فەلەكناسێكی كورد: روسیا چارەنووسی ئۆكرانیا یەكلادەكاتەوە

تەکنەلۆجیا 27/01/2022

چاودێر:
فەلەكناسێكی كورد ئاماژە بەوەدەكات، دوای 10 رۆژی تر روسیا دەچێتە ئۆكرانیا و چارەنووسەكەی یەكلادەكاتەوە و بۆ ئەوەی دووچاری شكست نەبنەوە كات دەژمێرن.
رێبەر رۆستەم، فەلەكناسی كورد ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، دوای تەواوبوونی پاشەكشەی (عتارد و ڤینۆس) دوای 10 رۆژی تر روسیا دەچێتە وڵاتی ئۆكرانیا و چارەنووسی خاكی ئۆكرانیا یەكلا دەكاتەوە.
ئەوەشی نووسیوە، پلان و نەخشەدانان و بڕیاردان لای ئەوان بەستراوە بە هەڵبژاردنی توقیتی گونجاو، بۆ ئەوەی هەرگیز دووچاری شكست نەبنەوە و پلانەكانیان بە باشی سەر بگرێت و ئەزموون لەهەڵەكانی رابردوو وەربگرن كات دەژمێرن.
ناوبراو پێشیوایە: دوای تەواوبوونی پڕۆسەكان خەڵكی دەڵێن ئەها ئەمانە چەند زیرەكن و پلانەكانیان چەند وردە، نازانن سەرچاوەی وردی پلانەكانەكیان و سەركەوتووبونیان بەهۆی حساباتی ئەو زانستەیە و هیچی تر نییە.