چین، پەخشی سەرجەم یاریەكانی خولی ئینگلیزی راگرت

وەرزش 08/03/2022

كەناڵی بی بی سی رایگەیاند، بەهۆی تێكەڵاوكردنی سیاسەت و وەرزش، خاوەندارێتی پەخشی یارییەكانی خولی ئینگلیزی لە وڵاتی چین بڕیاریدا سەرجەم پەخشی یاریەكانی خولی ئینگلیزی لە چین رابگرێت.
دوای دەربڕینی هاوسۆزی بۆ گەلی ئۆكرانی لە جەنگی دژی روسیا، گۆڕینی لۆگۆی خولی پریمەرلیگ بە وێنەی ئاڵای ئۆكرانیا وڵاتی چین پەخشی سەرجەم یاریەكانی خولی ئینگلیزی راگرتوە.
 لە ئێستادا بەشێكی زۆری خولەكانی ئەوروپا هاوسۆزن لەگەڵ گەلی ئۆكرانی و لە دەستپێكی پێش یاریەكانیاندا چەند نمایشێك ئەنجام دەدەن.