشت بكات.
-یاریزانەكان ناتوانن لە ئوتێڵی پێنج ئەستێرەدا پشوبدەن.
-نابێت بۆ گەشتكردن بەفڕۆكەیvip  گەشت بكەن.
-بۆ هەر گەشتێك نابێت لە بڕی 20 هەزار پاوەن زیاتر خەرج بكرێت..
- فرۆشتنی بلیتی یاریەكانی سڕكراوە.
 - فرۆشتنی پێداویستیە وەرزشیەكانی سڕكراوە.