كریستیان ئیریكسن بانگهێشتی هەڵبژاردەی دانیمارك كرایەوە

وەرزش 15/03/2022

جارێكیتر كریستیان ئیریكسن بانگهێشتی هەڵبژاردەی دانیمارك كرایەوە، دوای ئەوەی ساڵی رابردو لە یەكەم یاری پاڵەوانێتی وڵاتانی ئەوروپا توشی جەڵدەی دڵ هات، ئەمە یەكەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی دانیمارك دەكرێتەوە.
كاسپر یولماند راهێنەری هەڵبژاردەی دانیمارك، ئیریكسنی تەمەن 30 ساڵی بانگهێشت كردەوە بۆ ریزی پێكهاتەی هەڵبژاردەكەی و بەشداریكردنی لە دو یاری دۆستانە لەگەڵ هەردو هەڵبژاردەی هۆلەنداو سربیا، كە لە كۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجام دەدرێت.
دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و بە رەزامەندی هەردوو لایان كۆتایی بەگرێبەستەكەی هات لە ساڵی رابردودا، لە ئێستا ئەو یاریزانە بە گرێبەستێكی سەربەخۆ پەیوەندی كردوە بە یانەی برینتفۆردی ئینگلیزی لە خولی پریمەرلیگ.