ئیلینا سفیتولینا، سەرجەم خەڵاتەكانی دەبەخشێتە سوپای وڵاتەكەی

وەرزش 08/03/2022

دوای بردنەوەی ئیلینا سفیتولینا ئۆكرانی لە ئاناستازیا بوتابوفا روسی لە گەڕی یەكەمی خولی مونتیری مەكسیكی لە تۆپی تێنسی سەرزەوی، كە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامدرا، ئیلینا رایگەیاند، سەرجەم ئەو خەڵاتانەی لەم پاڵەوانێتیەدا بەدەستی دەهێنم دەی بەخشمە سوپای وڵاتەكەم. 
ئیلینا وتیشی، جارێكیتر لەگەڵ هیچ یەكێك لە یاریزانە روسی و بیلاروسیەكان یاری ناكەم لەم پاڵەوانێتیەداو ئەگەر روبەڕوم ببنەوە دەبێت لە ژێر ئاڵای وڵاتی سێهەمدا بێت.
ئیلینا 15 هەمینە لە ریزبەندی یاریزانانی جیهانی بۆ تێنسی سەرزەوی، دوای دەستپێكی ئەم پاڵەوانێتیە بە چەند كاتژمێرێك بە یاریزانە روسی و بیلاروسیەكان وتراوە نابێت لەم پاڵەوانێتیەدا بەهیچ شێوەیەك ئاڵای وڵاتەكانیان بەكار بهێنن.